
ژن له‌ناو گه‌مه‌ی سیاسی كوردستاندا، ژن له كابینه‌ی نوێ‌دا
ڤینۆس فایه‌ق
له‌وتاری پێشووماندا باسم له مه‌سه‌له‌ی كه گوایا ژن به عه‌قڵی پیاو بیرده‌كاته‌وه كردبوو، ئاماژه‌م به‌وه‌دابوو كه نه‌ك له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ڵكوو له ژیانی سیاسیش‌دا ئه‌و حاڵه‌ته ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ژنانێك هه‌ن به‌عه‌قڵی پیاو بیرده‌كه‌نه‌وه و كه‌ئه‌مه‌ش دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و راده‌ربڕینیان داده‌نێت و ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆده‌ستنیشانكردنی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه ژن له‌سه‌ر ئاستی تایبه‌تی بۆخۆی به‌ده‌ستی ئه‌هێنێت و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی گشتی و به‌تایبه‌ت به‌شداری سیاسی به‌باشی ره‌نگ ده‌داته‌وه.
زۆرمان ره‌خنه له‌وه گرت كه نابێت ژن به‌هۆی نزیكی و خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوێكی به‌رپرس یان پیاوێكی شه‌هید ببرێته بواری سیاسه‌ته‌وه، ته‌نها وه‌كوو ده‌ربڕینی وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و شه‌هیده یان موجامه‌له‌كردنێكی به‌تاڵی سه‌ركرده‌یه‌ك یان ناوی به‌رپرسێكی سیاسی و حزبی كه‌ره‌نگه چه‌ند ساڵێكی تر سوپایه‌ك له ژنی سست و پاسیڤ پێگه و پایه حزبی و حكومیه‌كان داگیركه‌ن و ده‌رئه‌نجامیش هیچ سوودێك نه‌به‌كۆمه‌ڵگا ده‌گات و نه پێگه‌ی ژن له‌و بوارانه‌دا هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا دێت.
هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌و گه‌مه سیاسیه‌ی ئیستا له كوردستاندا هه‌یه كه ته‌نها دوو حزب باڵیان به‌سه‌ریدا كێشاوه و زۆربه‌ی زۆری رۆڵه گه‌وره‌كان خۆیان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن و، له‌ولاوه كیانه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان هه‌تا كاتی نووسینی ئه‌م وتاره ته‌نها رۆڵی چاودێریكه‌ر و ره‌خنه‌گر به‌رجه‌سته ئه‌كه‌ن، كه ئه‌مه دواجار كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مك و پرسانه داناوه كه ئێمه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین و داوای گۆڕینیان ده‌كه‌ین، له‌هه‌موو ئه‌م گه‌مه‌یه‌دا غیابێكی سه‌ختی ژن هه‌یه، ده‌بینیت ته‌نها پیاوه‌كانن به‌ر مایكرۆفۆنه‌كانیان، ته‌نها ئه‌وانن قسه زله‌كان ئه‌كه‌ن، ته‌نها پیاون پێشنیارده‌كه‌ن و وتووێژده‌كه‌ن و دواجار بڕیارده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌رچی كه‌قسه له ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌وه‌نیه رێگه بدرێت ده‌نگ و ره‌نگی جیاواز له‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه بچنه پێشه‌وه و رۆڵی خۆیان كاراتر بكه‌ن، ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌وه‌ش نیه خوێنی گه‌نج بكرێته شاده‌ماری جه‌سته‌ی سیاسی كوردستانه‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیمان له‌وه‌یه ژن كه ته‌نها شه‌ریكی پیاوه له كۆمه‌ڵگادا پێگه‌ی شیاو و راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت له‌و میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردن و به‌شداریه سیاسیه و ببێته شه‌ریكی پیاو له‌ناو بازنه‌كانی بڕیاردا.
