
مه‌بنه‌وه دارشه‌قه‌ی بنباڵی هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند
رابه‌ر ره‌شید
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی له به‌غدا، یه‌كێكه له هه‌واڵه هه‌ره گه‌رمه‌كان له ئێستادا، ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد، رۆڵێكی ئه‌رێنی له سازدان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كۆنگره‌ی نیشتیمانییه‌دا ده‌بینن، كه راستییه‌كه‌ی كۆنگره‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌ی شیعه‌و سوننه‌یه‌و ده‌رئه‌نجام به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئاوه‌زه به دۆگمابووه‌ی پان عه‌ره‌بیزمی ئیسلامییه (به شیعه‌و سوننه‌وه)، چونكه ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كتریشدا دژ‌و دوژمنیش بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستیان داری گرته‌وه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به ده‌یان پاساوی حازربه‌ده‌ستی له قوتووكراویان هه‌یه‌و ده‌كه‌ونه‌وه هێرش و په‌لاماردانی كوردانی باشووری كوردستان و هه‌وڵی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش ده‌ده‌ن كه ساڵانێكه كورد له‌م پارچه‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌وه‌ی تۆزێك له سیاسه‌ت بزانێت، دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌وڵه چڕوپڕه‌ی كه بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كۆنگره به‌ناو نیشتیمانییه ده‌یده‌ن و خۆیان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌دزنه‌وه، جگه له وزه‌خستنه‌وه‌به‌ر، جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت و كه‌نه‌فتی پان عه‌ره‌بیزمی شۆفێنیزمی به‌ولاوه‌و بوونه‌وه دارشه‌قه‌ی بنباڵی ئه‌وانه‌ی له به‌غدا خه‌ریكه له‌به‌ركێشه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌لادا ده‌كه‌ون، هیچیتر نییه.
كه‌چی بڕیار به‌ده‌ستانی كورد ده‌بنه‌وه فریادڕه‌س و بوژاندنه‌وه‌ی هزرێك كه له‌وه‌تای ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی داگیركردووه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، هه‌میشه له خه‌می ئه‌نفالكردنی خاك و زێد‌و مرۆڤ و كه‌لتوورو زمان و هه‌تا ئاو و هه‌وای كوردیشدان، لێ به داخه‌وه به‌ده‌ستی خۆمان فه‌رموویه‌كی دیكه‌یان لێده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزببنه‌وه‌و یه‌كتربگرنه‌وه‌و ببنه‌وه جه‌لاده‌كه‌ی جاران، من تێناگه‌م چ حیكمه‌تێك له‌م بێ حیكمه‌تییه‌دا هه‌یه؟!.
ئه‌مه له جیاتی ئه‌وه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد له باشووری كوردستان، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و خێراییه‌وه كار له‌سه‌ر سازدان و ئاماده‌كردنی تاكی كوردی بكه‌ن بۆ هه‌ر گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانێك كه له‌م ئێراقه پینه‌وپه‌ڕۆكراوه‌دا رووبدات، كه به دڵنیاییه‌وه، رووده‌دات و تازه هیچ هێزێك ناتوانێت ئه‌و جه‌سته پینه‌وپه‌ڕۆكراوه‌ی ئێراقی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستانی كورد ناویان ناوه (ئێراقی فیدرالی) به دروستی به‌یه‌كترییه‌وه ببه‌ستێته‌وه‌و ته‌نها درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی وڵاتێكی پینه‌وپه‌ڕۆكراوه، كه تاكه زه‌ره‌رمه‌ندیش له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر خودی كورد ده‌بێت، نه‌ك خه‌ڵكانی دیكه.
ئه‌مه بۆ مێژوو ده‌ڵێم و ئایینده‌ش سه‌نگی مه‌حه‌كه.