نوچەنێت
نەتەوە یەکگرتووەکان
هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان دەکات، دەڵێت “رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێویستی بە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە”.
نیکۆلای میلادینۆڤ، هەماهەنگکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت “نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دەنگی بەهێزی ژیری، میانڕەوی و پێشکەوتنی خەڵکی کورد و عێراق بووە”.
هەماهەنگکارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی گوتووە “رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە نەوەیەکی نوێ لە سەرکردەی وەکو نێچیرڤان بارزانی هەیە”.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کرد.
عادل عه‌بدولمه‌هدی پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی کرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
سەرۆکوەزیران عادل عه‌بدولمه‌هدی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان به‌رزنرخاندووە، هیوای خواستووە له داهاتوودا هه‌ردوولا هه‌وڵی زیاتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن كه چاره‌سه‌رنه‌كراون.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکە و پیرۆزباییه‌کەی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووە. هەروەها ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ دووپاتكرده‌وه.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە بۆنەی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و لە پەیامەکەدا دەڵێت “خوازیارین هەڵبژاردنتان بۆ سەرۆکایەتی هەرێم هەنگاوێکی دیکە بێت لەڕێگەی پەیوەندی باشی نێوان بەغدا و هەولێر، نموونەیەکی هاوڕێکی و لێکتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی بێت، سەقامگیری و پەرەسەندنی گەلی کوردمان بەهێز بکات لە پاڵ برایانیان لە نەتەوە و پێکهاتەکانی گەلی عێراق”.
نووری مالیکی ئاماژەی بەوەشکردووە “هیوای راستگۆیانە و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە بەدیهێنانی ئامانج و خواستەکانی گەلی کورد”.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
حەلبوسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئەنجام داوە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستانی لێ كردووە.
هەروەها نووسیویەتی، كە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا متمانەی خۆی نیشان داوە بە توانا و بۆچوونەكانی نێچیرڤان بارزانی كە دەبێتە هۆكارێك بۆ سەركەوتنی لە ئەركەكەی، هیوای پێشكەوتنیشی بۆ رۆڵەكانی گەلی هەرێمی كوردستان خواستووە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەكەیدا بە نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی لێ كردووە بۆ هەڵبژێردرانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی له پۆسته نوێیەكه‌یدا بۆ خواستووە، دووپاتیشی لەسەر په‌یوه‌ندیه دووقۆڵیه‌كان كردووەته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی چاوشئۆغڵوی كرد و هیوای پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندیه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
برێت مەکگۆرک
برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی كرد.
مەكگۆرك لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م. كه‌سی وه‌ك ئه‌و لێهاتوو و به‌هره‌مه‌ند ته‌نها چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌من كه له‌م ساته‌وه‌خته گرنگه‌دا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستیەتی.
ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.
برێت مەکگۆرک لە دوای سەرهەڵدانی داعشەوە، لەلایەن ئەمریكاوە وەکو نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش كاری دەكرد.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاند “پیرۆزبایی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان”.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت “مایەی شانازیم بوو کە پێنج ساڵی قورسمان پێکەوە تێپەڕاند، دڵنیام کە لێهاتوویی و روئیای ئەو، سەرکەوتنی لە ئەرکە قورسەکەی کە بەشێکی بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد، مسۆگەر دەکەن”.