
د. ئەحمەد میراودەلی ئەیەوێ سەرکردەیەکی خزمی خۆی شەهید بکات
نوچەنێت
د. ئەحمەد میراو دەلی نوسەر، لەبابەتێکدا رەخنە لە سیستەمی کوردستان دەگرێت، کە هەرچی خزمی شەهیدی سەرکردەیە زیاد لەپێویست کار دەخرێتە بەردەستیان، و دەڵێت”ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی ئه‌وڕۆ کراوه بۆ” شه‌هیدی سه‌رکرده” دیارده‌یه‌کی ناشرینە و ده‌که‌وێته‌ریزی گه‌نده‌ڵی و ته‌قدیسێکی بێ مانا”. هەر بۆیەش وەک تەنز رایدەگەیەنێت کە فکرەی شەهیدکردنی سەکردەیەکی خزمی خۆی لادروست بووە، لەپێناو ئەوەی وەک خزمی شەهیدە سەکردەکانی تر شتێکی دەست بکەوێت.
ئەو نوسەرە لە وتارێکی رەخنە ئامێزدا، دەڵێت”ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا خزم و که‌سوکاری شه‌هیدی سه‌رکرده، هێنده‌زۆرن، هه‌موو کار و جوومگه‌سه‌ره‌کییه‌کانی حکوومه‌تیان داگیرکردووه؛ له‌پێشه‌کانیان وه‌زیرن، پله‌دوویان، سه‌فیرن، پله‌سێیان، مودیر عامن، پله‌چواریان، نوێنه‌ری کوردن له‌هه‌نده‌ران، هیچ له‌باردا نه‌بوو و خزمی خه‌زووری ماڵی شێخیشیان، راوێژکاری وه‌زیره”.
دەقی وتارەکە
به‌ده‌ل زائیعه‌کانی خۆمان
ئه‌حمه‌د میراوده‌لی
زاراوه‌ی به‌ده‌ل زائیع” بدل ضائع” زاراوه‌یه‌کی عاره‌بییه و به‌واتای” له‌بری تێداچوو یان ونبوو” دێت، له‌نێوه‌ندی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا که، ته‌یاره‌که‌ی سه‌ر کۆماری ئه‌وکاته‌ی عێڕاق” عه‌بدول سه‌لام عارف” که‌وته‌خواره‌وه، یان خسترایه‌خواره‌وه” عه‌بدول ره‌حمانی” برایان له‌جیاتی وی، کرده‌سه‌رکۆماری عێڕاق. خه‌ڵکی سلێمانی که‌له‌زۆر بواردا زوو دێنه‌ده‌ست، عه‌بدوول ره‌حمانیان ناونا” به‌ده‌ل زائیع”.
ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا – مه‌به‌ستم باشووری کوردستانه، نازانم بڵێم له‌خوا به‌زیادبێت یان نا، خزم و که‌سوکاری شه‌هیدی سه‌رکرده، هێنده‌زۆرن، هه‌موو کار و جوومگه‌سه‌ره‌کییه‌کانی حکوومه‌تیان داگیرکردووه؛ له‌پێشه‌کانیان وه‌زیرن، پله‌دوویان، سه‌فیرن، پله‌سێیان، مودیر عامن، پله‌چواریان، نوێنه‌ری کوردن له‌هه‌نده‌ران، هیچله‌باردا نه‌بوو و خزمی خه‌زووری ماڵی شێخیشیان، راوێژکاری وه‌زیره. جگه‌له‌شاباشکردنیان به‌ئه‌رزه‌و خانوو و ئیمتیازاتی دیکه‌ی که‌ئێمه نایزانین، راوێژکارێکی هیچ له‌باردانه‌بوویان، که‌راوێژکاری بن دیواره، یان ئه‌گه‌ر ده‌وامیش بکات هیچی پێ نییه، مانگانه‌چه‌ند هه‌زار دۆلارێک وه‌رده‌گرێت. ئه‌ی با بپرسین، پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوێک، یان نه‌وه‌و هاوسه‌ری شه‌هیدێکی سه‌نگه‌ر که‌سه‌رکرده‌نه‌بووه، چه‌ند وه‌رده‌گرێت ؟
رێزم هه‌یه‌بۆ هه‌موو شه‌هیدێکی رێگه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، رێزێکی یه‌کسان.له‌و بڕوایه‌شدام، ئه‌وه‌ی بۆ خیزانه‌کانیان بکرێت له ئاسووده‌کاری ژیانیانه‌وه هه‌تا ده‌گاته‌درووستکردنی مۆنوومێنت بۆیان، یان ناونانی شه‌قام و ریگه‌وبان به‌ناویانه‌وه، جێگه‌ی خۆیه‌تی. وه‌لێ ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ی ئه‌وڕۆ کراوه‌بۆ” شه‌هیدی سه‌رکرده” دیارده‌یه‌کی ناشرین و ناڕه‌وایه، زێده‌رۆییه له‌رێزگرتن ده‌که‌وێته‌ریزی گه‌نده‌ڵی و ته‌قدیسێکی بێ مانا.
ئێستا که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌که‌وتۆته‌سه‌رمه‌وه‌سه‌رکرده‌یه‌کی خزمم شه‌هید بکه‌م ……… خۆ هه‌ر نه‌بێت وه‌ک خزمی خه‌زووری سه‌پانی ماڵی شێخ، منیش شتێکم پێ ده‌بڕێت !!.