زاده‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه
مه‌لا به‌ختیار
رێكه‌وتی 8/ 5/2012 له هه‌ولێری پایته‌ختدا، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له گۆڤاری (چرپه) به‌ناوی (من‌و خوا – هه‌ڵمه‌ت گۆران) له‌پڕ روداوێك به ده‌مامكی به‌رگریلێكردنی ئیسلام، تاقمێكی توندڕه‌وی ئیسلامگه‌را، ته‌قاندیانه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌ستوبرد كۆنترۆڵ نه‌كرابا، ره‌نگبو روداوی گه‌وره‌تری لێكه‌وتبا. ئه‌مه‌یه كێشه‌ی خۆپیشاندانی ناكاوی بێ مۆڵه‌ت. كه له وڵاتی تازه‌پێگه‌یشتووی دیموكراسیدا، قورسه كۆنترۆڵ بكرێت.
به‌نده، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئیلحاد نیم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ئازادی مرۆڤیشم. ئازادی كۆت‌و به‌ندی نییه. ئازادی ئازادییه. هیچ كه‌سێك‌و لایه‌ك بۆی نییه، له‌سه‌ر ئه‌رز، یان له پاشه‌ڕۆژدا له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی تریش ژیان ده‌ركه‌وێت، خۆی به پارێزه‌ری خوا بزانێت. چونكه كه هه‌ر لایه‌ك شوناسی پارێزه‌ری خوا پاوان بكات، ئه‌وكاته مافی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاش به‌كارده‌هێنرێت. هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه، هێزێك یان كه‌سێك، سیاسه‌تی پارێزه‌ری خوای كرده په‌یڕه‌وی خۆی، بێگومان سه‌ركوتكردنی ئازادی به حه‌ڵاڵ ده‌زانێت. به‌ڵام هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێكی ئایینی، ئازاده به‌بێ ئه‌وه‌ی سنوری ئازادی كه‌س‌و لایه‌نێكی تر پێشێل بكات، به‌رگری عه‌قیده‌یی، مه‌زهه‌بی، ئایدیۆلۆژی‌و فه‌لسه‌فیش له خوا و ئایین‌و مه‌زهه‌ب بكات.
وه‌كو تر، ئاخۆ بۆچی ئه‌م جۆره روداوانه ناوبه‌ناو، له زاخۆ یان هه‌ولێر یان هه‌ر شوێنێكی تر رووده‌ده‌ن؟ ئۆباڵی ئه‌م روداوانه له‌ئه‌ستۆی هێزه ئیسلامگه‌راكانه؟ ده‌ستێكی ده‌ره‌كی تێدایه؟ هه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆنه؟ یاخود هی ده‌سه‌ڵاته؟ یاوه‌كو رێكه‌وته؟
بێگومان، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ردنی ئیسلامیه‌كان‌و هاندانی ده‌ره‌كی بزانێت. هێزه ئیسلامگه‌راكانیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی رووداوه‌كه ناله‌بار بوو، هه‌ڵوێستی خراپیان نه‌بوو. باقی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و رۆژنامه‌ی ئه‌هلیش، وه‌كو هه‌واڵ‌و روداو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد‌و، نه‌یانكرده هۆكاری بیركردنه‌وه‌ی وردتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هۆیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كه.
به‌رای ئێمه، ئه‌م روداوه كوت‌وپڕ سه‌رهه‌ڵداوانه، له حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بۆ سیستمی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ها هێزه ئیسلامگه‌راكان، ئۆپۆزسیۆن‌و، هه‌تا نووسه‌ره بێلایه‌نه‌كانیش، هه‌رلایه‌ك پشكێكی كه‌م یان زۆری به‌رده‌كه‌وێت. هیچ لایه‌ك ناتوانێت به‌ته‌واوه‌تی له‌م روداوانه په‌رێزی پاك بكات.
یه‌كێتی‌و پارتی، كه دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستن، هه‌تا ئێستا ستراتیژێكی رۆشنیان به‌رامبه‌ر به سیستمی سكولار (عه‌لمانیه‌ت) و ئازادی لائیك (سه‌ربه‌ستی عه‌قیده) نییه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی جیاوازی به‌رچاویان له‌مباره‌وه هه‌یه. هه‌ردوولایان، كه‌م‌و زۆر به‌شدارن له بره‌وپێدانی فه‌زای ئیسلامی گۆشه‌گیرانه. هه‌وڵیان نه‌داوه، ئیسلام ببێته عه‌قیده‌ی تاك‌و ئازادی تاك. رێگه‌شیان داوه، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، جێگۆڕكێ به ئاراسته‌كانی په‌روره‌ده بكرێت. ژینگه‌ی خوێندنگا‌و زانكۆكان، كراونه‌ته ژینگه‌یه‌كی خۆپارێزی‌و ئه‌قڵیه‌تی رۆحگه‌رایی به‌سه‌ریدا زاڵه. به رواله‌ت كاری حیزبیش قه‌ده‌غه‌كراوه. باره‌گای رێكخراوه‌كانی خوێندكاران‌و قوتابیان، داخراوه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌شی زۆری مزگه‌وته‌كان، خراونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئیسلامگه‌راكان‌و میحرابه‌كان كراونه‌ته سه‌كۆی پروپاگه‌نده‌و ململانێی سیاسی. ئه‌م ژینگه‌یه وایكردووه، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش كه‌مترین خوێندنگا‌و زۆرترین مزگه‌وت دروستده‌كه‌ن.
دوای بیست‌و یه‌ك ساڵ حوكمڕانیی، هێشتا فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده به‌ته‌واوه‌تی نه‌كراوه‌ته فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هاوچه‌رخ. زانكۆكانمان له پله‌ی هه‌ره‌خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهاندان. زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، زۆر زیاتر له زانسته سروشتیه‌كان بایه‌خیان ده‌درێتێ. ساڵانه به هه‌زاران به‌كالۆریۆس‌و به ده‌یان ماسته‌رو دكتۆرای زانسته مرۆییه‌كان به‌رهه‌م دێت، زۆر كه‌متر ماسته‌رو دكتۆرای زانسته سروشتیه‌كان، ده‌بینین. تاقیگای خوێندگاكان زۆر لاوازن‌و ئاستی خوێندن‌و میتۆدی فێركردنیان نزمه. توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ر زۆر كه‌م بایه‌خی پێده‌درێت. به‌هره‌مه‌ندانی كورد، كه‌مترین ئاوڕیان لێده‌درێته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌ناوی تواناسازیشه‌وه كراوه، یه‌كێكه له كاره باشه‌كان، به‌ڵام وه‌كو ستراتیژێكی زانستی، هه‌مه‌لایه‌نه لێكنه‌دراوه‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه.
به‌ده‌یان هه‌زار كۆمپانیا له كوردستاندا، كارئاسانی وه‌به‌رهێنانیان بۆكراوه. به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌می قازانجی ئه‌م كۆمپانیایانه خرابێته خزمه‌تی بواره زانستیه‌كان، یان كۆمپانیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به رێسا كرابنه سپۆنسه‌ری بواره زانستیه‌كان. بواری بیناسازی 80% قازانجی كردوه. بێگومان ده‌كرا یه‌ك له‌سه‌ر سه‌دی ئه‌م قازانجه بخرێته خزمه‌تی زانست‌و زانیاریه‌وه. كه ئه‌مه له دنیای پێشكه‌وتوودا، كارێكی ئاساییه. مه‌گه‌ر له ئاینده‌دا بزانرێت، كاربه‌ده‌ست‌و به‌رپرسه‌كان، چ له ده‌سه‌ڵات‌و چ له ئۆپۆزسیۆن، چه‌ند تێكه‌ڵاوی بازاڕ بوون! به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كاره به‌نهێنی ده‌كه‌ن، هیچیان توخنی خزمه‌تی بواری زانستی ناكه‌ون.
حاڵی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی‌و هێزه سیاسیه‌كان‌و كۆمپانیاكان، به‌مجۆره بێت، بێگومان روداوی وه‌كو هه‌ولێر له‌پڕ سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و دۆخه‌كه ده‌شڵه‌ژێنێت، ئه‌گه‌ری مه‌ترسیداریش دێنێته‌پێش.
هێزه ئیسلامگه‌راكان، فه‌زای كۆمه‌ڵیان پڕكردووه له فه‌زای ئایینی‌و مه‌زهه‌بی ئاراسته‌كراو. هه‌میشه فه‌زای ئایینی‌و مه‌رهه‌زبی ئاڕاسته‌كراویش، له‌به‌رامبه‌ر ئازادیه‌كانی سكولاریزم (عه‌لمانیه‌ت)دا، له وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندا، كاردانه‌وه‌ی توندی لێده‌كه‌وێته‌وه (پاكستان، به‌نگلادش، هیندستان، میسر، ئوردن، یه‌مه‌ن، لیبیا، تونس، سوریا، لوبنان‌و كوردستان.. تاد). هه‌ربۆیه له ساڵانی رابردوودا، له‌سه‌ر تێكه‌ڵاوكردنی كچ‌و كوڕ له خوێندنگاكاندا، كاردانه‌وه‌ی توند هه‌بووه. له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا، ده‌یان زانای ئایینی، مزگه‌وته‌كانیان كرده سه‌نگه‌ری هێرش بردنه سه‌ر ئازادیه‌كان. ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی شوباتی 2011 ی به‌رده‌ركی سه‌راش، كه خۆپیشاندانی سیاسی‌و گوایه بۆ ریفۆرم بوو، كه‌چی كرایه نوێژخانه‌و بانگدان‌و الله اكبر. مامۆستا ئایینیه‌كان له مزگه‌وته‌كان هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و بوون به هاوڕقی گیانی به‌گیانی مه‌عریفیه‌كان!!
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه، به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات‌و هێزه سیاسیه‌كان، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئایین‌و ئازادی عه‌قیده ده‌كرێت. نه‌ك كاری هه‌ڵه‌ی ئاژاوه‌گێڕان‌و فه‌زای سیخناخ له ئایین‌و مه‌زهه‌بی ئاراسته‌كراو، كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌تری ده‌سه‌ڵاتی لێبكه‌وێته‌وه‌و، ئازادیه‌كان به‌رته‌سك بكرێن. دڵنیاین، كاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به ئاژاوه، زه‌مینه بۆ ئاژاوه‌ی گه‌وره‌تر خۆشده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئاژاوه‌كه ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌قڵانی‌و زانستی بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ئاژاوانه، بێگومان كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پێش‌و سیسته‌میش به‌ره‌و شارستانی ده‌بات.
مەلا بەختیار: یه‌كێتی‌و پارتی به‌شدارن له بره‌وپێدانی فه‌زای ئیسلامی گۆشه‌گیرانه
0
Share.