بەڤیدیۆ…. چۆنیەتی رەق بونەوەی مناڵەکە.. دیسان یاری کردن بەپیرۆزی بۆ پاشقولی سیاسی!!!

0

چۆنیەتی رەق بونەوەی مناڵەکە
لەکوێدا دەسەڵات بەرپرسە لەمردنی ئەو مناڵە؟ لەکوێدا ئۆپۆزسیۆن چەواشەکار؟ لەکوێدا راگەیاندن دەهۆڵکوتی تاریکی

………….

لەکوردستان کچێک خۆی سوتان کرایە کارتی سیاسی، مناڵێک رەق بوویەوە کرایە کارتی سیاسی، تاکەی درۆ، ئاخر تاکەی بەقوربانی کردنی هەرچی بەهای پیرۆزە بۆ دەستکەوتی سیاسی و پاشقولی سیاسی….؟؟؟؟

دوو راپۆرتم بینی یەکیان لە کەنالی کەی ئێن ئێن یەکیان لە گەلی کوردستان، کەی ئێن ئێن نەیزانیوە تاوانی حکومەت لەکوێیە دەڵێ نەوتیان نییە، بەڵام ئەوان دەڵێن ئەو شەوە نەوتمان هەبووە..گەلی کوردستان، پینە پەڕۆ دەکات. دەڵێ بێ نەوت نەبوون بەڵام باری دەرونییان تەواو نیە، ئەمە کارەساتترە بۆ حکومەت بزانێ کەسێک نەخۆشەو مناڵی لا دابنێن.

بۆیە من رام وایە لە مردنی ئەم منداڵە لەوێدا بەرپرسیاری یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت، کە موچەی نالەباری دەرونی بدەنە دایک و باوکێک بەڵام مناڵیان لەلا دابنێن بۆ ژیان، لەوێدا حکومەت بەرپرسیارە دامودەزگا پەیوەنددارەکان بەرپرسن لەمردنی ئەو مناڵە، دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت، لەوێدا دەبێت حکومەت رەخنەبکرێت، بەڵام دەبێت رەخنە لەو ئۆپۆزسیۆنەش بگێرێت، کە هەرچی کارەساتی ئینسانیە هەرچی مردن و هەرچی رووداوە لەرێگای راگەیاندنەکانیانەوە دەکەنە داشی سیاسی، بەشیوەیەک لە پرسە ئینسانییەکە دەردەهێنن و دەیکەنە پرسێکی سیاسی، وەک ئەوەی لە کاتی خۆسوتاندنی کچێک لەهەولێر کردیان لەم مناڵەش کردیان. و لەوانی داهاتوش دەیکەنەوە. لێرەدا کارەسات روو دەدات، کۆبونەوەی هەموو ئینسانەکان لە داکۆکی لێکردنی وەک کارەساتێکی ئینسانی، پەرت دەکات و دژە سیاسی بۆ دروست دەکەن، ئەمەش چەواشەکارییە، راگەیاندنیش دەبێتە دەهۆڵکوتی تاریکی دەهۆڵ بۆ شایی سیاسیی سیاسییەکان لێ دەدات بێ ئەوەی بزانێ ئەوان بۆ هەڵدەپەڕن، بەڵکو گرنگە شاباش بکرێت. بۆیە لەو باسەدا حکومەت بەرپرس، ئۆپۆزسیۆن چەواشەکار راگەیاندن دەهۆڵ کوت بوون، دەبوو راگەیاندن نەکەوتایەتە ئەم هەڵەوە بگەرایە بەدوای ئەوەی لەکوێدا حکومەت بەرپرسیار بکات، بەڵام ئەزیەتیان بەخۆیان نەدا، ئەوەتە کەناڵێکی سەربەدەسەڵات خۆی ئەسڵی باسەکە دەڵێت، کە موچەی نالەباری دەرونی وەردەگرن بەڵام حکومەت موجازەفە بە مناڵی پەپولە دەکات و لایان دای دەنێت، ئالێرەدایە هەست بەدەهۆڵکوتی راگەیاندن دەکرێت، کەنەگەشتۆتە ئەم خاڵە گرنگ و حەساسە.

رزگار رەزا چوچانی

هەر دوو راپۆرتەکەی کەناڵی کەی ئێن ئێن و گەلی کوردستان بە ڤیدیۆ ببینە… کلیک لە وێنەکان بکە……………

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com