
نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا چیمان پێده‌ڵێت؟
ستیڤان شه‌مزینانی
چاوه‌ڕوانم كرد ده‌نگی ئه‌و ده‌هۆڵ و زوڕنایه كه‌مێك خامۆش بێته‌وه كه بۆ “مه‌رسوم جمهوری “یه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا لێده‌درا، گوایه ئه‌مه نه‌ریتێكی تازه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه له په‌رله‌مانتاران تاكو “گه‌نده‌ڵ ” نه‌بن. ئه‌وسا منیش قسه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بكه‌م. پرسیاری جیددی لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م نامه‌یه په‌یامی مام جه‌لال یان كاك مه‌سعود بووایه، بۆ فراكسیۆنی كوردستانی چۆن خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرا؟. پێموایه ئه‌و كاته سه‌ری دنیایان لێده‌هێناینه‌وه یه‌ك كه ئه‌و دوو سه‌رۆكه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئیراده‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ كاركردن زه‌وت ده‌كه‌ن. پاشان ده‌یانووت ئه‌مه دیسان ده‌ستتێوه‌ردانی حزبییه و هه‌زار و یه‌ك بیانووی تر. دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌كینه چه‌واشه‌كاره‌ی به ناوی میدیای ئه‌هلییه‌وه قسان ده‌كات، به چه‌ندین شێواز و رێباز لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆستمودێرنانه‌ی فه‌یله‌سووفه‌كانی پێشووی سه‌رای سلێمانی بڵاوده‌كرده‌وه، گوایه ئه‌مه كۆنترۆڵكردنی په‌رله‌مان و به مێگه‌لكردن و به رۆبۆتكردنی ئه‌ندامه‌كانیشییه‌تی، به‌ڵام چوونكه نه‌وشیروان ئه‌م نامه‌یه‌ی ناردووه، نه‌ك ئه‌م ره‌خنانه‌یان نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت وه‌ك داهێنانێكی سیاسیی گه‌وره به خه‌ڵكی ساده و عه‌وامی بفرۆشنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ش، به دڵنیاییه‌وه ئه‌م نامه‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مه‌سه‌له‌ی مافی تاك و هاوولاَتیانی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵێك رێنمایی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مانی كوردستان، كه به‌م دواییانه ناكۆكیی و ده‌سته‌گه‌ریی له نێوانیاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق سه‌ریهه‌ڵداوه. له‌م سۆنگه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌م نامه‌یه زه‌روره‌تێكی ناوخۆیی ناو خودی گۆڕان هێناویه‌تییه پێشه‌وه نه‌ك فاكتۆری تر، هاوكات ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ زیاتر زه‌قبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێی رایه‌ڵ و كوتله جۆراوجۆره‌كانی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه كه‌م و زۆر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له ناو فراكسیۆنی گۆڕاندا.
من زیاتر له ساڵێكه ئاگاداری كێشه و ناكۆكییه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌م، جگه له‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی نه‌وشیروان سوودی له ده‌رفه‌تێكی زێڕین وه‌رگرت بۆ ناوزڕاندن و به گه‌نده‌ڵكردنیان تا له فراكسیۆنه‌كه‌یان ده‌ریانبكات، كۆمه‌ڵێك كوتله و ئاڕاسته‌ی تر هه‌ن له ناو فراكسیۆنه‌كه‌دا كه كێشه‌ی جه‌وهه‌ریی و قووڵیان له‌گه‌ڵ ئه‌فكاراتی سیاسیی و فه‌رمیی نه‌وشیروان هه‌یه، یان له زۆر وێستگه‌دا له سیاسه‌تی سه‌ره‌كیی گۆڕان جیا ده‌بنه‌وه، بۆیه نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان بۆ كۆنترۆڵكردن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌یه نه‌ك په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت گوایه نه‌وشیروان له گه‌نده‌ڵ ده‌پرسێته‌وه، چوونكه ئه‌گه‌ر له گه‌نده‌ڵ ده‌پرسێته‌وه چه‌ندان سه‌ره گه‌نده‌ڵی گه‌وره له ته‌نیشت ژووه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه به‌ناوی گۆڕانخوازییه‌وه فیشكه فیشكی جگه‌ره‌یانه و له‌لایه‌ن یاساشه‌وه داواكراون، ئه‌ی ئه‌وانه بۆ راده‌ستی دادگا ناكات؟.
