ئەو دیاردەی قیزەونە شەرمهاوەرەی وازی لێناهێنین
…
رزگار رەزا چوچانی
….
لەکوردستان قیزەونترین دیاردە ئەوەیە کە ئەگەر کەسێک لە خانەوەدەکەت کارێک بکا، لەکۆمەڵگە قبوڵ نەبێت هەموو خانەوەدەکە دەبێت باجەکەی بدەن، ئەمە ئەو دیاردە ناشیرینە شەرمهاوەرەیە کە تا دێت لەناومانا گەورەتر ئەبێت، کەسێک نازانم ناوی هەڵمەتە یان چی، هەڵەیەکی بەرانبەر بەدین کردووە، دین هێڵە سورەکەی کۆمەڵگەی کوردی، کۆمەڵێک خەڵک گوڕیان خواردووەتەوە لە خانەوادەکەی و دەیانەوێ ئەم هەڵەی ئەم کورە بەکاربهێنن بۆ تەسوییەی رقی خۆیان بەرانبەر خانەوادەی نەبەز گۆران.
ئاخر نەبەز خۆی رایدەگەیەنێت، هەرکەس لەسەر دینی دایکی نەبێ ئەو نایناسێ ئەمەش راگەیاندنی ئەوەیە کە ئەو لەگەڵ ئەو هەڵەیە نییە کە کراوە، بەڵام بوێژدانەکانی وڵاتی من دەیانەوێ ئەمە بقۆزنەوە بۆ تەسوییەی هەرچی تورەبوونی خۆیانە بەرانبەر بەرەخنکانی نەبەز لە ئەوان یان حزبەکانیان لە رابردوو، ئاخر ئەوانەی کە ئەوە دەکەن هەموو کەس لای روونە ئەمە تەوسوییەی رق و بوغزی رابردویانە دەیکەن بەرانبەر بەو کورە، ئەگەرنا ئەوەی ئەوان دەیکەن لەژێر ناوی داکۆکی لەدین و وەک خۆیان دەڵێن لەسەر کفر بەدەنگ دێن، خۆشیان لەو کفرە کفرتر دەکەن، کە بیانەوێ چەند ساڵی نوێژ و تاعەتی دایک و باوکی نەبەز زەربی سفر بکەن، وەک ئەوەی بڵێی ئەمانە نوێنەری خوان و هاتوون رایبگەیەنن کێ دیندارەو کێ بێ دین.
نەبەز خۆی دەڵێت ئەو دیندارەو تەنها سوجدەش بۆ خوا دەبات، منیش دەڵێم بەپێی دین بێت نەبەز چەندین جار دیندار ترە لەوانەی ئەمرۆ هێرش دەکەنە سەر خانەوادەکەی، چونکە لەدیندا هەیە بەدەنگهاتن لەسەر حەق دینداری راستەقینەیە و بێ دەنگی بێ دینییە، یان دین لاوازییە، دەی خۆ زۆرن ئەوانەی سەردەمێکە بەرانبەر بە ناحەقی وەک نەعامە سەریان کردووە بەژێر خۆڵەوە و نەبەزیش سنگ ئەخاتە بەر گولەو سەر دەخاتە بەرزلەو روو دەخاتە بەر بۆکس و جەستەی ئەخاتە بەرشەقی ئەوانی تر لەسەر حەق وتن، ئایا بەپێوەرەکانی دینی ئەو دیندارانەی کە ئەمرۆ هێرش دەکەنە سەر نەبەز گۆران و خانەوادەکەی، ئەوەی نەبەز کردویەتی و ئەو باجەی ئەو داویەتی لەسەر حەق وتن، نەبەز ناکاتە نمونەی مرۆڤێکی بە عیزەتی دیندارتر لەهەموو ئەوانی تر؟.
ئەمە داکۆکییە لەنەبەز و خانەوادەکەی لەدایکی و باوکی دینداری نەک هەڵەی ئەو کەسەی کە هەڵەکەی کردووە.