نوچە
ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٢٦-٩-٢٠١٩)، ستاف و کارمەندانی کەناڵی کە ئێن ئێن، ماڵئاواییان لە بینەرانیان کرد، بەهۆی بڕیاری داخستنی کەناڵەکەیان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن “كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆتایی به په‌خشی خۆی ده‌هێنێت و له په‌یامێكدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و كاوهاری بوون”.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆمپانیای وشە کەناڵی کەی ئین ئێن دادەخات و پڕۆژەیەکی دیکەی میدیایی نوێ بخەنەکار، کە جیاواز بێت لە ئەزموونی پێشووی کارکردنی دەزگا میدیایەکانی کۆمپانیای وشە.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
په‌یامی سوپاسی KNN
ئه‌مشه‌و (٢٦ له‌سه‌ر ٢٧ی ٩ی ٢٠١٩) كاتژمێر (٠٨:٠٠)، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN)، پاش (١٠) ساڵ و (٩) مانگ، كۆتایی به په‌خشی خۆی ده‌هێنێت.
KNN سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و كاوهاری بوون.
ماڵئاوا