دۆخی كوردستان به‌ره‌و كوێ؟.
زانا رۆستایی
چاودێری سیاسی
دوای راوه‌ستانی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كانی نێوان شاندی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات, هه‌رێمی كوردستان و عیراق چه‌ندین رووداوی به‌خۆیه‌وه بینی, كه دواترینیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان رووداوه‌كانی بادینان بوو له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش تۆمه‌تباركردنی تاریق هاشمی بوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه به تێوه‌گلان له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان, ئه‌م دوو رووداوه‌ش چه‌ندین رووداوی تری به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری خۆی نارده لای سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن و داوای لێ‌كردن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه بكه‌ن سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كوردستان و عیراق, دیاره سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنییش له كۆبوونه‌وه‌ی دوا رۆژی ساڵی 2011 بریاری ئه‌وه‌یاندا به‌شداری له‌م دانیشتنه‌دا نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌مته‌رخه‌م بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌م داواكاریه‌كانی چاكسازیه‌وه نه‌هاتووه.
دوای رووداوه‌كانی 17 ی شوبات به‌هه‌وڵی دڵسۆزان توانرا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ بكات, دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌ك هه‌ریه‌كه له ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات پاكێج و پرۆژه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد, به‌ڵام دواتر ئه‌و كۆبوونه‌وانه به‌هۆیه‌كی نادیار له‌لایه‌نی پارتی و یه‌كیه‌تیه‌وه راگیران.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیدا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حیزبه‌كان لای خۆی رێك بخات و دیسان باسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی باڵای حیزبه كوردستانیه‌كان كرایه‌وه, بێ ئه‌وه‌ی روون بكرێته‌وه چاره‌نووسی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی رابووردوو گه‌یشته كوێ و چی به‌سه‌ر هات؟.
پاش ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ستیان كرد ئه‌و كۆبوونه‌وانه ته‌نها بۆ جوانكاریه‌و بۆ گێڕانه‌وه‌ی چالاكیه‌كانه و بۆ ئه‌وه‌یه بكرێته به‌دیلی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان, بڕیاریاندا چیتر به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وانه نه‌كه‌ن. دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ رازیكردنی ئۆپۆزسیۆن چوار بڕیاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ده‌ركرد كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو به‌ڵام ئه‌و بریارانه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كران به‌تایبه‌تی ئه‌و بڕگه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌بوو به دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران.
خه‌مساردی ده‌سه‌ڵات له به‌ده‌مه‌وه هاتنی چاكسازی راسته‌قینه و راگرتنی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان وای له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كردوه به گومانه‌وه سه‌یری هه‌موو هه‌نگاوێك بكه‌ن كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات داوای ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویانه‌ته‌به‌ر به‌وه‌ی كارێك ته‌واو ناكه‌ن شتێكی تر دێننه پێشه‌وه و هه‌موو شته‌كان به نیوه‌چڵی به‌جێده‌هێڵن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به روداوی نوێ وا له ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن شته‌كانی خۆیان له‌بیر بكه‌ن.
ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم رای خۆیان نه‌سه‌پاندوه به‌وه‌ی هه‌رده‌بێت پاكێجه‌كانی ئه‌وان بكرێنه بنه‌مای چاكسازی به‌ڵكو ئه‌و پاكێجانه پرۆژه‌ن بۆ گفتوگۆ, به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌دزیته‌وه له‌م گفتوگۆیانه, ئه‌و خۆدزینه‌وه‌یه‌ش له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌وه لێكده‌درێته‌وه كه نیازی چاكسازیان نیه له هه‌رێمی كوردستان و به‌م شێوه‌یه‌ش رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر تووشی بێ هیوایی ده‌بن له‌لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات بیر له شتی تر بكه‌نه‌وه, چونكه جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و رای به‌شێكی زۆری شه‌قام چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم نه‌هێڵن چیتر به‌م شێوه‌یه بڕوات.
به‌م بارودۆخه‌وه چاوه‌ڕوان ناكرێت هه‌نگاوی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بنرێت و ژیانی سیاسی له هه‌رێم تووشی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بێت و هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ش له عیراق روو بدات له‌وانه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و بگره ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ش هاتنه پێش له‌وانه‌یه نه‌توانرێ به‌م بارودۆخه به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
بۆیه چاره‌سه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گفتوگۆ پێنج قۆڵیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی لیژنه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی لایه‌نه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌و له نێوان پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و پرۆژه‌كه‌ی پارتی و یه‌كیه‌تی و پرۆژه‌كانی تر باشترین شت هه‌ڵبژێرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان رێك بكه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری چاكسازی ریشه‌یی به له‌یه‌ك گه‌یشتن و برایه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی چیتر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و كه‌سیه‌كان, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت شه‌پۆڵی رووداوه‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ده‌گاته كوردستان و ئه‌و كات پاش باجێكی گه‌وره و زیانێكی زۆر ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت چاكسازی بكرێت.