
دزیی ئه‌فكار!
رێبوار سیوەیلی
به ده‌وروبه‌ری هه‌ر به‌رپرسێكی ئێمه‌وه كه‌سانێك هه‌ن ئه‌ركی جیاوازیان گرتۆته ئه‌ستۆ. هه‌یانه له ڕووی دڵسۆزییه‌وه و هه‌یانه به‌هۆی واسیته و هه‌شیانه به‌هۆی ئه‌و زه‌مه‌نه‌وه كه به‌رپرس و كه‌سانی ده‌وروبه‌ری پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه.
به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن به ده‌وری به‌رپرسه‌كانه‌وه ته‌نیا ئه‌ركیان بریتیه له دوورخستنه‌وه‌ی كه‌سانی به‌توانا له به‌رپرسه‌كان و ناشیرینكردنی كه‌سایه‌تی به توانا و ڕه‌شكردنیان. هه‌ر له‌ناو ئه‌مانه‌دا گه‌وره دزی زۆریان تێدایه” به‌ڵام دزیی پاره و سامانم مه‌به‌ست نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستم دزینی بیروڕاو و پڕۆژه و بیرۆكه‌ی كه‌سانێكه، كه ئه‌و نزیكانه‌ی به‌رپرسه‌كان ده‌یكه‌ن و به‌ناوی خۆیانه‌وه یان كه‌سانێكی نزیك له خۆیانه‌وه، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن..
من یه‌كێكم له‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌م به‌سه‌ر هاتووه و یه‌كێك له پڕۆژه‌كانم دووجار براوه و بۆته هی كه‌سانێكی تر. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ئاشكرا پێیان گوتم ئه‌مه هه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی خۆته كه كاتی خۆی خستبووته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران” ئه‌مجا بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تیش بدرێته دزییه‌كه‌یان، قومێكی له قاوه‌كه‌ی به‌رده‌می دا و گوتی: خۆشت ده‌بێ ده‌ورێكی كاریگه‌ر بگێڕیت” به‌بێ تۆ نابێت.
ئه‌مانه به‌لایانه‌وه ئاساییه دزیی بكه‌ن، به‌ڵام دزیی ئه‌فكار جیاوازه له دزیی تر. هه‌ركه‌س ده‌توانێ هه‌ر شتێك له ساته‌وه‌ختێكدا بدزێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌س ناتوانێ ئه‌فكار بدزێت. ئه‌فكاردزان ده‌بێت كه‌مێك زیره‌كیش بن و لانیكه‌م له پێشینه‌ی كاریاندا له‌ناو حكومه‌ت و حیزب كاری وه‌هایان كردبێت، كه شایه‌تی و پشتیوانیان بكات له دزیی بیروڕای كه‌سانی تردا. كه‌سێك تا دوێنێ خه‌ریكی شتگه‌لێك بووبێت، یه‌ك دنیا توندوتیژیی به‌رهه‌مێنابێت و یه‌ك جیهان ئابڕووچوونی به‌دواوه بێت و هه‌زاران شه‌ڕی له‌گه‌ڵ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان كردبێت، چۆن له پڕ ده‌بێته خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی فیكری!.
مرۆڤ له‌م دۆخانه‌دا به‌خۆی ده‌ڵێت: به‌رده‌وام به و كاری خۆت بكه، یان ڕێگای دادگا بگره پێش و بۆ یه‌كجاریش بووه له‌م وڵاته‌دا با دزه‌كانی ئه‌فكار باجی ڕه‌فتاره‌كانیان بده‌ن..
زۆریش ناخۆشه ئه‌م كه‌سانه له نزیكی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌مكاره ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بزانێت وا ده‌كه‌ن، هیچ سنووریشیان بۆ دانه‌نێت.. كه‌واته پیرۆزیان بێت..