گه‌مه‌ی دیموكراسی له‌نێوان ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆن له‌كوردستانی عیراقدا
هه‌ر سازشكردنێكیش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پرسی چاكسازی جاڕی مردنی ئۆپۆزسیۆن و رێگا كردنه‌وەیه بۆ شۆرش و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
سالم الحاج
هه‌موو چاودێركی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌زانێت، كه ئه‌مرۆ گه‌رمترین پرس له‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌و گه‌مه‌یه كه‌له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌ڵات به‌رێوه‌ده‌چێت له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا.
له‌چه‌ند رۆژری رابردوو هه‌وڵێك درا له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان: به‌رێز (مام جه‌لال)، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی (ده‌سه‌ڵات) و (ئۆپۆزسیۆن).. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه نه‌هاته‌به‌رهه‌م، چو‌نكه(ئۆپۆزسیۆن) ئاماده‌نه‌بوو بێته‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (ده‌سه‌ڵات)، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات پاكێجه‌كانی نه‌كاته به‌رنامه‌ی كاری چاكسازی له‌هه‌رێمدا..
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن بووه جێگای مشت‌ومڕ له‌لایه‌ن چاو‌دێر و لێكۆڵه‌ر و رۆژنامه‌نوسانه‌وه، چه‌ندین بۆچونی جیاجیا هاته‌بوون: هه‌ندێكیان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان پێ باشبوو و به‌شتێكی ئه‌رێنیان بۆ ئۆپۆزسیۆن له‌قه‌ڵه‌مدا، پێیان وایه كه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته زه‌مینه‌سازی بكات بۆ پێكه‌وه دانیشتن و كه‌مێك گوێ شل بكات بۆ ئۆپۆزسیۆن و داخوازی جه‌ماوه‌ر. به‌ره‌یه‌كی تریان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆنیان به‌شتێكی خراپ و نه‌رێنی له‌قه‌ڵه‌مدا، سه‌باره‌ت به كۆی ئه‌زموونی كوردی له‌عیراق، پێیان وایه كه‌نه‌ده‌بوو ئۆپۆزسیۆن ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له‌كیس خۆی بدایه، چونكه‌هه‌لێكی باشبوو بۆ ئاشته‌وایی نیشتیمانی و سه‌ركه‌وتنی ویستی چاكسازی..
به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م گه‌مه‌یه‌ی ئۆپۆزسیۆن، گه‌مه‌یه‌كی سیاسی و هه‌ڵوێستێكی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر گوێنه‌دان و بێ باكی ده‌سه‌ڵات؟! ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت چی به‌ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی بڵێت به‌و جۆره هه‌ڵوێستانه؟!..
به رای من له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی حوكمرانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، ئێمه شایه‌دی جۆرێك له‌دیكتاتوریه‌ت و بێ باكی ده‌سه‌ڵات بووین، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر بزاڤ و هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ری یان حیزبی.. به‌جۆرێك كه دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان، وایان ره‌فتار ده‌كرد وه‌كو ئه‌وه‌ی كوردستان موڵكی خۆیان بەتەنها بێت.. هەربۆیەش شه‌ڕی ناوخۆیان هه‌ڵگیرساند له‌پێناو پاراستنی موڵك وسامانیان.. پاشان هه‌ر بۆ پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌یان، له‌نێوان خۆیان (هاوپه‌یمانیه‌كی ئیستراتیجی)یان مۆركرد. به‌م شێوه‌یه كۆنترۆڵی ژیانی سیاسی كوردستانیان كرد‌و نه‌یانهێشت هیچ جۆره‌جموجوڵ و بزاڤێك له‌ده‌روه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دروست ببێت، هەربۆیەش تا ساڵی 2005 هیچ جۆره(ئۆپۆزسیۆن)ێك سه‌ری هه‌ڵنه‌دا لەبه‌رامبه‌ریان .. ئەو سیاسەت و رێگرییەش بوو لەسەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆن بووە هۆی ئەوەی لەبەرانبەر به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی جیاوازی خۆیدا له ئانوساتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ساڵی 2005، چه‌ندین باره‌گای (یه‌گكرتووی ئیسلامی كوردستان) له‌ده‌ڤه‌ری بادینان سووتێنران و چه‌ندین كادری پێشكه‌وتووی شه‌هید كران..
هەر ئەو سیاسەتی خۆ بەخاوەنزانینەی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی (گۆران) له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) و، دواتر دروستبوونی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنیی به‌رچاو و خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر، كه‌خۆی له سێ هێزه‌سه‌ره‌كیه‌کەی ئۆپۆزسیۆندا ده‌بینێتەوە (گۆڕان، یه‌گكرتوو، كۆمه‌ڵ) .. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌پرسی گه‌نده‌ڵی هه‌موو جێیه‌كی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتووه، و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات دان ده‌نێت به‌بوونی گه‌نده‌ڵی، ئاماده‌نیه هیچ هه‌نگاوێكی ریشه‌یی بیهاوێژێت به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی ئەو گرفت و کێشانەی کەخودی خۆشی باسیان لێ دەکات.. به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ر له‌سه‌ر رێبازی خۆی مایه‌وه و به‌هه‌مان نه‌فه‌سی جارانی مامه‌ڵه ده‌كات، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه‌گۆرانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع روویداوه، به‌تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی 17 شوباتی 2011.
