پەرلەمان راسپاردەیەک دەداتە حکومەتی هەرێم

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا پوختەی ڕاسپاردەی پەرلەمان لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکرێت.    

حكومەتی عێراقی بڕی (٥٧٣) ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی لەگەڵ بەشێكی ساڵی ٢٠١٩-ی تاوەكو ئێستا نەداوە و هەفتەی ڕابردووش پەرلەمانی کوردستان بۆ کێشەی پارەی گەنمی جووتیاران کۆبوونەوەی ئەنجامدا.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شوان کەریم محەمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێم، ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر کێشەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاری ئەوان بووە و پەرلەمان، حكومەتی ڕاسپاردووە، کە بۆ لە مەودوا جددییەتێکی زیاتر بە کێشەی جووتیاران بدات و شاندێکی باڵای تایبەت بەو پرسە بنێرێتە بەغدا و بیکاتە سێکتەرێک لە شاندی دانووستاندنکاری نێوان هەرێم و بەغدا، بۆئەوەی بتوانین بگەینە ئەنجامێک.

ئەندامەکەی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، دەشڵێت “ئەندامان و فراکسیۆنە جیاوازەکان، ڕاوبۆچوونی جیاوازیان هەبووە لەسەر ڕاسپاردەکەی پەرلەمان، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی لیژنەکەمان کۆبوونەوەی خۆی بکات و سەرجەم پێشنیازەکانیش کۆ دەکاتەوە و دەیکاتە ڕاسپارەیەکی پوختە”.                                              

ناوبراو جەتیکردەوە و گوتی “لەم هەفتەیەدا پوختەی ڕاسپاردەکەی پەرلەمان لە رێگەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی دەکەین، ئەو کاتە حکومەت خۆی کاری لەسەر دەکات”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com