
ده‌نگی خه‌ڵک بۆ داکۆکی کردنه نه‌ک بۆ خۆ تێر کردن
میدیا شێخ عەبدوڵا
تایبەت بۆ نوچەنێت
هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی له‌و ساته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات. که مرۆڤ ئاشنا بێت به ئه‌رک ومافه‌کانی، ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر چه‌مکی ماف ئه‌توانین دابه‌شی بکه‌ین بۆ مافه سروشتی یه‌کان له له بنه‌ڕه‌ته‌وه مرۆڤ به هۆی مرۆڤ بونی یه‌وه خاوه‌نێتی، جۆری دووه‌م ئه‌و مافانه‌یه به‌یاسا ڕێک ده‌خرێت به‌رانبه‌ربه جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکێ، له هه‌ردووجۆره‌که‌دا مرۆڤ ئه‌بێت بگاته ئه‌و بڕوایه‌ی، مافه‌کانی خۆی له‌وساته‌وه کۆتای دێت که مافی که‌سێکی دی ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌م هاوکێشه بۆهه‌موو مرۆڤێکی ئاسای یه، ئه‌ی ئه‌بێت بۆ که‌سێک که به‌رپرسیارێتی یه‌کی ئیداری هه‌بێت ئه‌بێ چۆن بێت؟!.
هه‌موو باش ئه‌زانین په‌ڕله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که هه‌ڵده‌سێت به ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه به‌یاسا و به‌رپرسه له چاودێری کردنی ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ کردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه په‌ڕله‌مانی کوردستان خۆی پێویستی به چاودێری کردنه، به‌و واتایه‌ی به‌شێک له ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کان حه‌زی خۆ تێرکردن هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له‌بیر بردونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خه‌له‌لێکی گه‌وره‌یه له ده‌سه‌ڵاتێک و پێویستی به هه‌ڵوێست ورگرتن وچاره‌سه‌رکردنه.
هه‌موو ئاگادار بووین ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌ڕله‌مان به ئۆپۆزسێۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه داوای زیاد کردنی پاسه‌وانیان کرد، له کاتێکدا بارودۆخێکی ئه‌وه‌نده مه‌ترسیدار بونی نی یه له هه‌رێمی کوردستان، که مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی ئه‌وان بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌و داواکارییه‌یان سه‌ری نه‌گرت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی کردوه، ئێمه‌ش وتمان به‌ڵکو ده‌رسێ وه‌رگرن وجارێکی دی هه‌ڵه‌ی له‌و جۆره نه‌که‌ن، خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵک بزانن نه‌ک نه‌یار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه جارێکی دی کۆمه‌ڵێ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی دیش داوای تاپۆکردنی ئه‌و شوقانه‌یان کردوه، که مافی ئه‌وەیان هه‌یه تیدا بژین وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان، له‌و ماوه ی که کارده‌که‌ن له په‌ڕله‌مان که له بنه‌ڕه‌تدا موڵکی گشتی یه‌و بۆ هیچ که‌س ولایه‌نێک نی یه داگیریان بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه سه‌یرێکی کاره‌که‌ی خۆیان بکه‌ن به ویژدانه‌وه تێ ده‌گه‌ن، ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵێ یه و دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی، هه‌وڵدانه بۆ قورغکردنی موڵکی گشتی، لێره‌وه ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ربنه‌مای چۆنێتی ڕێکخستنی ئه‌رک و فه‌رمان ئه‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه بێت نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت و دادکۆکی له مافه‌کانیان بکات به‌رانبه‌ر به‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئیمتیازی مادی و مه‌عنه‌وی له چوارچێوه‌ی یاسا دا، واته یاسایه‌ک ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕێک ده‌خات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌ڕله مان وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵک کاری نه‌کرد له‌ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی لایدا، له بری ئه‌وه‌ی مافی خه‌ڵک بپارێزێ ده‌ست بکات به خواردنی مافه‌کانی هاوڵاتیان. ئه‌وا به هه‌موو پێوانه‌یه‌کی ئه‌خلاقی ویاسای ئه‌بێ مافی حه‌سانه وئیمتیازاتی دی لێ بسه‌ندرێته‌وه که خۆی له خۆیدا ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چالاک نه‌بوو نەیتوانی ده‌وری خۆی ببینێ وه‌ک سه‌رۆک په‌ڕله‌مانێ، ئه‌وکات ئه‌و ئه‌رکه ئه‌که‌وێته سه‌رشانی ئه‌وحیزبانه‌ی که نوێنه‌ری خۆیان دیاری کردوه به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان و داوایان له‌خه‌ڵک کردوه که ده‌نگیان پێ بده‌ن به‌رانبه‌ر جێ به‌چێ چه‌ندین په‌یمان وبه‌ڵێن.
