
نه‌وشیروان مسته‌فا داوای حكومه‌تی ئینتیقالی ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كانی شوبات و خۆپیشاندانه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌كراوه، هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به حكومه‌تێكی ئینتیقالی هه‌یه.
نه‌شیروان مسته‌فا كه له‌گه‌ڵ پیاو ماقوڵ و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان له سنووری سلێمانی ئه‌مرۆ كۆبوه‌وه ئه‌وه‌شی وت “ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری سیستمی سیاسی، شانبه‌شانی هه‌ردو هێزه‌كه‌ی تری ئۆپۆزسیۆن (یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، گوڕوتینێكی گه‌وره‌یان به‌خشیوه‌ته ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانكارییه‌كی ئیجابییان له كه‌لتوری سیاسی و ئه‌خلاقی سیاسی هه‌رێمدا دروستكردووه، كه سه‌ره‌نجام به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌شكێته‌وه، چونكه چیتر خه‌ڵكی كوردستان قبوڵی ناكه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز پۆست وه‌ربگرن، به‌ڵكو ده‌بێ ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كانیان بكه‌ن و چاوه‌ڕێی به‌رهه‌ڵستی و لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵكیش بكه‌ن”.
نه‌وشیروان مسته‌فا باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كانی شوباتدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستاكێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون، وتی “پاش تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر روداوه‌كانی شوبات و خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، كه به رێگه‌چاره‌ی ئه‌منی چاره‌سه‌ركراو خۆپیشانده‌ران سه‌ركوتكران، هیچ ئاماژه‌یه‌كی جدی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌دی ناكرێ كه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكیان به هه‌ند وه‌رگرتبێ، چونكه تائێستا هه‌نگاوی جدی نه‌نراوه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێم”.
له باره‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی هه‌رێمیش وتی “كێشه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ روخساری كه‌سه‌كاندا نیه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه جوت حیزبییه شمولییه‌دایه كه كوردستانی، به بودجه‌ی گشتی و هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هه‌مو موقه‌ده‌راتییه‌وه، دابه‌شكردوه به‌سه‌ر دو زۆن و دو ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه حكومه‌ت ته‌نها جومگه‌یه‌كه له جومگه‌كانی سیستمی سیاسی، له‌پاڵ حكومه‌تدا داوده‌زگاكانی وه‌ك په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، پێشمه‌رگه، ئاسایش، نوێنه‌رایه‌تی كورد له حكومه‌تی فیدراڵ وسه‌فاره‌ت و كونسڵگه‌ریه‌كان هه‌یه كه هه‌مویان پێكه‌وه به یه‌ك پاكێج پێویستیان به‌سه‌رله‌نوێ چاكسازی و به‌نیشتمانیكردن هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا دانانی وه‌زیرێكی ئۆپۆزسیۆن له وه‌زاره‌تێكدا كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پۆلیسی پرسگه‌و ئاسایشی ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆیدا نه‌شكێ هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێ و كۆتایی به‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم نا‌هێنێ”.
وتیشی “ئێمه پێویستمان به كوردستانێكه كه پێشمه‌رگه و ئاسایش، پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی هه‌مو خه‌ڵك بن نه‌ك ته‌نها هی یه‌كێتی و پارتی. ده‌بێ یه‌كگرتویه‌ك و كۆمه‌ڵێك، گۆڕانخواز و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆش بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و پێشمه‌رگه و ئاسایشه هی ئه‌وانه و دڵنیا بن، كه رۆژێ له رۆژان بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌وان به‌كار نایه‌ت، ده‌بێ داوده‌زگاكانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس، وه‌ك له پاكێجه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا هاتوه، پیشه‌یی و بێلایه‌ن بن و به‌نیشتمانی بكرێن و له ململانێی سیاسی‌دا به‌كار نه‌هێندرێن، هه‌ر وه‌ك چۆن پێویسته به‌هه‌مان ئالیه‌ت چاكسازیی له وه‌زاره‌ته‌كانی داد و دارایی و په‌روه‌رده‌دا بكرێ”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌رێم پێویستی به حكومه‌تێكی ئینتیقالی هه‌یه، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی “له‌م پێناوه‌دا گه‌ر حكومه‌تێكی ئینتقالی، به‌گوێره‌ی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراو، به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی رۆشن، چاكسازی ئه‌نجام بدا‌و پاكیجه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بكاته كارنامه‌ی خۆی، گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته زه‌مینه‌سازی بكا بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت و هاتنه‌كایه‌ی په‌رله‌مانێكی چالاك، ئه‌و كاته ئێمه پشتیوانی ده‌كه‌ین و ئاماده‌شین هاوكاری بین بۆ ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌رێگای ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانی”، له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌شه‌وه وتی “له ئێستادا هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن “كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان” به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی ئۆپۆزیسیۆنیان پێكهێناوه، هاوئاهه‌نگی و كۆبونه‌وه‌ی ده‌وریی به‌رده‌وام له‌نێوان هه‌ر سێ لادا هه‌یه. هه‌ر لایه‌كیش له دیدگای خۆیه‌وه خزمه‌ت به‌و به‌ره‌یه ده‌كا و جیاوازیه‌كانی نێوانمان به سودی ئه‌زمونی ئۆپۆزیسیۆن و به‌سودی گشتی شكاوه‌ته‌وه”.