لەبەرانبەریشدا ئۆپۆزسیۆن گه‌یشتوته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات ئاماده‌نیه چاكسازی بكات، چو‌نكه پرسی چاكسازی به‌یه‌كسان له‌گه‌ڵ نه‌مانی خۆی وه‌كو ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و نه‌ده‌بوو ده‌سه‌ڵات چاره‌نووسی خۆی به‌پرسێكی بێ ئاینده‌و كاره‌سات ئامێزی وه‌كو گه‌نده‌ڵی گرێبدات.
ده‌سه‌ڵات له جیهانی سێیه‌مدا، به‌شێوه‌یكی گشتی، ده‌سه‌ڵاتێكی خۆویست وتاكڕه‌وانه‌یه، فێری ئه‌وه‌نه‌بووه ده‌ست و په‌نجه نه‌رمبكات له‌گه‌ڵ گه‌مه‌ی دیموكراسی، هه‌ر چه‌نده حه‌ز ده‌كات خۆی وا نیشانبدات و پێی بناسرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خشه‌یه كه(د. عبد الوهاب المسیری) بیریاری عه‌ره‌بی میسری پێی ده‌ڵێت: (الخریطة الإدراكیة)، كه‌مه‌به‌ست لێی ئه‌و نه‌خشه‌یه كه‌له(عقل)ی مرۆڤدا هه‌یه‌و وا مه‌زه‌نده ده‌كات كه‌ئه‌و نه‌خشه‌یه هه‌مان نه‌خشه‌ی (واقیع)ه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ره‌فتار ده‌كات و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت.. بۆیه گۆڕینی جۆری بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتانه زۆر زه‌حمه‌ته‌و ته‌نها له‌كاتێكدا فه‌راهه‌م ده‌بێت، كه‌توشی شكستێكی واقیعی گه‌وره‌بن و به‌ئاگا بێنه‌وه.
له‌م روانگه‌یه‌وه من وای بۆ ده‌چم، كه‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناتوانێت دور له‌و (نه‌خشه)یه‌ی كه‌پێوه‌ی به‌نده هه‌ڵوێست وه‌گرێت و، چاوه‌ڕوانی چاكسازی لێی، كارێكی ئه‌سته‌مه. كه‌واته‌و به‌پێی ئه‌م خۆیندنه‌وه‌یه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی دانیشتنی پێنچ قۆڵی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌م دواییه‌دا، هه‌نگاوێكی سیاسیه‌و پاساوی خۆی هه‌یه، خۆیندنه‌وه‌ێكی (واقیعی) ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و، خۆ دزینه‌وه‌نیه له‌پرۆسه‌ی چاكسازی، به‌ڵكو بێ ئومێدی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خات له‌راستی و جیددی‌بوونی ده‌سه‌ڵات، له‌به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌م هه‌رێمه‌دا..
ئێستا پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌خشه‌ی ئیدراكیی خۆی هه‌بێت‌و قابیلی گۆرینه‌وه‌نه‌بێت، چی بكرێت باشه؟.. ئایا رێگا چاره ته‌نها خۆی له‌شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری دژی ده‌سه‌ڵات ده‌بینێته‌وه؟!.
من وای بۆ ده‌چم هێشتا بوار زۆر ماوه به‌ده‌م ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌م گه‌مه‌سیاسییه‌ی كه‌له‌كوردستانی خۆمان به‌رێوه‌ده‌چێت، جارێ زۆر كارتی سیاسی ماوه بەكاربهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروستبكرێت، تا به‌ده‌م بانگه‌وازی چاكسازیه‌وه هه‌نگاوبنێت. ئه‌م دوایین هه‌ڵوێسته‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی دانیشتنی پێنج قۆڵی، هه‌نگاوێكه به‌ره‌و به‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر سازشكردنێكیش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر پرسی چاكسازی به‌واتای کوشتنی پرسه‌کە دێت و، جاڕی مردنی ئۆپۆزسیۆنە، رێگا كردنه‌وەیه به‌ره‌و ئه‌گه‌ری شۆرش و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری. بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی راستگۆبێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری كوردستان و، له‌گه‌ڵ گه‌مه‌ی دیموكراسی له‌كوردستان، هه‌نگاوی جیددی بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو ئاسته‌كان و. تیۆری یه‌كسانكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی به‌جاڕدانی مه‌رگی ده‌سه‌ڵات له(نه‌خشه‌رێگا)كه‌ی خۆی وه‌لا بنێت!!.
سالم الحاج- سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (الحوار) كه‌به‌زمانی (عه‌ره‌بی) ده‌رده‌چێت له(هه‌ولێر).