نوچه‌نێت
هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی به‌در پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای خواست هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێبتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-6-2019 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هادی عامری، ئه‌مینداری گشتیی رێکخراوی به‌در پیرۆزبایی له له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رکه نوێیكه‌یدا.
عامری هیوای خواستووە وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه ببێته هۆكاری سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی، هاوئاهەنگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر باشتر بکات.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی هادی عامری كرد و جه‌ختی له هاوكاری و هاوئاهەنگی زیاتری هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ كرده‌وه.
دوای هەڵبژاردنی لەلایەن پەرلەمانەوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، زۆرینەی سەرۆک و وەزیری دەرەوەی وڵاتانی جیهان و ناوچەکە و بەرپرسانی باڵای کوردستان و عێراق بە پەیام یان پەیوەندی تەلەفۆنی پیرۆزباییان لە نێچیرڤان بارزانی کرد.