ئارێز عەبدوڵڵا: تا ئێستا وڵاتە دراوسێكان، پشتیوانییان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەرنەبڕیوە

0

1509019_431683406966024_4773206080590907553_nئارێز عەبدوڵڵا: تا ئێستا وڵاتە دراوسێكان، پشتیوانییان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەرنەبڕیوە

نوچە: تایبەت

ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نوچە رایگەیاند، تا ئێستا دەوڵەتانی دراوسێ‌، پشتیوانیان بۆ ئەنجامدانی راپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان رانەگەیاندووە.
ئارێز كە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشە لەسەر لیستی حیزبەكەی، وتیشی ” هەندێك شتیش هەن روون نین، كە رەنگە لای سەركردایەتی سیاسی كوردستان روون بن، ئایا ئەوان تاچەند ئاگاداری هەڵوێستە شاراوەكانی وڵاتانی دراوسێ زلهێزەكان، ئایا توانای دارایی چەندە، ئایا لە كاتی سەپاندنی ئابڵۆقەیەك بەسەر كوردستاندا، ئێمە تاچەند دەتوانین خۆمان راگرین، بۆیە ئەمانە هەموویان لێكدانەوەیان دەوێت و پێویستە ناوەندە بڕیاردەرەكان ئەو ناڕوونیانە روون بكرێنەوە.

 

نوچە: كورد لە ئێستادا بانگەشەی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكات، بەڵام ئایا دەتوانێت بەرگەی بەرەنجامەكانی دوای راپرسی بگرێت؟

ئارێز عەبدوڵڵا: دەرفەتێك هاتۆتە پێش، پێویستە ئێمە كاربكەین، تا ئەو دەرفەتە بۆ بەرژەوەندی میللەتەكەی خۆمان بقۆزینەوە، وە چی لە بەرژەوەندی میلەتەكەمانە ئەوە بكەین و كارێك نەكەین كە دواتر تێیدا شكست بخۆین و زیان بە میللەتەكەمان بگات، چونكە ئێمە گەلێكین لە مێژوودا غەدرمان لێكراوە، وەك هەر گەلێكی تر شایستەی ئەوەین كە دەوڵەتی خۆمان هەبێت، بۆیە دەبێت وەك چۆن لە رابردوودا خەباتمان بۆ كردووە و قوربانیمان بۆی داوە، لە ئێستایشدا هەر بەو شێوەیە بین، بەڵام ئایا بارودۆخەكە لە بارە یان لە بار نیە، بە راستی دەبێت سەركردایەتی سیاسی كوردستان ئەو هەلومەرجە لە بەرچاو بگرێت.

نوچە: بەڵام بە خوێندنەوەی تۆ، بارودۆخ لە بارە بۆ ریفراندۆم لەسەر مافی چارەنووس و راگەیاندنی دەوڵەت؟

ئارێز عەبدوڵڵا: بارودۆخ لە زۆر رووەوە لە بارە، بەڵام هەندێك شتیش هەن روون نین، كە رەنگە لای سەركردایەتی سیاسی كوردستان روون بن، ئایا ئەوان تاچەند ئاگاداری هەڵوێستە شاراوەكانی وڵاتانی دراوسێ زلهێزەكان، ئایا توانای دارایی چەندە، ئایا لە كاتی سەپاندنی ئابڵۆقەیەك بەسەر كوردستاندا، ئێمە تاچەند دەتوانین خۆمان راگرین، بۆیە ئەمانە هەموویان لێكدانەوەیان دەوێت و پێویستە ناوەندە بڕیاردەرەكان ئەو ناڕوونیانە روون بكرێنەوە، ئەگینا جگە لەم ناڕونیانە، ئێمە گەلێكین زۆربەی خاكی خۆمانمان بە دەستەوەیە و پێشمەرگە قارەمانەكانمان بەرگری لەو خاكە دەكەن، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، ئەركی پاراستنی ئەمنییەتیان لە ئەستۆیە، لە رووی ئابوورییەوە تا رادەیەك بارودۆخمان لە بارە، هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، هەموو یەك دەنگ و یەك هەڵوێستن، بەڵام ئەوەی كە دیار نیە لای هاوڵاتیان، دەبێت لای سەركردایەتی و ناوەندەكانی بڕیاردان دیار بێت، بۆ ئەوەی كاتێك بڕیار دەدەین هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بچین.

نوچە: پێتوایە دەوڵەتانی دەوروبەر پێشوازی لە بڕیارێكی لەو شێوەیەی كورد دەكەن؟

ئارێز عەبدوڵڵا: تا ئێستا بە راشكاوی هیچ كام لە دەوڵەتانی دەوروبەر، نەیانوتووە كە پێشوازی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكەن، هیچ كامیان بە ئاشكرا پشتیوانییان بۆ ئەنجامدانی راپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان رانەگەیاندووە بەڵام بە بڕوای من ئێمە خۆمان گرنگین، كاتێك خۆمان بە یەكگرتووی بڕیارێكی وەها دەدەین و هەموو لایەنەكان لەو بڕیارەدا شەریك بن و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەهێنینە سەر ئەو بڕوایەی كە پشت بە خۆمان ببەستین، وڵاتانی تریش دەبن هاوكار، ئەگەر هاوكاریش نەبن هەر ماوەیەكە و دواتر دەبنە هاوكار، بەڵام ئەو ماوەیە قوربانی دەوێت، بۆیە ئەگەر خۆمان ئامادەییمان هەبێت، ئەوا ئەمڕۆ نا سبەی، زلهێزەكانی تریش، هەر دەبێت دان بەو واقیعە تازەكەدا بنێن.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com