
خاوه‌نی ناوه‌ندی ئارۆتا ئێستا له %80 ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان فرۆشراوه
كچه رۆژنامه‌نووسێك تا ئێستا 9 دانه‌ی ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی نه‌ریمانم به دیاری بۆ هاتووه
ره‌وه‌ند جه‌واد
ماوه‌یەكه نه‌ریمان له په‌یجی فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیدا، له هه‌نێ قسه‌دا بڵاویكردبۆوه، كه به‌م زوانه چاوه‌روانی تازه‌ترین ئه‌لبومی من بن، به‌ڵام دواتر له رۆژی سێشه‌مه كه ده‌كاته 7/2/2012 تازه‌ترین ئه‌لبومی خۆی به ناوی ( رێژه‌ی نه‌گۆڕ) بڵاوكرده‌وه، كه به پێی قسه‌كانی تۆمارگاكانی شاری هه‌ولێر و سلێمانی زۆرترین فرۆشی هه‌بوو، له‌مبارەیه‌وه‌ش بێستون مه‌حه‌مه‌د خاوه‌نی تۆمارگای ڤینۆس له شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی گوتی به‌راستی بەرهەمەکەی نه‌ریمان بۆماوه‌ی چەند رۆژ لەبڵاوکردنەوەی ره‌قم قیاسی شكاندووه، خۆم تا ئێستا 300 دانه‌م له سیدی فرۆشتووه، وه نرخی به 5000هه‌زاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرانه به‌ڵام خه‌ڵك ئه‌یكڕن، داواكاره‌كانی هه‌مووكچ و كوڕی گه‌نجن.
هه‌روه‌ها خاوه‌ن تۆمارگای زریان كه له‌شه‌قامی ئاشتی شاری سلێمانی یه وتی، قه‌ت بیرم نه‌كردۆته‌وه كه‌وا پڕفرۆش بێت، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی نه‌ریمان ئەلبومی چەند هونەرمەندێک هاتووه تائێستا من یه‌ك دانه‌م له ئه‌لبومه‌كه‌یان نەفرۆشتووه، به‌ڵام ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان 250 ئه‌لبومم لێ فرۆشتووه، به‌رده‌وام داواكاریه‌كانیان گه‌نجن، ئێستا ته‌نها نه‌ریمان له پێش هه‌موویانه‌وه ژماره‌ی پێوانه‌ی به‌رزكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وگرانیه‌ش كه به 5000 هه‌زاری ئه‌ده‌ین خه‌ڵك مامه‌ڵه ناكات ئه‌یبات.
له‌لایه‌كی تره‌وه”سیروان قادر”خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندان كه ناوه‌ندی ئارۆیه له شاری سلێمانی، وتی تا ئێستا له %80 ئه‌لبومه‌كه‌ی فرۆشراوه، به پێی ئه‌و زانیاریه‌ش لای من هه‌یه، ئێستاهونه‌رمه‌ندنه‌ریمان بابان خه‌ریكی چاپی دووه‌مه له‌م ئه‌لبومە، به‌رده‌وام خه‌ڵك ئه‌لبومه‌كه‌ی ئه‌كڕن به‌ڵام من هیچ ناڵیم نه‌ریمان نا بێت به‌روارد بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن، له‌لای خۆشیه‌وه كه‌سێك به‌ناوی ئارام گوتی من له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ی شاری سلێمانی تۆمارگام هه‌یه، زۆرترین ئه‌لبومم فرۆشتبێتی له‌م چه‌ند رۆژه، ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی نه‌ریمان بابانه، له‌كاتی ئه‌وه‌ی نه‌ریمان ئه‌لبومه‌كه‌ی هات بازار گۆرانبێژ ئه‌لبومه‌كی تریش هاته بازاره‌وه، به‌ڵام هیچی لێ نافرۆشرێ ئه‌گه‌ر بشفرۆشێت وه‌ك نه‌ریمان بابان نیه كه بازاری گه‌رم كردووه.
هه‌روه‌ها مه‌حه‌مه‌دكه كوڕه گه‌نجێكه خاوه‌نی تۆمارگای فنون له بازاڕی جاوه‌زه‌كه‌ی شاری سلێمانی گوتی، من وه‌ك گه‌نجێك حه‌ز زۆر له ده‌نگی نه‌ریمان ده‌كه‌م، وه‌ك خاوه‌نی تۆمارگاش تا ئێستا من زیاتر له 150 ئه‌لبومم لێ فرۆشتووه، چونكه نه‌ریمان پێموایه ماندووبوون به ئه‌لبومه‌كه‌یه‌وه دیاره بۆیه وا سه‌ركه‌وتووبووه، له تۆمارگاكان پێش ئه‌وه‌ی بڵاوبكرێته‌وه خه‌ڵك زۆرئه‌هاتن بۆ لام، پرسیاریان له ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی ئه‌كرد، به‌ڵام كه هات وه‌ك ئه‌وه كه سه‌ره بۆ شتێك بگرێت به‌رت نه‌كه‌وێت وا بوو، زۆر له گه‌نجه‌كان چ كوڕ چ كچ ئه‌هاتن بۆ كڕینی ئه‌لبومه‌كه‌ی، به‌ڵام كه ئێستا ئەلبومی تازەی تری خەڵکمان لایە نافرۆشێرێـت وه‌ك ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان .
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند گه‌نجێك كچ وكوڕ رایان له‌سەر ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان وا بوو، كچێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكات، گوتی به‌راستی كه گوێم له نه‌ریمان بوو، وامزانیووه، من خیانەتێكی زۆر گه‌وره‌م له نه‌ریمان بابان كردووه، بۆیه نه‌ریمان ئه‌م گۆرانیانه‌ی بۆ من گوتووه، چونكه تاراده‌یەكی یه‌كجار زۆر خۆشه ئه‌لبومه‌كه‌ی له ڕووی ستایل و فۆرم وموزیك گوتنی گۆرانیه‌كه، ده‌ست خۆشی له هونه‌رمه‌ندنه‌ریمان بابان ئه‌كه‌م بۆمن یادگارێكی خۆشه بۆئه‌مساڵ، كه ئه‌لبومی نه‌ریمان هاتۆته بازار‌و گه‌نجه‌كانمان گوێ ئه‌گرن، من خۆم كاتی گوێ له گۆرانیه‌كانی ئه‌و ئه‌گرم هه‌ست ئه‌كه‌م عاشقێكم .
له‌لایه‌كی تره‌وه، قوتابیەكی زانكۆی سلێمانی به ناوی هه‌ورازسابیر، گوتی، زۆر ده‌مێك بووچاوه‌ڕوانی ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی نه‌ریمانم ئه‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره چاوه‌روانیما كۆتایهات به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌لبومه‌كه‌مه ده‌ست دەكه‌وت گوێم لێ گرت هه‌ستم كرد ئه‌مه ستایلێكه زۆر تایبه‌ت به نه‌ریمان، ده‌ست خۆشی بۆ ئەو هونه‌رمه‌نده جوان و به‌رێزه، داواكارم بێته‌وه شاری سلێمانی بۆكۆنسێرت.
كچێك به شاتوو هێرش خۆی ناساند. گوتی، من وه‌ك قوتابیەكی زانكۆ وخه‌ڵكی شاری سلێمانی، له هه‌ولێر ئه‌خوێنم، كاتێك گوتیان نه‌ریمان ئه‌لبومه‌تازه‌كه‌ی هاتۆته بازاره‌وه له خۆشیا وه‌خت بوو باڵ بگرم، چونكه من زۆر حه‌ز به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندنه‌ریمان بابان ئه‌كه‌م ده‌ست خۆشی لێ ئەکەم، له‌گه‌ڵ كچێكی هاورێم چووم بۆ كرینی ئه‌لبومه‌كه، به 5000 هه‌زار ئه‌لبومه‌كه‌مان كڕی، چونكه ئه‌لبومه‌كه‌ی شایه‌نی 1000 هه‌زاریشه نه‌ك 5000هه‌زار به‌ڕاستی ده‌ست خۆشی بۆ هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابان.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند تۆمارگایەكی بازاری داره سوتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی، له وڵامیاندا ئه‌ڵێن باشترین ئه‌لبوم ئه‌لبومی نه‌ریمانه له بازار به باشی ئه‌ڕوات، ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان بازاڕی ئێمه‌ی جوڵاندووه.
دواتر له چه‌ند تۆمارگایەكی شاری هه‌ولێرو كه‌ركووك وهه‌ڵه‌بجه پرسیارکرا ئایا كام ئه‌لبوم باشتره له بازاره‌كاندا زیاتر گوێی لی ده‌گیرێ، له وەڵامدا گوتیان ئێمه ده‌مێك بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌ریمان بابانمان كرد، به‌راستی ئه‌م ئاواته‌ی ئێمه‌ش هاته دی، به‌ڵام یه‌كێك له تۆمارگاكانی شاری هه‌ڵه‌بجه به ناوی تۆمارگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، گوتی لای من ته‌نها زیاتر نه‌ریمان بابان ئه‌فرۆشێرێت، هه‌روه‌ها كچه رۆژنامه‌نووس میهره‌بان سه‌لام گوتی من تا ئێستا 9 دانه ئه‌لبومی نه‌ریمان بابانم بۆ هاتووه به دیاری، كاتێك گوێ له گۆرانی تراكی دووه‌م ئه‌گرم ئه‌گریم چونكه زۆر جوانه كاری باشی كردووه ئه‌مجاره، ده‌ست خۆش بۆ هونه‌رمه‌ند.
سه‌رچاوەیەكی نزیك لە هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابانیش گوتی زۆر سوپاسی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئه‌كات، ده‌ست خۆشی بۆته‌واوی كوردستان كه ئه‌لبومه‌كه‌یان پاراستووه له كۆپی، بۆ ئه‌لبومەکەش به نیازه چاپی دووه‌م بكاته‌وه کە ئێستا له چاپدایه.