کەناڵی گەلی کوردستان مردنی مناڵەکەی چەمچەماڵی بەبەڵگەوە خستە ئەستۆی حکومەتی کوردستان

0

کەناڵی گەلی کوردستان مردنی مناڵەکەی چەمچەماڵی خستە ئەستۆی حکومەتی کوردستان

نوچەنێت

دوای ئەوەی لە راگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە، کە لەچەمچەماڵ مناڵێک بەهۆی نەبونی نەوتەوە رەقبۆتەوەو گیانی لەدەست داوە، کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، کە راگەیاندنی فەرمی یەکێتی یە، لە راپۆرتە وەڵامێکدا کەبۆ ئەستۆ پاکی حکومەت ئامادەی کردووە، بەبەڵگە حکومەتی کوردستان بەرپرس دەکات لەمردنی ئەو مناڵە.

لە راپۆرتەکەی گەلی کوردستاندا ئاماژە بۆ دوو خاڵی گرنگ دەکرێت، کە حکومەت بەرپرس دەکات لەو مردنە، یەکەم نا لەباری باری دەرونی دایک و باوکی مناڵەکە، دووەم، نەخۆشی مناڵەکە کەپێشتر براوەتە نەخۆشخانە.

بەپێی راپۆرتی ئەو کەناڵە، ئەو خێزانە بەهۆی نالەباری دەرونییەوە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، لەو برگەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای تایبەتمەند بەرپرسیارەتیان ئەکەوێتە ئەستۆ، کە مناڵ لای دایک و باوکێک دادەنرێت، کە لەباری دەروونییەوە نالەبار بن.

لەبرگەیەکی تری راپۆرتەکەی گەلی کوردستان، هەم ئامادەکاری راپۆرت، هەم دراوسێکان و دایکی مناڵەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە مناڵەکە پێشتر نەخۆش بووە، براوەتە نەخۆشخانە بۆ دەرزی لێدان، لەو برگەیەشدا کەمتەرخەمی نەخۆشخانەکان دەسەلمێت کە ئەگەر نەخۆش بووبێت و رەوانەی ماڵەوە کرابێت.

بەپێی ئەو راپۆرتەی کەناڵی گەلی کوردستان، کە بۆ ئەستۆپاکی حکومەت ئامادەکراوە لەمردنی ئەو مناڵەدا، لەچەند بارێکەوە بەرپرسیارەتی حکومەت لەمردنی ئەو مناڵە سەلماندراووە.

بۆ بینینی راپۆرتەکە کلیک بکە…..

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com