
وێنەی یەکێک لەخۆپیشاندانەکانی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان:
هه‌ژاری، بێ‌کاری، مناڵی ئیشکه‌ر، مناڵی که‌م ئه‌ندام، کێشه‌کانی ژنان، خۆکوشتن و خۆسوتاندن، سواڵکردن،له‌شفرۆشی، ته‌ڵاق،کێشه‌کانی لاوان، کێشه‌کانی به‌ساڵاچووان، کێشه‌کانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان، نه‌بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازی له‌به‌ندینخانه‌کاندا، نه‌بوونی بیمه‌ی ژیان، دابیننه‌کردنی ژیانی شایسته به مرۆڤ- نه‌بونی سیسته‌می سۆشیال، کێشه‌کانی کرێکاران، نه‌بوونی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری سۆسیۆلۆجیاو سایکۆلۆجیا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه، لاوازی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. بەردەوامی هه‌موو ئه‌م کێشانەو چارەسەرنەکردنیان ئه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی وه‌زیرو وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆچی له‌گه‌ڵ کاندیدکردنه‌وه‌ی وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیدا نین؟.
سلاو برایان و خوشکانی هاورێم، رۆژنامه‌نووسان، توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی.
من دەمەوێ بۆتانی رونبکەمەوە بۆچی لەگەڵ کاندیدکردنەوەی وەزیری کار‌و باری کۆمەڵایەتیدا نیم بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە.؟
لەوماوەی کە ئەو بەڕێزە پۆستی وەزیری وەرگرتووە، توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەرونی پشتگوێخراون و ئەرکی خۆیان لەو وەزارەتەدا پێ نەسپێردراوەو کارەکانی ئەوان دراوەتە، کەسانێکی تر کە ئیختیصاصی كاركردنی ئه‌و وه‌زاره‌ته نین . بۆیە مەبەستمەو راشیدەگەیەنم کە من وەک سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان، لەگەڵ کاندیدکردنەوەی ئەو وەزیرەنیم بەهۆی ئەو کارەی بەرانبەر بە توێژەرانی دەرونی و کۆمەڵایەتی کردویەتی پێشمان شیاو نییە جارێکی تر ئەو پۆستەی پێبدرێتەوە.هەروەها وەزیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداری جددی نه‌کردوه له بیناکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌سه‌ر پرانسیپه ته‌ندروسته‌کان. وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێت ببێت به ڕه‌گه‌زێک له دروستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک هه‌ر ئه‌م په‌یامه‌ی به‌دینه‌هێناوه، به‌ڵکو له رێگای ئه‌کشنه‌کانیەوه به‌شداریکردوه له په‌رده‌پۆشکردنی ئه‌و نایه‌کسانی و تووندوتیژی و خۆکوشتن و خۆسوتاندن و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی که ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی داپۆشیوه…
مەبەستمە چیتر توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی له‌و وه‌زاره‌ته‌دا په‌راوێز نه‌خرێن، بەڵکو دەبێت وەک مافی خۆیان ئەو توێژەرانەی لەو وەزارەتەدا کار دەکەن، پۆسته‌کانی وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی و راوێژکار وه‌ربگرن. نەک وەک ئێستا و لەسایەی ئەم وەزیرەی کەداوای بەردەوامی و مانەوەی دەکرێت خەڵکی نا ئیختصاصی تر بهێنن کاری توێژەری دەرونی و کۆمەڵایەتی و شارەزاییەکانی ئەو بوارەیان پێ بدرێت، ئاخر له‌کوێی دنیادا بینیووتانه به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستای خانه‌نشین بێت، ڕاوێژکاری وه‌زیری کۆمه‌ڵایه‌تی اختصاصی زمانی کوردی بێت، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری که‌م ئه‌ندامان محاسیب بێت. ئەمە چیدی رێگا پێدراو نییە و بەجدی دەڵێین سه‌رده‌می په‌راوێز خستن به‌سه‌ر چوو، ئێستا سه‌رده‌م سه‌رده‌می اختصاصه. ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه ئه‌وه‌یه وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌کان و ڕاوێژکاره‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان کۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسه‌کان بن، ئیتر هه‌ر که‌س هه‌یه و سه‌ر به‌هه‌ر حزبێکه بۆ من گرنگ نییه.
له‌به‌ر ئه‌م ئامانجه پیشه‌ییه تصور ئه‌که‌م زۆربه‌ی توێژه‌ران پشتیوانی ئه‌م ره‌ئییه بکه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌ناڵێنێت به‌ده‌ست چه‌ندین گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونییه‌وه وه‌ک کێشه‌کان (هه‌ژاری ،بێ‌کاری ،مناڵی ئیشکه‌ر،مناڵی که‌م ئه‌ندام،کێشه‌کانی ژنان،خۆکوشتن و خۆسوتاندن،سواڵکردن،له‌شفرۆشی،ته‌ڵاق،کێشه‌کانی لاوان،کێشه‌کانی به‌ساڵاچووان،کێشه‌کانی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان، نه‌بوونی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازی له‌به‌ندینخانه‌کاندا، نه‌بوونی بیمه‌ی ژیان، دابیننه‌کردنی ژیانی شایسته به مرۆڤ- نه‌بونی سیسته‌می سۆشیال،کێشه‌کانی کرێکاران، نه‌بوونی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری سۆسیۆلۆجیاو سایکۆلۆجیا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه، لاوازی هۆشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی، لاوازی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی. بەردەوامی هه‌موو ئه‌م کێشانەو چارەسەرنەکردنیان ئه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی وه‌زیرو وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌م کێشانه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوودا له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا که‌ڵه‌که‌بوون که وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌رپرسیارن و یەکێک لەهۆکاری چارەسەرنەکردنی کێشەکانیش ئەوەیە کە ئەوان که پسپۆری بواره‌که نین و شارەزای ئەو بوارە نین.
