نوچە-سومریە نیوز
سەرۆک وزیرانی راسپێردراوی عێراق هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات.
محەممەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە نائارامییەکانی عێراق دەڵێت، ئەگەر داوای خۆپیشاندەران بێ وەڵام بمێنێتەوە، لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.
عەلاوی جەختیش دەکاتەوە، کە ئەولەویەتی یەکەم بە دواداچوون و لێکٶلینەوەیە سەبارەت بە توندوتیژیەکان، کە بەرامبەر بە خەڵکی خۆپیشاندەری ئەم وڵاتە.
عەلاوی ڕاشیگەیاند، کە هیچ کەس لە لێکٶڵینەوە و بەدواداچوون پارێزراو نابێت و دەبێ لایەنەکانی ئەم رووداوانە ڕوون بێتەوە.
سەرۆوکەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دەشڵێت، ئەگەر ئەم کارانە نەکرێت ئەسەتە، کە بتوانرێ درێژە بە کاروباری پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بدرێت.