ماکوان کەریم: نەوشیروان مستەفا لەنامەکەیدا دوپاتی ستراتیژی نەگۆڕی دەکاتەوە، لەسەر بنەمای گۆڕانکاری

0

ماکوان کەریم: نەوشیروان مستەفا لەنامەکەیدا دوپاتی ستراتیژی نەگۆڕی دەکاتەوە، لەسەر بنەمای گۆڕانکاری

ماکوان کەریم

تایبەت بەنوچەنێت

هەموو کەسێکی شۆڕشگێڕ کە خاوەنی مەبدەئبوو خاوەنی  ئەخلاقە، ئەو  ئەخلاقەی کە وەك سلوك و قییەم و داب و نەریت وەریگرتوە؛ دەمەوێت بڵێم نەوشیروان مستەفا خاوەنی مەبدەئە، هەموو مەبدەئێك دەبێتەوە، تەصەور هەموو تەصەورێکیش لای خەڵکی خاوەن مەبدە بۆی دەبێت بە تەصەروف..

وەك ئەرستۆ دەڵێت: سیستمی دیموکراسی خەڵکی مشەخۆر دروست دەکات، نوخبەی رەزا قورس بەرهەم دەهێنێت..

بۆیە رۆژئاوا پێیانوایە کە ئەگەر  سەندیکاو قوتابخانەی سۆسیالزمی بۆ دیموکراسی سەرمایەداری زیندو نەکرێتەوە.. وەك پارسەنگیگ لە بەردەمیدا، ئەوا ووڵات و سیاسەت و ئابوری هەموو رەهەندەکانی ژیان مونۆمپۆڵ دەکات..

کاتێك دەبینی لەم ووڵاتە سەرمایەداریانە هەموو   دامەزراوەکان بە یاسایی کراون پارسنگی لە نێوانی سیاسەت، بازار، خەڵك، نوخبە، دەسەڵاتدار و بێ دەسەڵاتدا هەموو لە ئاست یاسادا یەکسانن، بۆ ئەم مەبەستە سێ دامەزراوە گرنگەکەی ناو  دەوڵەت کار دەکەن بۆ هاوکاری خەڵکی ئەو ووڵاتە  کە بریتین لە پۆلیس، دادگا و سەرباز؛ ئەم سێ دامەزراوە بیلایەنن تەنها بۆ پاراستنی خەڵکی ووڵاتن.

لە کوردستاندا ئەم چەمکەی دەوڵەت نابینرێت، بەڵکو  زیاتر مەکتەبی سیاسی حیزبەکان کار دەکەن زۆریك لە بڕیارەکان لە مەکتەبی سیاسی وە سەرچاوە دەگرێت، ئەم نەریتە ناچار گۆڕانیشی گرتەوە، دەبوو سەرۆکی رێکخەری ئەو بزوتنەوەیە خۆی وەك چاودێرێك بکەوێتە قسەو هاواری لێ هەڵبستێت و بڵێت؛ گەندەڵی جێگای قبوڵ نیە ئەگەر بە دوای خانودا ویڵن کار مەکەن چاو لە من بکەن تا ئێستایش لە ناو ماڵی  شارەوانیدا دەژیم خاوەنی ماڵی خۆم نیم، هیچ لە کەسیەتی منیشی کەم نەکردوە کە مەبەستی من نەوشیروانە، ئەم نەریتە خراپە بوخزنە ئەمجارە گۆڕان بەکاری هێنا بۆ چاکسازی ناو خەڵکی خۆی، کە دەبوو هەروایشی بکردایە ئەگەر  وانەبوایە ئەوا هیچ یاسایەك لە دەوڵەتدا نیە بۆ ئەوەی  ئەو سەروەت و سامانە بەو شێوەیە تەخشان و پەخشان نەکرێتو ریکی بخات، کی ئەم مافەی داوە بەم ئەندام پەرلەمانانە کە ئەو موچە زۆرەو ئەو هەموو ئیمتیازەی بدرێتێ؟ ئەی پێتان وانیە ئەوە مافی ئەو خەڵکەیە  کە هەڵیبژاردوە، دەبوو ئەندام پەرلەمانەکان لە خۆیانەوە دەستیان پێبکردایە کە دەبێت موچەو ئیمتیازیان کەم بکرێتەوە، چونکە ئەوان بە حساب نوێنەری گەلن بۆ دەبێت ببنە مشەخۆر بەسەر خەڵکی هەژارەوە..