ده‌توانم بڵێم به‌شێک له ناره‌زایه‌تییه‌کانی هاوڵاتیان و شه‌قام و خۆپیشاندانه‌کانیش که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌م کێشانه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌کردن و مانه‌وه‌یانه وه‌ک خۆشیان بووه‌ته مایه‌ی ناشرینکردنی حکومه‌ت و حزبیش.
بێگومان که‌مکردنه‌وه وچاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌و که‌موکوریانه‌ش پێویستیان به که‌سانی شاره‌زاو پسپۆرانی بواری زانستی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسیه، له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه خاتوو ئاسۆس نه‌خۆیی و نه به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی پسپۆری بواری کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی نیین.
بۆیە داوا له سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و داوا له هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی ده‌که‌ین، که ئه‌رکی پێکهێنانی کابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌گرنه ئه‌ستۆ، به‌پڕه‌نسیپی (الشخص المناسب فی المکان المناسب) که‌سی شیاو بۆ شوینی شیاو کاربکه‌ن و کابینه‌ی نوێ پێک بهێنن، ئه‌م بنه‌مایه واته که‌سی پسپۆر‌و پرۆفیشناڵ دابنرێت بۆ پۆسته‌کان به‌پێی بواری کارکردنیان، هاوشێوه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری داد و وه‌زیری خوێندنی باڵا که پسپۆری بواره‌که‌ن، وه‌ک پڕه‌نسیپێکی یاسای و پسپۆری و زانستی، ئه‌بێت وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پسپۆری زانستی کۆمه‌ڵناسی یان ده‌روونناسی بێت، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له پڕه‌نسیپه‌کانی چاکسازی و گۆرانکاری که هه‌موو لایه‌ک به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه داوای ده‌که‌ن، ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کی شخێیمان له‌گه‌ڵ خانمی وه‌زیر نییه، به‌ڵام سه‌رجه‌م که‌م و کورییه‌کانی ئه‌م وه‌زاره‌ته ئه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی وه‌زیر، هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و یاسایش ده‌گرینه به‌ر بۆ جێبه‌جێکردنی دانانی که‌سی شیاو پسپۆر له‌م وه‌زاره‌ته‌دا، به‌ئامانجی چاکسازی و گۆرانکاری و خزمه‌تی زیاتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تا پێکهێنانی کابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه به خانمی وه‌زیرمان ڕاگه‌یاند وه‌ک خۆت به‌هۆکاری سیاسی پسپۆری بواره‌که نیت، تکایه با به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌ت پسپۆری کۆمه‌ڵناسی و ده‌رونناسی بن. وه‌ک پره‌نسیپێکی زانستی که‌له‌هه‌موو دنیادا وایه، له‌سایه‌ی ئه‌م وه‌زیره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی (مامۆستای خانه‌نشینه) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری که‌م ئه‌ندامان پسپۆری ژمێریارییه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و بی‌کاری (پسپۆری كشتوكاله) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی پسپۆری (یاسایه) ڕاوێژکاری وه‌زیری کۆمه‌لایه‌تی (پسپۆری زمانی کوردییه) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان(پسپۆری ژمێریارییه). ده‌بوو هه‌موو ئه‌و پۆستانه که‌سی شیاو پسپۆران و شاره‌زایانی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی به‌ڕێوه‌یان ببردایه.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م که‌م و کوری و که‌سه نا پسپۆرانه‌وه ماوه‌ی (5)ساڵه له سلێمانیدا هیچ توێژه‌رێکی کۆمه‌لایه‌تی و ده‌روونی له‌سه‌ر میلاکی ئه‌م وه‌زاره‌ته دانه‌مه‌زراوه و داوای دامه‌زراندنیشی نه‌کردووه. له‌سایه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته سه‌رنه‌که‌وتووه‌دا له‌سایه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناپسپۆردا، له‌هه‌موو گه‌رمیاندا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی چاکسازی نییه، خانه‌ی به‌ساڵاچووان نییه، خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی کوران و کچان نییه، سه‌نته‌ری رێنمایی و راوێژکاری ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه،سه‌نته‌ری داڵده‌دان و رێنمایكردنی ژنان نییه،نه‌ک له‌هه‌ر له‌گه‌رمیان هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوانه له رانیه و قه‌ڵادزێش نییه، له چه‌مچه‌ماڵ و شۆرش و سەنگاویش نییه، له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش نییه.لەسید صادقیش نییە،لەکۆیەش نییە،لەهیچ قەزاو ناحییەیەکی سنوری سلێمانی و کەرمییاندا نییە .
جه‌زا حه‌مه‌صاڵح والی
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی کوردستان