
نامه‌که‌ی کاك نه‌وشیروانیش بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان ووتارێکی نوێیه
محمه‌مه‌د بێبه‌ش
تایبەت بەنوچەنێت
هه‌ر چه‌نده بنه‌ماو سسته‌می ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستان کارێکی نامۆ‌و نوێیه، به‌ڵام هه‌نگاوێکی دروسته بۆ به‌رپا بوونی دیموکراسی وپیشه‌ی ڕێخراوه‌یی و ماف‌و ئازادیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و ڕوی گه‌شی شارستانی وجوانکاری فه‌رهه‌نگی سیاسی له‌کوردستاندا، ئێمه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی بزاوتی گۆڕانه‌وه‌داوامان کرد وتکامان کرد، که‌ئۆپۆزسیۆنیش وه‌کو حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و سیاسه‌ته نادروسته‌کانی شار‌و شاخ با به‌گۆجی وئیفلیجی له‌دایك نه بێ، چونکه گه‌نج ولاوه‌کانمان زاده‌و داهێنه‌ری هه‌موو شۆڕش وقوربانی و خه‌بات وداینه‌مۆی فکری نوێ وقۆناغه‌کانی مێژوون، با ئه‌م جاره‌ئه‌وان وه‌ك ڕابردوی ئێمه مێژویه‌ك بۆ خۆیان دروستکه‌ن وخۆشیان به‌رپرسیاری مێژووبن وخۆشیان خاوه‌نی ووڵات بن.
ئێمه‌داوامان کرد با بڕیار وچاره‌نوس به‌ده‌ست گه‌نجه‌کانه‌وه‌بێت، نه‌ك خێریان پێ‌بکرێ، به‌ڵێ بڕیار وابوو، به‌ڵام مه‌خا بن دیسانه‌وه‌گه‌نچ ولاوه‌کان موتوربه‌ی حیزبی کرانه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی گۆڕانه‌وه، دوو هێلی ته‌ریب دروستبوو که‌نه‌یانده‌توانی له‌سه‌نته‌رێکدا یه‌کبگرن، تاهاوکێشه‌که لا سه‌نگکرا و ڕێخه‌رو ئه‌نجومه‌نی گۆڕان نه‌یانتوانی دەستبه‌ردار‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بن وململانێی حزبایه‌تی وکه‌سایه‌تی ته‌قلیدی په‌راوێز که‌ن، ئه‌مه‌ش وایکرد خواستی داهێنان له‌گه‌نجه‌کان که‌مکاته‌وه‌و سانسۆر‌و سنوردار بکرێن هه‌رئه‌و هۆکاره‌ش بوو ئه‌و ده‌نگانه دوور خرانه‌وه‌له‌کاری سیاسی وبه‌ره‌و په‌رلامان وناوه‌نده‌کانی تر به‌ڕیکران، به‌بروای من دورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی فراکسیۆنی گۆڕان له‌فراکسیۆنه‌که‌یان، شتێکی پیرۆزه‌و ده‌سکه‌وتێکی تره بۆ شۆڕشی گه‌نجان، چونکه ئه‌مه شکاندنی ته‌وقی حیزبیه‌وئازادی ڕه‌فتاری په‌رلەمانتاره، هه‌رچه‌نده پێشتریش له‌فراکسیۆنه‌کانی تر رویداوه، هه‌ر وه‌ك مامۆستا ڕه‌فیق سابیر‌و هاوڕیکانی له‌فراکسیۆنی سه‌وز، ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌بڵێین که کێشه‌ی مامۆستا ڕه‌فیق و هاوڕیکانی کێشه‌ی دژ به گه‌نده‌ڵی بوو، به‌لام به‌و جۆره‌کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌کرا، بۆیه من کێشه‌ی ئه‌مان به‌فاکته‌ری جیاوازی بیر‌و عه‌قڵی کۆن و نوێ ده‌بینم، وه‌له‌و بڕوایه‌دام که به‌وچوار ئه‌ندامه‌وه ناوه‌ستێ وکاردانه‌وه‌ی کاندیدی تریشی به‌دوا دا دێت، جا چ له‌ئه‌ندامه‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان چ له‌فراکسیۆنه‌کانی تر، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م چوار به‌ڕیزه ده‌بنه هۆکارێك که‌چیتر سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان به‌چاوی مرۆڤی ڕۆبۆت وئالی سه‌یری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانیان نه‌که‌ن، که‌مێك فشاری حیزبی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه که‌ئه‌مه له‌قازانجی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدایه، جگه‌له‌مه‌ش نامه‌که‌ی کاك نه‌وشیروانیش بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان ووتارێکی نوێیه‌و دیسانه‌وه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک وجه‌ماواره، بۆیه من گه‌شبینم چ له‌روی کاڵبونه‌وه‌ی عه‌قلی حیزبی له‌کۆمه‌لگه‌و چ له‌روی هه‌ستیا ری وگه‌شه‌ی فکری لاوان وچ له‌ڕوی هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆبونی په‌رله‌مانتاره‌کان، که‌ئه‌م فاکته‌رانه ته‌واو پاڵپشتی دیموکراسی وئازادین بۆ ئاینده‌ی ئه‌م ووڵاته، خوازیارین هه‌ڵوێستی ئه‌و پەڕلەمانتارانەی کە دەستیان کێشاوەو داوای لێبوردنیان کرد. هه‌نگاوێکی به‌پێزو به‌سود بێت……. بۆ هه‌موو په رله‌مانتاره‌کان تا بتوانن ببنه نوێنه‌ری گه‌ل وله‌هۆڵی په‌رله‌مان بەر‌گی حیزبی فرێده‌ن . بۆیه پێویسته‌گه‌ل وخه‌ڵکی هۆشیار پشتگیران بکات و مافی ژیانێکی ئاسایی ونۆرماڵیان پێره‌وا ببینێ، کێشه‌ی فکری وسیاسی نه‌کرێته کێشه‌ی گه‌نده ڵی وبابه‌تی تر، خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که گه‌نده ڵی بێت، ئه‌وا چ وه‌کو که سایه‌تی وچ وه‌کو کردار‌و گوتار ز‌ۆر له‌وان گه‌وره‌ترو زیاتر هه‌یه‌باسیان لێوه‌بکرێ. هه‌ر بۆیه‌ئه‌و به‌رێزانه‌شایه‌نی ده‌ستخۆشی و ده‌ستگوشینن، که‌ته‌وقی حیزبایه‌تی ده‌روێشیان داماڵی وهاتنه‌ڕیزی خواسته‌کانی گه‌ل وبه‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. خوازیارین هاوشێوه‌یان له هه‌موو فراکسیۆنه‌کان له‌هۆڵی په‌رله‌مان له‌زیادبون دابێت و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ونیشتمان ره‌چاوکه‌ن، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی.