
ده‌سه‌ڵاتی کوردی وکولتوری لێپرسینه‌وه
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن
سوید/ مالمۆ
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک‌بۆ ساڵانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان و ساڵانی دواتر‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌له‌دوورو نه‌له‌نزیکه‌وه‌که‌م تا زۆر ده‌ستی بۆ شێوازی لێپرسینه‌وه‌نه‌بردوه‌له‌چاره‌سه‌رکردنی گه‌نده‌ڵیدا به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه.
ئه‌م سیاسه‌تی لێنه‌پرسینه‌وه‌ش هانی گه‌شه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی داوه له‌هه‌موو بواره‌کاندا، به‌هۆی پیاده‌کردنی سیاسه‌تی په‌نجا به‌په‌نجا که‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات بونه‌ته‌جێگه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سانی هه‌لپه‌رست و گه‌نده‌ڵ، که‌سود له‌بارودۆخی سیاسی کوردستان وه‌رده‌گرن.
لێره‌وه‌گرنگی وته‌کانی نه‌وشێروان مسته‌فامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، کە‌به‌بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێین یه‌که‌م هه‌نگاوه له‌مێژوی سیاسی کوردی‌دا له‌دوای خه‌باتی شاخه‌وه، که په‌نای بردوه‌ته‌به‌ر لێپر‌سینه‌وه‌و سزادان بۆ که‌سانی پله‌به‌رزی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، که‌له‌په‌رله‌مانتاراندا خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا داهێنانێکی نوێ یه‌و کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له‌کوردستاندا له‌ئێستاو له‌داهاتوشدا.
به‌ڵام هۆی چیه‌که‌هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان تائێستا نه‌یان توانیوه‌خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م جۆره‌لێپرسینه‌وانه‌بده‌ن له‌ئاسته‌به‌رزه‌کاندا.
وه‌هۆی ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ته‌نها یه‌ک به‌رپرس سزا نه‌دراوه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی خودی گه‌نده‌ڵیه.
گه‌نده‌ڵی گه‌لێک جۆری هه‌یه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌کرێت بکرێت به‌دووبه‌شه‌وه‌جۆرێکیان به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌می له‌خواره‌وه‌ده‌ست پێده‌کات تابه‌ره‌و‌پۆسته‌به‌رزه‌کان بڕۆین که‌متر ده‌بێته‌وه‌و جۆری دوهه‌میش به‌شێوه‌یه‌کی شاقوڵی له‌سه‌ره‌وه‌بۆ خواره‌وه‌درێژ ده‌بێته‌وه، واته‌له‌ده‌سه‌ڵاته‌به‌رزه‌کاندا ڕه‌گی داکوتاوه‌و بۆ خواره‌وه‌شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ناو فه‌رمانگه‌و فه‌رمانبه‌ره پله‌مام ناوه‌ندی ونزمه‌کان. ئێمه‌ترسی گه‌وره‌مان له‌وه‌یه که‌ئێمه له‌جۆری دوهه‌مین. که‌ئه‌مه‌ش ترسناکترین جۆری گه‌نده‌ڵی یه.
یه‌کێک له‌هۆکاری گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا ڕێیکه‌وتنی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاته که‌له‌خۆی له‌خۆیداوه‌ک ڕێککه‌وتنی دووپارت کارێکی ئاساییه‌و هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا نیه. به‌ڵام کێشه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕیککه‌وتنه ستراتیجیه‌یان گواستوه‌ته‌وه‌بۆ ناو حکومه‌ت و دابه‌شکردنی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌نێوان ئه‌م دوولایه‌نه‌دا و به‌حیزبی کردنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان و پرۆژه گرنگه‌کانی په‌یوه‌ندی و وه‌به‌رهێنان وئاوادانکردنه‌وه‌و نه‌وت‌و دابه‌شکردنیانه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌و ناوچه‌یه‌دا، پاشان له‌مه‌ش خراپتر به‌که‌سێتیی کردنی ئه‌م پرۆژانه‌یه‌له‌حیزبه‌وه بۆ بۆ چه‌ند که‌سانێکی ناو ئه‌م حیزبانه.
واته هه‌موو ئه‌و پرۆژانه له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و پاشانێش به‌رژه‌وه‌ندی که‌سانێکی ناو ئه‌وحیزبه‌ی ڕه‌چاو کردووه نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌کان، ئالێره‌دا ده‌توانین قسه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین، که‌تاڕاده‌یه‌کی زۆر بوونی نیه و به‌ڵکو ئاسایشی حیزب جێگه‌ی گرتوه‌ته‌وه. وه‌ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێمه به‌مه‌ترسیان داده‌نێین له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌ئێستادا ته‌راتێن ده‌که‌ن له‌کوردستاندا.
ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا کردی له‌سه‌ر بۆنده‌نه‌وتیه‌کان له‌سه‌ر ماده‌ی سه‌دوچل بکرایه ده‌مێك بوو ناوچه‌دابڕاوه‌کان گه‌ڕابونه‌وه سه‌ر کوردستان.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پاشان سه‌رۆکی حکومه‌تیش کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌یان بڵاوکرده‌وه بۆ چاکسازی و باشترکردنی سیسته‌می یاسایی و ئابوری و کارگێڕی که کۆمه‌ڵێک خاڵی گرنگی له‌خۆگرتبوو. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌ده‌ردی پرۆژه‌کانی تر چوو، ئه‌ی که‌واته بۆچی هه‌ردووسه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی هه‌رێم نه‌یانتوانی ئه‌وپرۆژانه جێبه‌جێ بکه‌ن. ئه‌مه‌یه کێشه گه‌وره‌که که‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیووه پرۆژه‌کانی خۆی جێبه‌جێ بکات. ئه‌ی که‌واته‌کێ ده‌یکات؟.
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته هۆی‌له‌ده‌ستدانی زیاتری متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌وده‌سه‌ڵاته‌که نه‌یتوانیوه‌به‌ڵێنه‌کانی خۆی بباته‌سه‌ر.
چۆن نه‌وشیروان مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیان له‌به‌رزترین ئاستی بزوتنه‌وه‌که‌دا لێپرسینه‌وه‌بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێ دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستنه‌وه‌ده‌بێت له به‌رپرسی پۆسته به‌رزه‌کانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن.
لێره‌شدا ترس و گومانێکی تر لای هاووڵاتی دروست ده‌بێت که‌گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا به‌سیسته‌م کراوه، ئه‌مه‌ش ترسناکترین ئاسته‌که‌گه‌نده‌ڵی له‌وڵاتێکدا پێی بگات وته‌نهاو ته‌نها به‌گۆڕینی سیسته‌مه‌که ده‌توانرێت هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی بدرێت.
هەر له‌به‌ر ئه‌وەشە داوای گۆڕێنی شێوازی سیسته‌می حوکمڕانی له‌کوردستاندا داوایه‌کی ڕه‌وایه‌و ده‌بێت خه‌باتمان بۆ گۆڕینی سیسته‌مه‌که‌بێت نه‌ک گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان.
لێره‌شدا کات ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی هه‌یه‌و به‌دواکه‌وتنی هه‌نگاوه‌کان، چاره‌سه‌ره‌کان گرانتر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێت.