نوچەنێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگ مەسروور بارزانی، وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەدکرد. بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی رایبسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.
ئەمڕۆ (سێشەممە 11-6-2019) پەرلەمانی کوردستان لە دەنگدانێکی ئاشکرادا بە دەنگی 87 پەرلەمانتار لەکۆی 97 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، مەسروور بارزانی وەک سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ناوزەدکرد.
هەر ئەمڕۆ پەرلەمان ئەم بڕیارە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رابسپێردرێت.
مەسروور بارزانی:
مەسروور مەسعود مستەفا بارزانی
2ی ئاداری 1969 لە گوندی دیلمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لەدایکبووە
خێزاندارەو خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە
لە ساڵی 1985 لە تەمەنی 16 ساڵی بووەتە پێشمەرگە
زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکی لە واشنتن خوێندووە
بڕوانامەی ماستەری لە ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەدەستهێناوە
لە کۆنگرەی 12 لە ساڵی 1999بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی و هەر لەو ساڵەدا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لە کۆنگرەی 13 لە ساڵی 2010 بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازیی بارزانی دامەزراندووە
لە 8ی تەممووزی 2012 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی فەخری بۆردی زانکۆی ئەمریکییە لە دهۆک