ئەم پێشەکیەم بۆ خوێندنەوەی نامەکەی نەوشیروانە، من وای دەبینم نەوشیروان  کاریگەری وتەکەی ئەرستۆی لەسەرە، هەست بەوە دەکات ئەگەر چاودێر بەسەر ئەندام پەرلەمانەکانەوە نەبێت هەموو ئەوان بۆ ئیمتیازی تایبەتی خۆیان  دەبنە مشەخۆر بەسەر خەڵکیەوە هەروەك بوون، چونکە ئەم ئەندام پەرلەمانانە فەرمانبەرن، بۆ دەبێت لە فەرمانبەرانی تر ئیمتیازیان زیاتر بێت،  پاشان بۆ دەبێت سەروەت و سامانی دنیا وایان لێبکات کە خەڵکی  ڕەشوڕوتیان بیر بچێتەوە، وەك دەڵێن(تێر ئاگای لە برسی نیە)، ئەو ووتەی نەوشیروان مستەفا کە دەڵێت؛ ئەگەر خەڵکی  خۆی بۆ نەگیرێت لەبەردەم پارەو مەنصەبدا ئەو کاری جدی بۆ ناکرێ، هەر هەمان قسەی فەیلەسوفی بەناوباگی ئیسلامە کە لە سەدەکانی چوارەمی هیجریدا ژیاوە و دەفەرموێت: پارەو مەنصەب خەڵکی سوك دەکەن، ئەم فەیلەسوفە ناوی ئیمامی غەزالیە خاوەنی بیرۆکەی زانستی ڕەوشتە لە ئیسلامدا..

دێمەوە سەر ناوەرۆکی نامەکەی نەوشیروان مستەفا، دەیەوێت بە خەڵکەی و پاشان متمانەی ئەو خەڵکانەی کە دەنگیان پێداوە ئەوەیان بۆ دوپات بکاتەوە ستراتیژی ئێمە نەگۆڕە لەسەر بناغەی گۆڕانکاریە، ئەگەر لێرەو لەوێ خوروقات هەبێت ئەوا گۆڕان نیە لە خەتی گۆڕان لایانداوە، چونکە نەوشیروان وەك ئاماژەی پێداوە لە نوری چاویشی قوبوڵ ناکات کە دورشمی گۆڕانکاریەکەو پراکتیزەکردنی لە مەیداندا رێچکەی خۆی وون بکات بۆ  ڤێلا و سەیارەی گرانبەها و ئیمتیازەکانی ترو.. تاد.

خوێندنەوەیەکی ترم  بۆ ئەو نامەی نوشیروان مستەفا مەسجێکە بۆ هەموو ئەوانەی کە هاوکارن لەگەڵیدا ئەوەیان بۆ روون دەکاتەوە خەڵکی مشەخۆری نابێت دروست بێت، کاری ئەوان بۆ خزمەت کردنی خەڵکیە، ئەمان دەبێت ئەو ئەدەبیاتی  ئاغا و مسکێنە لە ناو بەرن خەڵکی وەك مسکێن بێت و بەرپرسەکان هەمیشە ئاغابن، بەڵکو نەوشیروان  دەیەوێت ئەم موعادەلەیە ڕێك پێچەوانە بکاتەوە، ئەوەی بەرپرسە هەست بە بەرپرسیارەتی بکات بزانێت کە دەنگی ئەو میللەتە گەیاندویەتیە ئەو جێگایە ئەگەر بەکار نەهات خەڵکی فێری هێزی رەفز بن ئەوەی کە خزمەتی نەکرد و خاوەنی پرۆژە نەبوون بیخەنە کەنار و پەراوێزی بکەن، چونکە دەسەڵات و خۆشنودی پارە پەیدا کردن بەرزکردنەوەی ناوی خانەوادە نیە، خەڵێکی تر وا لە بەرپرسێتی تێبگات کە سەعادەت و کامەرانی ئامانجی تاکە کەسە!! نەخێر…

بەڵکو بەرپرسی ئەوە دەگەیەنێت کە وەك شوان چاودێری مێگەلی خۆت بیت بیان پارێزی لە گورگی دڕندە و یاخود ئاژەڵە دڕندەکان بە گشتی..

کورت و پوخت من نامەکەی نەوشیروان زۆر بە پۆزتیفانە دەبینم، خۆم وەك  کەسێکی ئیسلامی ئاواتم بوو ئەو نمونەیە لە ناو ئیسلامیەکاندا ببینم  سەر لە نوێ ژیانی تەقەشوف لە ناو سەرکردەو دەسەڵاتداراندا ببینین، هەست بە ئارامی بکەین بزانین سەرکردەکان و نوخبەی گەلەکەمان وەك  ئەو خەڵکە رەشوڕوتە دەژین.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com