هه‌ڵبه‌ته هه‌موومان له‌و گه‌مه سیاسیه‌ی كه‌له كوردستاندا له‌گۆڕێیه تێگه‌یشتووین، به‌تایبه‌ت ئه‌و میكانیزمه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی پێده‌كرێت. له‌م گه‌مه‌یه‌دا به‌داخه‌وه ژن قوربانیه گه‌وره‌كه‌ی داوه، چونكه له‌نێوان ئه‌و دوو حزبه‌دا هه‌ندێ سه‌وابت واتا خاڵی چه‌سپێنراو و له‌یه‌كچوو هه‌ن وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی حزبیان كه كاری پێده‌كرێت وه‌كوو به‌شكردنی پله و پێگه حكومیه‌كان، كه لێره‌دا ژن بوه‌ته ئامرازێك له ئامرازه‌كانی جوانكردنی حزبه‌كان و له‌وه زیاتر نیه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خاڵی جیاوازیانه‌ی نێوان حزبه‌كان، كه‌چی به‌هێزترین خاڵی له‌یكچوونیانه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ململانێ ئه‌زه‌لیه‌ی نێوان ژن و پیاو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه له كوردستاندا هه‌یه له هه‌موو جێگه‌یه‌كی تری دونیا هه‌یه، به‌ڵام جیاوازیه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه له كوردستان ململانێكه یه‌كلایه‌نه و ململانێیه‌كی ناهاوسه‌نگه، به‌ڵام له‌دونیای ده‌ره‌وه ململانێیه‌كی هاوسه‌نگ و دوولایه‌نه‌یه و چه‌ند پیاو پاڵه‌وانه ئه‌وه‌نده ژن پاڵه‌وانه.. له‌كوردستانی ئێمه‌دا ته‌نها پیاوه كه‌شه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كات و ژن هێشتا رۆڵی چاوه‌ڕوانكه‌ر ده‌بینێت، له‌ده‌روه ژن وه‌كوو پیاو هێزه له كۆمه‌ڵگادا، له‌كوردستانی ئێمه هێز ته‌نها لای پیاوه.. ئیدی هێشتا هیچ ژنێكمان نیه ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌ك یان حزبێك نه‌یبردبێته پێشه‌وه خۆی شه‌ڕی بۆ كردبێت، به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان كه هه‌ردوو ژن پیاو له‌یه‌ك ئاستدا شه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه یاسای راسته‌قینه هه‌یه كه هه‌موو رێزی لێده‌گرن و هه‌موو مافه‌كانی ژنی رێكخستوه. له‌كاتێكدا هه‌تا ئیستا له‌وڵاتی ئێمه داوای ماف له پیاو ده‌كرێت و پیاو خۆی یاسایه و به‌بڕیاری پیاو ژن ئه‌برێته پێشه‌وه.
هه‌موومان بینیمان ساڵی 2005 له كوێت ده‌نگده‌ری كوێتی بوو كه‌بڕیاری له چاره‌نوسی به‌شداری سیاسی ژن دا و ژن چوه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوێتیه‌وه، هه‌ر ده‌نگده‌ری كوێتیش بوو كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2012 ژنی تووشی نشوستیه‌كی گه‌وره‌كرد و ئه‌و به‌شداریه‌ی لێسه‌نده‌وه. هه‌ڵبه‌ته قسه له‌وه نیه كه كۆمه‌ڵگای كوێتی هه‌تا سه‌ر ئێسقان كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاره، به‌هانه بۆ ئه‌وه‌ش ژنه‌كان به‌خۆیان دابه‌زینه گۆڕه‌پانی ململانێ سیاسی و كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌رانبه‌ر عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاردا و، ئه‌و سه‌روه‌ریه گه‌وره‌یه‌یان بۆمێژوو بۆخۆیان تۆماركرد و، ساڵی 2005 هیچ ژنێك نه‌بوو به بڕیاری پیاوێك چووبێته ناو په‌رله‌مانه‌وه. ئه‌وه جیاوازیه‌كه‌یه. به‌ڵام له كوردستان ئه‌و شێوازه له مامه‌ڵه پیاوانه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ژن ده‌كرێت و ئه‌و بردنه پێشه‌وه‌یه به‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌یه كه ژنی سستكردوه و هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌تا پیاوه‌كان و حزبه‌كانمان پێشكه‌وتووخوازن، به‌ڵام ئه‌وه ته‌واو حاڵه‌ته ناشارستانی و ناته‌ندروسته‌كه‌یه. ده‌بێت ئه‌و حزبانه و ئه‌و جۆره له پیاوان واز له‌و شێوازه له ژن بردنه پێشه‌وه بهێنن، هه‌روه‌ك ژن به‌خۆی ده‌بێت به‌ره‌نگار و رووبه‌ڕووی ئه‌و موماره‌ساته پیساسالارنه‌یه‌ی حزبه‌كان بێته‌وه و شۆڕشی خۆی هه‌ڵگیرسێنێت.
