یەکێتی: راپۆرتەکەی کەناڵی KNN راو قسەی نەوشیروان مستەفا بوو

0

یەکێتی: راپۆرتەکەی کەناڵی KNN راو قسەی نەوشیروان مستەفا بوو
نوچەنێت. تایبەت
سەرکردەیەکی یەکێتی بەنوچەنێت ی راگەیاند، سەرجەم ئەو قسانەی کەلە راپۆرتەکەی کەناڵی KNN لەبارەی کابینەی شەشەمەوە کرا، قسەو رای شەخسی نەوشیروان مسەفا بوون، چونکە”ئێمە قسەی نەوشیروان مستەفا دەناسینەوەو دەزانین قسەکانی قسەی راگەیاندن نین و پرن لە پەند و بالۆرەی کوردی و شتی کۆن”.
ئەگەرچی ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بڕیار بوو کەناڵی  KNN بەرنامەیەک لەبارەی کارو بەرهەمەکانی کابینەی شەشەم پەخش بکات، بەناوی”سویندە کەوتووەکە”. بەڵام بەهۆی ئەوەی راگەیاندنی یەکێتی بەرنامەیەکی لەبەرانبەردا ئامادەکرد بەناوی “سوێندە شومەکە”. لەبارەی سوێندی سەکردەکانی گۆڕان، کەناڵی KNN پەخشی بەرنامەکەی خۆی راگرت، بەڵام ئەمشەو ئەو بەرنامەیە بەناوێکی تر بەناوی “کابینەی شەشەم لەمەحەکدا” لەکەناڵی KNN پەخشکرا.
سەرکردەیەکی باڵا لەیەكیتی نیشتیمانی کوردستان، کە وەک خۆی وتی”پێم باشە ناوی من نەنوسرێت و ئەو باسە بەرەسمی بۆ راو وتەبێژی یەکێتی جێبهێڵین”. بەنوچەنێتی وت” ئێمە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا هاوڕیی ئێستا نین، ئەو باش وشەو رستەکانی ئێمە دەناسێتەوەو ئێمەش قسەی نەوشیروان مستەفا دەناسینەوەو دەزانین قسەکانی قسەی راگەیاندن نین و پرن لە پەند و بالۆرەی کوردی و شتی کۆن، بۆیە ئەوەی پەخشکرا راستەوخۆ قسەی خودی نەوشیروان مستەفا بوون،  پێم سەیرە ئەم هەموو راگەیاندنکارەی لەدەوری خۆی کۆیکردۆتەوە پێیان نەوتووە، خۆ ئەم رستانەی تۆ بە ئاسانی ئەناسێرێنەوە، یان هەوڵیان نەداوە داڕشتنێکی باشی راگەیاندنی بۆ بکەن و لەگەڵ بەرنامەو راپۆرتی تەلەفزیۆنی بیگونجێنن، وەک خۆی پەخشیان کردووە “.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی بۆ نوچەنێت، وتیشی”ئەو قسانە قسەی کۆن و دووبارەن، وەک ئینشاکانی قوتابخانە خەڵک لەبەری کردوون، وای لێهاتووە لەچایخانەکانیش باسی ئەو قسانە بکە خەڵک دەڵێن کێ وتی، گۆڕان وتی؟، بۆیە ئەو جۆرە قسانە سودی نییە بۆ ئەوان، لەخزمەتی دۆخی کوردستانیشدا نییە، چونکە لە سبەینێ وە یەکێتی وەڵامی دەبێت”.
بەپرسەکەی یەکێتی وتیشی”دیارە هۆکاری ئەو هێرشە راگیراوو گەرمکراوەیە لە ئەمرۆدا. بەرای من ترسیانە لەو کتێبەی کە مەلا بەختیار بڵاوی دەکاتەوەو رەنگە باسی هەندێ شتی زبڵ ئاسای ناو سیاسەتی ئەوکات بکات، بەڵام لەهەموو بارەکان گۆڕان زیانی گەورە دەکات و خەڵک زیاتر لەرۆحی توندی ئەوان تیدەگات”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com