مۆڵەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی وزە درێژدەکرێتەوە

0

نوچە-وۆڵستریت جۆڕناڵ

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، لە سەر زاری بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکاوە دەڵێت، مۆڵەتی بەغدا بۆ هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبا لە ئێرانەوە درێژ دەکرێتەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، واشنتۆن لە کاتێکدا ئەم مۆڵەتەی بۆ عێراق درێژ کردۆتەوە، کە پێشتر سەقفی زەمەنی ١٢٠ ڕۆژەی دیاری کردووە.

عێراق، کە بە ڕادەیەکی زۆر لە رووی گازی سروشتی و کارەباوە بەستراوەی ئێرانە ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا دەڵێن، ئەم بڕیارەی واشنتۆن دوابەدوای دانوستانی دوو وڵات دێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com