رووداوه‌كانی شاری ئیتاڵی و چه‌ند وشه‌یه‌ك
گۆران ئازاد
شاری ئیتاڵی ده‌كه‌وێته شه‌قامی (100م) ، نزیكه‌ی (600) خانووه كه (50) خانووی بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانه ، ئه‌وه‌ی تر زۆربه‌ی كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانییه.
دوو ده‌رگای هاتنه ژووره‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ردوو ده‌رگا پاسه‌وانی زێره‌ڤانی لێیه‌و لێپرسینه‌وه‌ش هه‌یه.
ئۆتۆمبێله‌كانمان باجی تایبه‌تی شاری ئیتاڵی پێوه‌یه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك باجی پێوه‌نه‌بێت ساڵنامه‌كه‌ی لێ ده‌سه‌ندرێت ، له كۆڵانه‌كان.
كامێرای چاودێری هه‌یه ، موختار هاتووه ماڵ به ماڵ گه‌ڕاوه و ورده‌كاری گۆڕی نه‌نك و باپیرمانی پرسیوه!!
له‌ئاست ئه‌و هه‌موو توندییه‌ی لایه‌نی ئه‌منی من نیگه‌رانی خۆم ده‌گه‌یانده په‌رله‌مان ، له وه‌ڵامدا ده‌یانگوت بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێوه‌یه.
به‌لای منه‌وه گرنگ نییه ماڵی كێ‌ی تیایه و هی كێ‌ی تیا نییه ، به‌ڵام له‌م رووداوه‌دا ئه‌گه‌ره‌كان زۆره كه ده‌كرێت سیاسی بێت ، یان دزی بێت ، یان لێدانی كه‌سیی بێت ، یان بۆ ئاژاوه‌و تێكدان بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ، ئه‌مه هه‌ره‌شه‌یه بۆسه‌ر په‌رله‌مانتاران ، به‌دیوێكی تر ده‌كرێت به هه‌موو په‌رله‌مانتاران ووترابێت كه ئاگاداربن به ئاسانی ده‌ستمان پێتان ده‌گات.
جا بۆ دزی بێت یان بۆ بێده‌نگ كردن یان بۆ كوشتن. چونكه ئه‌گه‌ر ماڵی په‌رله‌مانتارێك له‌شاری ئیتاڵی هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت ئه‌ی ده‌بێت له گه‌ره‌كه‌كانی هه‌ولێر و شارۆچكه‌كان چۆن بێت؟؟!!
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه سیاسیه ئه‌وه په‌یامه‌كه‌تان لاواز بوو ، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه دزییه ده‌ڵێم شاری ئیتاڵی هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت ئه‌ی ده‌بێت ماڵی هاووڵاتیان چاوه‌ڕێی چی بكه‌ن؟!!
له كۆتاییدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆست و هاووڵاتی و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م كه‌وا به نامه یان به ته‌له‌فۆن هه‌واڵیان پرسیم.
وه ده‌ڵێم خۆم و ماڵه‌كه‌م سه‌لامه‌ته ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی من نه‌كرابۆوه.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ر به یه‌كێتـی نیشتیمانی