واقیعی کوردستان و کرده‌وه‌ی چاکسازی
سه‌رۆ قادر
بەشی یەک
پێشه‌کی
وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ کتێبی چاکسازیی و زیاتر روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستم له‌م نووسینه، به‌پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر مانای چاکسازیی واته ریفۆڕم بوه‌ستم. پڕۆسه و کرده‌وه‌ی چاکسازیی یه‌کێکه له دیارده زه‌قه‌کانی سه‌رده‌می مۆدێڕن و کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیی. هه‌ر بۆیه له قۆناغی سه‌رمایه‌داریدا و به‌تایبه‌تی بۆ جێگیربوونی ئه‌و سیسته‌مه به پێویست ده‌زاندرێ و وه‌ک ئامرازێکی رێگاخۆشکار داده‌ندرێ. خۆ ئه‌گه‌ر له رووه مادییه‌که‌ی چاکسازیی وردبینه‌وه ئه‌وه به جۆرێکی ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا یان سیسته‌مێک له سیه‌ته‌مه پێکهێنه‌ره‌کانی داده‌ندرێ. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که شێوازی ره‌خنه‌یی ته‌نیا زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بناسین ناگرێته‌وه به‌ڵکو ده‌کهرێ له‌سه‌ر بواره جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا به‌کاربێت.
ره‌خنه بریتییه له پێداچوونه‌وه‌ی سیسته‌مێکی دیاریکراو یان ده‌قێکی دیاریکراو، دیراسه‌کردنی ئه‌رک و ئامانجه‌کانی هه‌ر سیسته‌مێک و نیشاندانی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌به‌رده‌م سیسته‌مه‌که‌دایه. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و به‌شه له پێکهاته‌که‌ی که پێویسته بگۆڕدرێت تا بتوانێ له ژیان به‌رده‌وام بێت. هه‌ڵبه‌ت جاری وا هه‌یه سه‌رتاپای سیسته‌م له‌کارده‌که‌وێ لێره‌دا ره‌خنه ده‌یسه‌لمێنێ که سیسته‌م توانای به‌رده‌وامبوونی نه‌ماوه. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ئه‌لته‌رناتیڤ یان جێگره‌وه‌ی بۆ پێشنیار ده‌کات. بۆیه ره‌خنه مانای تێکدان و رووخاندن نیه چونکه ئه‌گه‌ر سیسته‌مێک لێکهه‌ڵوه‌شێندرا پاشان ئه‌لته‌رناتیڤی بۆ داناندرێ. بۆ یه‌کێک له کاره گرنگه‌کانی ره‌خنه ده‌ربڕینی که‌موکوڕییه‌کانه جا له هه‌ر بوارێک‌دا بێ. لێره‌وه ده‌گوترێ ره‌خنه بنیادنه‌ره، به‌و مانایه‌ش به داینه‌مۆی چاکسازیی داده‌ندرێ. که‌واته چاکسازیی کارێکی ره‌خنه‌گرانه‌ی پشتبه‌سته به به‌ڵگه‌ی زانستی و واقعی. روانگای جیاجیا له‌سه‌ر مانا و ئه‌رکی ره‌خنه هه‌یه و به‌تایبه‌تی له زمان‌ناسی و ئه‌ده‌بناسیدا زۆر بایه‌خی پێده‌درێ. هه‌ڵبه‌ت ره‌گێکی هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌یه ئه‌ویش ره‌خنه له زانینی(مه‌عریفه) مرۆڤدا بریتییه له‌و بواره پڕ له زانیارییه‌ی که‌وا له مانا و ئه‌رک و ئامانجی سیسته‌م ده‌کۆڵێته‌وه، دوایی هه‌وڵده‌دات له واقیعدا په‌یڕه‌وی بکات. واته که‌موکوڕییه‌کان ده‌ستنیشان ده‌کات و رێگای ده‌رچوون لێی نیشان ده‌دات. ئه‌وه‌یه چاکسازیی ده‌خاته ریزی چه‌سنێک له جه‌شنه‌کانی ره‌خنه.
به‌کارهێنانی ره‌خنه له‌سه‌ر سیسته‌مه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگا کارێکی تازه نیه و رابردوویه‌کی دوورودرێژی هه‌یه. هه‌ر له ساره ده‌وڵه‌ته‌کانی یۆنان و ئیمپڕاتۆڕیی رۆم تا فه‌رمانڕه‌وایی دینی مه‌سیحییه‌ت له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ره‌خنه هه‌بووه به‌ڵام له رینه‌سانسدا گه‌یشته چڵه‌پۆپه و هاته ناو ژیانی کۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک رۆشنگه‌ر ده‌ستیپێکرد و کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و دینییان خسته ناو کاری رۆشنگه‌ریی و پێداچوونه‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤ دانان. هه‌ر بۆیه سه‌رده‌می رینه‌سانس به سه‌رده‌می چاکسازیی ده‌ژمێردرێ.
ره‌خنه‌ی چاکسازانه شاڕێیه‌کی ته‌ختی به‌نسیب نه‌بووه، روانگای جیاجیای له‌سه‌ر هه‌بووه. بۆ نموونه ئه‌ناشیسته‌کان(ئاژاوه‌گێڕه‌کان
چاکسازیی ته‌نیا له یه‌ک بواردا نیه بۆیه حه‌زده‌که‌م ئاماژه به جۆره‌کانی بکه‌م. وه‌ک ده‌زانین کۆمه‌ڵگا له سیسته‌می(نسق، نظم) جیا جیا پێکدێ. ده‌کرێ ره‌خنه و پێشنیار بۆ هه‌ریه‌کێکیان بکرێ،ئیجا داهاتووی چاککردنیشی له‌به‌رچاو بگیرێ. روانگای چاکسازی له هه‌موو سیسته‌مه‌کانی پێکهێنه‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌کۆڵێته‌وه و نیشانده‌دات کامیان له‌کام بواردا بووه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا به کۆ یان به تاک بێت، ئینجا پێشنیار ده‌کات که چۆن ده‌کرێ به‌لاوه‌بندرێن تاکو کۆمه‌ڵگا له ته‌نگژه ده‌ربچێ و کاروانی ئاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر. له‌و حاڵه‌ته‌دایه که ئازادی بواری بۆ ده‌ڕه‌خسێ و زه‌مینه‌ی سیسته‌می دیموکڕاسی ده‌خه‌مڵێ. چاکسازی له دیموکڕاسیدا هه‌میشه زیندووه‌و له هه‌ر بوارێک وه‌ستان یان گه‌نده‌ڵی یان دیارده‌ی لادان هه‌بێ ئه‌وه که‌سانی چاکسازیخواز کۆده‌کاته‌وه‌و ئه‌لته‌رناتیڤ پێشنیار ده‌که‌ن.
چاکسازیی دینی به نموونه دێنمه‌وه که رووی له چاککردنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی دین دایه له‌و بوارانه‌ی رێگا له پێشکه‌وتن بگرێ. ئه‌وه‌ش به‌و مابه‌سته‌یه که‌وا هه‌ندێک له تێکسته دینییه‌کان پاشه‌کشه پێبکرێن، له لێکدانه‌وه‌دا گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێ،له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات دووریبخاته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ویته قۆناغی دنیایی. له هه‌مانکاتدا دین ده‌توانێ له په‌یوه‌ندی نێوان په‌روه‌ردگار و تاکدا به ئه‌رکی ئامۆژگارییانه‌و چاکسازییانه‌ی خۆی رابێت.