ئه‌گه‌ر سه‌یری نامه‌كه بكه‌ین ده‌بینین نه‌وشیروان مسته‌فا، باس له‌وه ده‌كات راگه‌یاندنی گۆڕان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرنگیی به چالاكییه‌كانیان بدات. ره‌نگه بۆ كه‌سێك كه ئاگای له ورده‌كاریی كێشه‌كانی فراكسیۆنی گۆڕان نییه، ئه‌م رسته‌یه چه‌ند وشه‌یه‌كی ئاسایی بن، به‌لاَم له واقیعی حاڵ‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئێمه پێشتر ده‌مانووت راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه ناوه‌كانیان له‌لای من هه‌ن، راسپێردراون دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی سێ دكتۆره‌كه “د.شاهۆ، د.زانا، د.جه‌عفه‌ر ” له په‌رله‌مان، هیچ گرنگییه‌كی به هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان نه‌ده‌ن، كه پێشتر گرنگترین چالاكییان بریتی‌بوو له ته‌پڵ لێدان له په‌رله‌ماندا. بۆیه نه‌وشیروان به مه‌به‌ستی خاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییه قووڵه و ئه‌و هه‌ست به په‌ڕاوێزبوونه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان، وێڕای داتاشینی چه‌ندین به‌هانه‌ی عه‌نتیكه، به‌ڵێنیان ده‌داتێ كه گرنگییان بداتێ له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه.
پاشان نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی پاش خۆی ده‌داته “عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ” كه ئه‌م جاره نه‌وشیروان، پێشگری “سه‌ید ” ده‌خاته پێش ناوه‌كه‌ی و به سه‌ید عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌یناسێنێت له كاتێكدا ئێمه هه‌ر به “عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ” ناسیوومانه. نه‌وشیروان ده‌ڵێت دوای من ته‌نیا سه‌ید عومه‌ره، مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ بكات یان رێنماییتان بكات، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه بوو كه پێش دوو ساڵ ئێمه وتمان، دوای نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناو گۆڕان دراون به عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی، ئیتر ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی تر هه‌موو واجیهه‌یه‌كن بۆ قۆناغێكی كه‌م و دیاریكراو كه بێگوومانم زۆر ناخایه‌نێت،
من پێموایه ئه‌و نامه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له كاتێكی گونجاو‌دا بلاَوكرایه‌وه، چوونكه نه‌وشیروان خۆی مامۆستایه له هه‌ڵبژاردنی كاتدا بۆ هه‌موو گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی، ته‌نانه‌ت كێشه‌ی زیاتر له ساڵێكی چه‌ندین ئه‌ندام په‌رله‌مان، تێكه‌ڵ به دۆسییه‌یه‌كی بچووكی به حساب گه‌نده‌ڵی ده‌كات، هه‌م به‌و بیانووه‌وه به‌شێكیان ته‌سفیه ده‌كات و هه‌م هه‌وڵده‌دات له ناو ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ی راگه‌یاندنه‌كاندا قه‌باره‌ی كێشه‌كانی گۆڕان بچووك نیشان بدات و به جه‌ماوه‌ری گۆڕان بڵێت ئه‌وه كێشه‌ی سیاسیی نییه به‌ڵكو ئه‌وه كێشه‌یه له‌سه‌ر خیانه‌تكردنی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له متمانه‌ی ده‌نگده‌ران، بۆیه نه‌وشیروان له بری ئه‌وه‌ی كوتله‌یه‌ك بخاته كار، سۆزی هه‌موو جه‌ماوه‌ری گۆڕان و ناڕازی دژی ئه‌و به به‌شه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵخڕاند كه پێویست بوو ته‌سفیه بكرێن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و نامه‌یه‌ی نه‌وشیروان شایه‌نی خوێندنه‌وه‌ی قووڵه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی له چه‌ند خاڵێكدا پوختی بكه‌ینه‌وه، بریتین له. یه‌كه‌م: نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی ناوخۆیی ناو گۆڕانه‌وه هه‌یه و به رووپۆشێكی تر داپۆشراوه. دووه‌م: ریكلام و به شان و به باڵدا هه‌ڵدانی ئه‌م نامه‌یه جگه له سه‌فسه‌ته و دیماگۆگییه‌ت، چیتر نییه، چوونكه وه‌ك وتمان ئه‌م نامه‌یه نامه‌ی سه‌رۆكی حزبێكه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی. سێیه‌م: پارتی و یه‌كێتی، به حیساب په‌رله‌مانتاری رۆبۆت ئاسا ده‌نێرننه په‌رله‌مان كه‌چی نه‌مانبینی سه‌رۆكی پارتی و سكرتێری یه‌كێتی نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز و پڕ له ئامۆژگاریی له‌م چه‌شنه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان بنێرن بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانیان، چوونكه نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان بۆ كۆنترۆڵه نه‌ك بۆ مه‌هامێكی تر. چواره‌م: میدیای به‌ناو ئه‌هلی و ئازاد دیسانه‌وه بووه‌وه به زوڕناژه‌نی گۆڕان تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی نامه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی ناوخۆیی حزبێكه‌وه هه‌یه وه‌ك فه‌زیڵه‌ت و مه‌كره‌مه‌یه‌ك به خه‌ڵكی كوردستانی ده‌فرۆشێته‌وه.