ئه‌بوبه‌كر عه‌لی: رێگای ده‌رچوون له قه‌یرانةكانی هه‌رێمی كوردستان، تێگه‌شتنه له‌و گۆڕانه قوڵانه‌ی له ناوچه‌كه روویان داوه
نوچه‌نێت: قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كوێ سه‌رده‌كێشن و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بن؟
ئه‌بووبه‌كر عه‌لی: هه‌رێم تا ڕاده‌یه‌ك له‌به‌رده‌م دوو ڕیانێكی تازه‌دایه، هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له ڕێگاكانیش تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو وێنای ئاینده‌ی هه‌رێمیمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌گه‌ر نوخبه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری كوردی و یه‌كێتی و پارتی له‌وه تێگه‌یشتن، كه دنیا گۆڕاوه و ئه‌وانیش ده‌بێت بگۆڕێن، وه به هه‌ناسه‌و عه‌قڵی قۆناغی ڕابوردوه‌وه ئیداره‌ی ئێستا‌و قۆناغی داهاتوو ناكرێت، چونكه قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، وه ئاماده‌ی دانی باجی(استحقاق)ی قۆناغه‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستی (امتیازات)ه ناڕه‌واكان و به ئامڕاز و واجیهه كردنی حكومه‌ته له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یه‌وه، كه (استحقاق)ه‌كه‌ش له چاكسازی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌وا گومانی تێدا نیه ئاینده‌ی هه‌رێم زۆر له‌ئێستا گه‌شتر و ڕوناكتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر نوخبه سیاسیه‌كه و هه‌ردوو هێزه حكومڕانه‌كه، له‌سه‌ر شێوازه كۆنه‌كانیان به‌رده‌وام بن، وه دیدگای خۆیان بۆ ده‌سته‌ڵات و وه‌زیفه‌كانی و په‌یوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵگا و حیزبه‌كانه‌وه تازه نه‌كه‌نه‌وه، وه بڕیاری یه‌كخستنه‌وه‌ی هێز و داموده‌زگاكان و به‌پیشه‌یی كردنیان نه‌ده‌ن و دابڕان له‌گه‌ڵ ڕووه ناشرینه‌كانی قۆناغی ڕابوردوو دروست نه‌كه‌ن، وه هه‌روه‌ها ئیداره‌ی ململانێكان به‌شێوازه ته‌قلیدیه‌كان بكه‌ن، ڕوونه ئاینده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكی نادیاره‌وه.
چونكه له‌دنیایه‌كدا كه‌له‌حاڵه‌تی گۆڕاندایه، هێزێك گره‌و له‌سه‌ر وه‌ستاندنی گۆڕانه‌كان بكات، نه‌ك تێگه‌یشتن لێیان و خۆ له‌گه‌ڵ گونجاناندن و به ده‌رفه‌ت سه‌یركردنیان بۆ نوێبونه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و مۆدێله حكومڕانی و حیزبی و ئیداری، به‌دڵنیایه‌وه وڵات دوچاری شڵه‌ژان ده‌كات.
هه‌ر لێَره‌شه‌وه ڕێگای ده‌رچون له‌م قه‌یرانه تێگه‌یشتنه له‌و گۆڕانه قوڵانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا له ئارادان و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانیان بۆسه‌ر دۆخی ئێمه، چاره‌سه‌ر وا له هێنانه كایه‌ی نه‌خشه ڕێگایه‌ك، بۆچاكسازی بنچینه‌یی و هه‌مه‌لایه‌نه و ڕاسته‌قینه و وازهێنان له‌هه‌ندێ شێوازی كه‌ڕنه‌ڤاڵ ئامێز‌و چاره‌سه‌ری ڕوكه‌ش و كه‌موكورت و كاتی، چاره‌سه‌ر وا له داننان به‌كێشه جه‌وهه‌ریه‌كان و ناسینی ڕه‌گ و ڕیشه‌كانیان و بوونی ئیراده‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی، بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی، به‌گشتی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سته‌ڵات و نا كارایی ئیداری و نوێكردنه‌وه‌ی ژیانی سیاسی و ئیداری به‌شێ له‌مه‌ش وا له‌گره‌وی تازه‌كردنه‌وه‌ی ژیانی حیزبی و ڕیفۆڕم كردنی، چونكه حیزبه مێژویه‌كانی ئێمه له‌ڕوی مێژویه‌وه بۆ به‌شێ له‌و ئه‌ركانه به‌دی نه‌هاتوون كه ئێستا ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌ركی به‌دیموكراتیزه‌كردن و بنیاتنانی مۆدێلێكی سیاسی و هاوچه‌رخ و كراوه .
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر واله وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی جدی به‌داواكانی خه‌ڵك‌و تێگه‌یشتن له‌و دیارده نوێیه‌ی له سلێمانیه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له ئاینده‌شدا به‌فۆرم و شێوازی جۆراوجۆر، له ناوچه‌كانی تری كوردستانیشدا گوزارشت له‌خۆی ده‌كات، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌ستكردن به گفتوگۆیه‌كی جدی له‌نێوان حیزبه حكومڕانه‌كان‌و ئۆپۆزسیۆندا و وازهێنان له‌سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و گوێ نه‌گرتن و سازش نه‌كردن به مانا سیاسی یه نوێیه‌كه‌ی، وه تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه خه‌بات بۆ ئه‌جێندا نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان‌و له‌وانه‌ش كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، دابڕٍاو نیه له خه‌بات بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ری‌و روونی‌و حكومه‌تێكی لێپرسراوو، كه‌رامه‌تێكی پارێزراو و خۆشگوزه‌رانی، لێره‌شه‌وه دڵسۆزه‌كان ده‌ڵێن به هه‌موو ئه‌وه‌ی رووی داوه‌و له‌ئارادایه، وه‌ك ده‌رفه‌تێك سه‌یر بكرێت بۆ گه‌شه‌دان به ئه‌زموونی حكومڕانی خۆماڵی، نه‌ك سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه و نائارامی، چونكه خودی ئه‌م وێناكردنه‌ی بارودۆخه‌كه، زیاتر له ده‌رگاو رێكارێك بۆ خه‌مڵاندنی چاره‌سه‌ره‌كان له‌به‌رده‌ممان ده‌كاته‌وه.
سه‌یركردنی مه‌سه‌له‌كانیش له ئاسۆی خه‌مه خه‌مه نیشتمانیه‌كان‌و لێپرسراوێتی گرتنه ئه‌ستۆو به گه‌وره زانینی مرۆڤ و مافه‌كانی‌و هه‌ستێكی نیشتمان په‌روه‌ری خاوێنیش، یارمه‌تیده‌رێكی گرنگی ده‌ده‌ین له‌پێناوگه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر و دووباره فۆرمه‌ڵه كردنی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی نوێ، له‌سه‌ر بناغه‌ی رێكه‌وتنێكی سیاسی تازه و رێزگرتن له چه‌سپاوه‌كان‌و مافی جیاوازی بوون‌و كێ بڕكێی مه‌ده‌نی.