کرملین وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان, هۆشداری دایە مۆسکۆ و ڕایگەیاند, کە ڕووسیا بەرامبەر بە ئاگربەستی سوریا پابەند نییە، کرملین وەڵامی سەرۆککۆماری تورکیا دایەوە.

ئەمڕۆ هەینی ٣١-١-٢٠٢٠، کۆشكی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە بارەی بەردەوام بوونی هێرشەکان بۆ سەر سوپای سوریا و هەروەها بنکەی سەربازی حەمیمیم هۆشداری دا.

کرملین هەروەها پابەندبوونی خۆی بە خاڵەکانی ئاگربەستی سوریا دووبارە کردەوە.

ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، کە ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر پارێزگای ئیدلیب دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com