نوچە.نێت
جيمس سيسوم،تەمەن 35ساڵ، آشلي شميدر، تەمەن 32ساڵ، چەندەها میل دەبرن بۆ ئەوەی بگەنە بەرزترین لوتکە بۆ ئەنجام دانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەشاخی ئیڤرست لە کالیفورینا.
ئەم دوو هاوسەرە بۆ ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری پێک بهێنن و لە یادەوەریاندا بمێنێتەوە، ماوەی ساڵێکە پلان بۆ ئەو گەشتە دورو درێژە دادەنێنن، کە گەشت بکەن بۆ ئیڤرست، کە پلەی گەرما لەخوار پلەی سفری سلیزیدایە ، بەرزی شاخەکە 17 هەزار پێە لە روی دەریاوە، هەربۆیە بریار دەدەن چەندەها میل ببرن بۆ ئەوەی بگەنە شاخی ئیفرست و لە لوتکەی شاخەکە بمێننەوە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن.
أشلي رایگەیاند کە” دوای ئەوەی من و هاوسەرەکەم گەشتینە دوا بریار،و بریارمان دا ، ژیانی هاوسەرگیری بە شێوەی تەقلیدی نەبێت، چونکە بۆ ئێمە گونجاو نیە، هەرچەند رۆژێکی تایبەت دادەنێین بۆ هەموو خانەوادەکە بۆ ئەوەی پێکەوە کۆبینەوە بۆنەکە ئەنجام بدەین.
اشلی وتیشی” من و جیمس، حەز بە کەش وهەوای دەرەوە ئەکەین، چونمان بۆ ئیڤرست کە بەرزیەکەی زیاتر لە 14.000پێیە، وەک ئەزمونێک دەبێت بۆ هەردوکمان، دڵیناین گەشتەکەمان سودی زۆری دەبێت لە روی جەستەیی و فکریەوە،هەروەها بۆ داهاتوش شارەزاییەکی باش پەیدا دەکەین لەوبارەوە.