ئه‌گه‌ر لێم بپرسن ئاخۆ چاره‌نووس و پێگه‌ی ژن له‌م كابینه‌یه‌ی كه به‌ڕێوه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی چۆن ده‌بنیت؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم نه‌له‌وه‌ی پێش خۆی و نه‌له‌هیچ له كابینه‌كانی تری پێشتریش باشتری نابینم، چونكه هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ هیچ شه‌ڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نابینم و هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ژنانه‌وه نابینم كه بتوانێت به‌خۆی بڕیاربدات و شه‌ڕبكات و داوای ده‌سه‌ڵات بكات، چونكه لانیكه‌م ژن نه‌بوه‌ته ئه‌و هێزه كاریگه‌ره په‌روه‌رده‌یی و بڕیارده‌ره‌ی ناو كۆمه‌ڵگا. جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی له‌كوردستاندا پێ ئاڵوگۆڕده‌كرێت هیچ هیوایه‌كم به‌هیچ داهاتوویه‌كی گه‌ش ناداتێ، به‌هانه‌ش ئه‌وه‌تا پیاوه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ن و ژنه‌كان چاوه‌ڕێن. پیاوه‌كان مشتومڕده‌كه‌ن و رۆژانه لێمان ده‌پرسن داخوا چ ژنێكی تر ده‌كرێته میدالیایه‌ك و ده‌كرێت به كلیلی چ حزبێكه‌وه كه‌ده‌رگای به‌سه‌ر ژن‌دا داخستوه. خۆ له كوردستاندا ناڵێن ژنان مه‌یه‌نه پێشه‌وه، به‌ڵام هیچ ژنێكیش به‌توانای خۆی نه‌چۆته پێشه‌وه، خۆ له كوردستاندا ژنێكی زۆر له‌ناو په‌رله‌ماندا هه‌یه، به‌ڵام كامه‌ی ده‌نگی بیسراوه و كامه‌ی شه‌ڕی خۆی بۆ ئه‌و پێگه‌یه كردوه؟ ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو پیاوی كاندید هه‌بوو به‌ده‌یان هه‌زار ده‌نگی هێنابوو لابرا و به‌سیسته‌می كۆتا ژنی خرایه جێگه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی رێكخراوه‌كانی ژنان داخه‌ن؟ به‌باوه‌ڕی من جوانترین و راستگۆترین سه‌ركه‌وتن و نشوستی بینیبێتم سه‌ركه‌وتنی ساڵی 2005 و نشوستی 2012ی ژنانی كوێت بوو. لانیكه‌م پیاوه‌كان درۆناكه‌ن و به‌درۆوه ژنه‌كانیان نه‌بردۆته پێشه‌وه و لانیكه‌میش ژنه‌كان به‌پشتبه‌ستن به توانا و هه‌ڵوێستی خۆیان ئاماده‌گیان هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته كاره‌ساته‌كه ئه‌وه‌یه له كوردستاندا چ وه‌زیرێكی پیاو به‌بێ ته‌زكیه‌ی حزب ئه‌بێته وه‌زیر هه‌تا ژنێك ته‌نها پشت به توانا و كارامه‌یی خۆی ببێته وه‌زیر له كوردستاندا، كام ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پیاو ئه‌توانێت دوور له حزبه‌كه‌ی قسه‌یه‌ك بكات، هه‌تا ژنێك بتوانێت ئاماده‌گی خۆی بسه‌لمێنێت.. ئیدی ئه‌مه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌یه..
ئەم وتارە لە ژمارە 870 ی گۆڤاری گوڵان رۆژی 5 ی مارتی 2012 بڵاوبۆتەوە….