سعودیە ناوەندێکی شەڕی ئاسمانی دەکاتەوە

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

سعودیە رایگەیاند، ناوەندێکی شەڕی ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دادەمەزرێنێ.

ترکی بن بندر بن عبدالعزیز، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سعودیە، لەم بارەوە دەڵێت “سعودیە لە پلانیدایە ناوەندێکی شەڕی ئاسمانی هاوشێووەی بنکەی  ئاسمانی نێلسی ئەمریکا لە ناوچيی الشرقیە بکاتەوە”.

بە گوتەی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سعودیە، کردنەوەی ئەم ناوەندە دەکەوێتە چوارچێوەی بەرنامەکانی سعودیە بۆ پەرەپێدان بە توانای و هێزی ئاسمانی.

بە گوتەی ترکی بن بندر بن عبدالعزیز، ناوەندکە بە هۆی کادیری بە توانا و سیستمی نوێوە ساپۆرت دەکرێت.

ناوچەی الشرقیە لە نزیک عێراق، کوێت، قەتەر، بەحرێن، ئیمارات و عەمان، هەڵکەوتووە و بە ناوچەیەکی هەستیار و ستراتیژی هەژمار دەکرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com