نوچە.نێت
بە پێی راگەیاندنە بیانیەکان، ژنانی تایوان پیر نابن، روخساریان بە گەنجی دەمێنێتەوە، بەتایبەتی ٦ لە ئافرەتانی خانەوادەی” خیو”، سەرنجی هەموان وراگەیاندنەکان وجیهانیان بۆ خۆیان راکێشاوە .
ئەم ٦ خانمە تایوانیە تەمەنیان لە نێوان 25 و 45 ساڵە، داپیریشیان تەمەنی 63ساڵە بەڵام وەک گەنجێکی تازە پێگەشتوو دەردەکەون و سەرنج و کاریگەیان لەسەر خەڵک و راگەیاندنەکانیش دروست کردوە بەرادەیەک کە جێی سەرسورمانی خەڵکن.
یەک لەو خانمانە بەناوی “هسو لور”تەمەنی41 ساڵە، ئەندازیاری بیناسازیە و ناوبانگێکی زۆری هەیە،شارونی خوشکی نمایشکاری جل وبەرگی ئافرەتانە لە تایوان،تەمەنی36 ساڵە، فای فای خوشکیان تەمەنی 40 ساڵە خاوەنی دوو کچە تەمەنیان 8 بۆ 10 ساڵە . بەڵام ئەوەی جێی باسە، خەڵک پێی وایە شارون وەک کچێکی تازە پێگەشتووە.
دەنگۆیەکی تریش هەیە کە دەڵێن گوایا ” ئەم خێزانە لە بۆماوەییەوە بۆیان ماوەتەوە.
لەلایەکی تر سەرچاوە راگەیاندنەکانی تایوان وای دەخەنە روو ئەم خانەوادە، وا دەردەکەون کە تەمەنیان لە ساردکەرەوەدا هەڵگیرابێت، چونکە هیچ گۆرانکاریەک بە ئاراستەی پیر بوون لەواندا رویی نەداوە.
دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆرێک لە ژنانی ئەو ووڵاتە باس لە نهێنی گەنج مانەوەی ئەو خانەوادایە بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە ئەوان ئاوو زۆر دەخۆنەوە، سەوزەواتیش زۆر دەخۆن ، جگە لەوە خواردنەوە گازیەکانیش ناخۆنەوە کە برێکی زۆر شەکری تیدا بێت.هەر بۆیە بەو روسخارە گەنجە ماونەتەوە.