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی میکافیلی هه‌یه ئه‌ڵێ (درۆبکه درۆ بکه تا باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ن) ئه‌گه‌ر چی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئه‌وروپی یه، به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به کوردستانی خۆشمانه‌وه ده‌قاوده‌ق جێ به‌جێی ئه‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک چۆ ده‌بینین دوای پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن هه موو ئه‌و دروشم وبه‌ڵێنانه‌ی به‌خه‌لکیان داوه له‌بیری ئه‌که‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێک هه‌بێت بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و به‌ڵێنانه جێگه‌ی ئومێده.
من حه‌ز ئه‌که‌م بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م نمونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاسایی سه‌یاره‌ی پێ بێت ترافیک سور بێت به‌ڵام گوێ ی پێ نه‌دات و بڕوات بێگومان سه‌رپیچی یه‌و ئه‌بێ غه‌رامه بکرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرورێک هه‌مان سه‌رپێچی بکات، ئه‌وا سزاکه‌ی قورس‌تر ئه‌بێت و کار یگه‌ری له‌سه‌ر شوێنی کاره‌که‌شی ئه‌بێت، چونکه شاره‌زایه له یاساکانی هاتوچۆ، له‌م نمونه‌وه من دێمه سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فای ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گؤران، سه‌باره‌ت به زیاده‌ڕۆی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانی گۆران، کە من به هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌ینرخێنم و پێم وانی یه ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانانه مافی لێخۆشبونیان هه‌بێ، چونکه ئه‌وان دروشمی گؤرانکاری و نا بۆ گه‌نده‌ڵیان هه‌ڵگر‌تووه. که‌واته به‌رپرسن له جێبه‌جێ کردنی، ئه‌گه‌ر که‌م ته‌رخه‌م بوون و سه‌رپێچیان کرد ئه‌بێ سنوریان بۆ دانبرێ، چونکه هه‌میشه سروشتی مرۆڤ وایه له‌پڕکردنه‌وه‌ی خواست وحه‌زه‌کانی تێر نابێت و به‌رده‌وام هه‌وڵی زیاتر ده‌دات، بۆیه پیویسته به‌ربه‌ستێک هه‌بێ له جێگه‌ی خۆیدا بیوه‌ستێنێ بۆ ئه‌وه‌ی زیاده ڕۆی نه‌کات، له داگیرکردنی مافی خه‌ڵکی دی، هیوادارم هه‌موو لیست ولایه‌نه‌کانی دیش ئه‌و هه‌نگاوه بنێن، هه‌تا هیچ که‌سێک حیزبه سیاسی یه‌کان ئیستیغلال نه‌کات له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تییه‌کانی. پێویسته حیزبه‌کان بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی زۆروبۆری مه‌رج نی یه بۆ مانه‌وه‌یان، گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانن چه‌ند ئه‌ندامێکی ته‌ندروستیان هه‌بێت که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ په‌یره‌و پڕۆگرامی حیزبه‌که‌یان بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ خۆ تێر کردن.
ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێک نه‌بێت بۆ ڕێگرتن له‌و خۆ تێر کردن، ئه‌وا له هاتودا سیمای په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌که‌دار ئه‌کات وپه‌ڕله‌مان ئه‌کاته بۆرسه‌یه‌ک بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌ند کردن.