
ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كردی هه‌نگاویكی تازه‌و بوێرانه‌بوو
كامه‌ران بابان زاده
تایبەت بەنوچەنێت
ئه‌وه‌ی پێرێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رانبه‌ر سه‌رپێچی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌كانی كردی, داوای لێ‌كردن پۆزش بهێننه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و لادانه‌ی له ئه‌رك‌و په‌یامی خۆیان, له‌به‌رانبه‌ر لادان له‌ئامانجی ده‌نگده‌رانیان, هەنگاوێکی بوێرانە بوو.
له مێژه كورد به‌لێشاو سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان له ئاستی هه‌رێمی كوردستان بێ یان له ئاستی به‌غدا, نه‌ك هه‌ر ئامانج‌و خواستی ده‌نگده‌رانیان له بیر نامێنێ, به‌ڵكو ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌شیان له‌بیر نامێنێ كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردوون, هه‌ر هێنده سه‌ركه‌وتن ئه‌و سوێنده‌ش پێشێل ده‌كه‌ن كه خواردوویانه, خه‌می گشتی بۆته خه‌می تایبه‌تی‌و ئیلتیزامی ئه‌خلاقی له به‌رانبه‌ر هارێیانی كه هه‌وڵیان بۆداوه بۆته بازنه‌ی خزم‌و خانه‌واده‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی.
كاری نارێكی له‌و جۆره وه‌كو لادان له‌و په‌یامه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ڵیده‌گرێ دوای سه‌ركه‌وتنی بۆ په‌رله‌مان له چه‌ند ئاستێكه‌وه زیانده‌گه‌یه‌نێ, له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی خۆی شوناسی خۆی ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ی كه‌سێكی هه‌لبه‌رست بووه‌و فیڵی له خۆیی‌و ده‌نگده‌رانی‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی ئه‌و قه‌واره سیاسیه كردووه كه ده‌نگییان بۆ داوه, له‌سه‌ر ئاستی حیزبه‌كه‌ی جارێكی دیكه متمانه وێران ده‌كات. به‌وه‌ی له دوای هه‌میشه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه كراوه بێ, له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگاش زیان ده‌گه‌یه‌نێ به سیستمی دیموكراتی‌و هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان, جارێكی تر ده‌نگده‌ر خاو ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی جدی نه‌بێ له به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
لێپچینه‌وه له ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌نگاوێكە دروستە به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له كۆمه‌ڵگاو په‌یامه‌كه‌ی خۆیی‌و حیزبه‌كه‌ی و هاورێكانی نه‌كات.
له هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق دونیایه‌ك ئیمتیازات ده‌ڕوا بۆ پۆسته باڵاكان، له ناویاندا ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێ، خێرە هێشتا ئه‌ندامی په‌رله‌مان چاوی پڕ نه‌بێته‌وه‌و خواستی زیاتری هه‌بێ. ئاخر خۆ كارمه‌ندێكی ئه‌م هه‌رێمه له 30 ساڵ به‌ره‌و ژووره‌وه خزمه‌تی هه‌بێ‌و بڕوانامه‌ی سه‌رووی ماسته‌ری موچه‌ی خانه‌نشینی ناگاته موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی نه‌خوێنده‌وار، سه‌ره‌ڕای ئیمتیازاتی دیكه, بێویژدانی ئەوەیە هێشتا وازنه‌هێنێ.
كه به‌م ده‌ربڕینه گوزارشت له‌و حاله‌ته ده‌كه‌م به‌ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌و چوار ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی لیستی گۆڕان نیه, كه كاك نه‌وشیراون مسته‌فا له‌و خاڵانه‌ی وه‌كو ئه‌ركی په‌رله‌مانتاره‌كانی لیسته‌كه‌ی ئاماژه‌ی ناراسته‌خوویی پێداوون‌و ئه‌وانیش له لیستی گۆران كشاونه‌ته‌وه. كاتی خۆی داوای تاپۆكردنی ئه‌و شوقانه‌یان كردبوو له‌سه‌ریان تاپۆ بكرێ كه تێیدا نیشته‌جێن.
داخوا چه‌ند ئه‌ندام په‌ره‌لمانی دیكه له‌سه‌ر حیسابی موڵكی گشتی ده‌یان كاری له‌و جۆره‌ی كردبێ‌و جورئه‌تی لیبرسینه‌كه‌وه یان هه‌ر ئه‌ده‌بیاتی لیپێچانه‌وه نه‌بووه‌و بۆی ده‌رچووه, هیوادارم ئه‌مه ببێته نه‌ریت له ناو قه‌واره سیاسیه‌كان به به‌رده‌وامی چاویان له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیان بێ, له لێپێچینه‌وه سڵ نه‌كه‌نه‌وه, به‌و هه‌نگاوه وه‌فاداری خۆیان ده‌سه‌لمێنن به‌رانبه‌ر به‌و دروشمه‌ی به‌رزیان كردۆته‌وه‌و به‌و په‌یامه‌ی له كاتی هه‌ڵبژارده‌كان به‌گوێی ده‌نگده‌رانیان داداوه.