
سه‌ردانه‌كه‌ى مالكی بۆ كه‌ركوك و جیاوازى هه‌ڵوێستى كورد له‌وباره‌یه‌وه
هه‌وراز ئه‌مین
تایبەت بەنوچەنێت
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانى كه‌ركوكی كردوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌ناو خۆیاندا بوون به‌دووبه‌شه‌وه، به‌شێكیان پێیان وایه كه سه‌ردانه‌كه هه‌نگاوێكی ئیجابیه‌و هه‌ندێكی دیكه‌شیان پێیان وایه كه ئه‌و سه‌ردانه بۆ ئیستفزازكردنى كورد بووه.
موحسین سه‌عدون په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مانی عیراق، له‌لێدوانێكدا به‌سۆمه‌ریه نیوزى راگه‌یاند، كه‌ركوك به‌تێگه‌شتنه تایبه‌تیه‌كه‌ى شارێكی كوردستانیه‌و به‌تێگه‌شتنه گشتیه‌كه‌شی شارێكی عیراقیه.
ئه‌م قسانه‌ش له‌كاتێدایه، نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌مرۆ له كه‌ركوك ئه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه كه كه‌ركوك بریتیه له عیراقێكی بچووكراوه‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى به‌بێ جیاوازى تێدا ده‌ژین.
سه‌عدون وتیشی، به‌پێى سه‌رجه‌م سه‌رژمێریه‌كان له‌پێشوودا ئه‌نجامدراون ئه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ، له‌رووی پێگه‌ى جوغرافیاوه كه‌ركوك ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانى سنوری كوردستانه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى كه سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانیشه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌ردانه‌كه‌ى نوری مالكی بۆ كه‌ركوك له‌م بارودۆخه‌دا گونجاو نه‌بوو، هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند كه، ده‌توانرا سه‌ردانه‌كه واتایه‌كی دیكه‌ى هه‌بوایه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر مافی ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌وت كراوه به‌جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 بۆیان بگه‌ڕێندرایه‌ته‌وه، یاخود وه‌كو نیاز پاكیه‌كی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌حوكمی ئه‌وه‌ى ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كێشه‌كانى نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمه.
له‌هه‌مانكاتدا په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانی و ئه‌ندامی لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانى عیراق، له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى نوری مالكیه‌وه بۆ كه‌ركوك ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ی “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ كه‌ركوك و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ی وه‌زیران له‌و شاره هه‌نگاوێكی گرنگ و ئیجابیه، دووپاتیشی كرده‌وه كه هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتگیری له كاره مه‌یدانیه‌كانی “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا.
“شوان محه‌مه‌د ته‌ها” ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كه‌ركوك كارێكی ئاساییه‌و هه‌نگاوێكه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌كه.
وتیشی، سه‌ردانه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئیستفزازكردنی كورد نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته ئیستفزازی بوو بۆ كورد، كه له‌هه‌ولێر یاخود له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاكی كوردستان ئه‌نجام بدرایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر بۆ كه‌ركوك، چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه هێزێكی زۆر و كه‌تیبه‌ى تۆپخانه‌ى سوپاى عیراقی ره‌وانه‌ى ئه‌و شاره كراوه‌و په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانى كوردستانیش داوا ده‌كات ئه‌و كه‌تیبه‌یه به زووترین كات بگه‌رێندرێته‌وه بۆ شوێنی خۆی.
خالد شوانى په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی داوا له وه‌زاره‌تى به‌رگری عیراق و نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌كات، به‌زووترین كات كه‌تیبه‌ى تۆپخانه‌كان كه به‌م دواییه رۆشتوونه‌ته شاری كه‌ركوك بكێشێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه لێوه‌ى هاتووه.
شوانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جوڵاندنى ئه‌و كه‌تیبه‌یه له‌به‌غداوه بۆ كه‌ركوك پێویسته به ته‌نسیق بێت له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى ناوه‌ندو حكومه‌تى خۆجێی كه‌ركوك و به‌پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌ش له كه‌ركوك گرژی لێده‌كه‌وێته‌وه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى داواشی كرد كه به‌په‌نا بردن به چه‌ك كێشه‌و ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه‌و دووپاتیشی كرده‌وه كه‌كه‌ركوك به‌به‌شێك له كوردستان ده‌زانن، بۆیه به‌ئامانج كردنى شاره‌كه به‌به‌ئامانجكردنى هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانن.
له‌باره‌ى ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به پارێزگاكه‌ى داوه “نه‌جمه‌دین كه‌ریم” له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه‌ی ڕاگه‌یاند، كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ “نوری مالكی” به‌رپرسانی یه‌كه ئیداریه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، داوایان له سه‌رۆك وه‌زیری عێراق كردووه كه به‌شه بودجه‌ی پارێزگاكه‌یان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی زیاد بكات، ئه‌ویش وه‌كو هه‌نگاوێك بۆ بووژاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك له رووی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه.
“نه‌جمه‌دین كه‌ریم” ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “نوری مالكی” له به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانی داوه به زووترین كات و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری ده‌كات له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌شاری كه‌ركوكدا.
پێویسته بوترێت، ئه‌مڕۆ “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق گه‌یشته شاری كه‌ركوك له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه له‌و شاره به‌رێوه‌چوو ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك عێراقی بچووكراوه‌یه و موڵكی عه‌ره‌ب و كورد‌و توركامنیشه‌و هه‌ر به عیراقێكی بچوكراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌و هۆشداریشدا له یاری كردن به‌پێناسی ئه‌و شاره‌وه.
هاوكات به‌پێى زانیاریه‌كان، وه‌زیره كورده‌كان ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى عیراقی نه‌بوون كه له كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو.