بیلال سلێمان: دەبێت ئوپۆزسیۆن بێ‌باك بێت له فشاری ده‌سه‌ڵات
تا ئێستا لەکوردستان دوو ئیدارەیی و هاوڵاتی پلە یەک و پلە دوو هەیە
Nuche.Net تایبەت
بیلال سلێمان ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ Nuche.Net رایدەگەیەنێت، مەرج نییە هەموو پاکێجەکانی ئۆپۆزسیۆن جێبەجێبکرێت، بەڵام “دەبێت هۆکاری هەبێت بۆ رەتکردنەوەیان”، پێشی وایە حکومەتی بنکە فرەوان بۆ کوردستان پێویست نییە، و دەشڵێت “لەکوردستان تا ئێستا دوو ئیدارەیی و هاولاتی پلە یەک و پلە دوو هەیە”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، بە Nuche.Net ی راگەیاند، پێکهێنانی حکومەتی بنکە فرەوان پێویست نییەو دەڵێت”به پێچه‌وانه‌وه من پێم وایه بونی ئوپۆزسیۆن بۆهه‌رێمی كوردستان شتێكی باشه و پێویسته، بۆئه‌وه‌ش گرنگ نیه كێ حكومه‌ت پێكدێنێت و كێ ئوپوزسیۆن دەبێت. چونكه له ماوه ی دوو ساڵی رابردوو بینیمان ئۆپۆزسیۆن چه‌ند گرنگی هه‌یه و چەند پێویسته، ده‌توانێ جموجوڵی زیاتر بخاته په‌رله‌مان و چاودێری باشتری حكومه ت بكات”.
بیلال سلێمان، دۆخی کوردستان بەچەق بەستوو دەزانێت، لێدوانەکەیدا بۆ Nuche.Net بە پێویستی دەزانێت”سیستەمی سیاسی هه‌رێمی كوردستان گۆرانی به‌سه‌ردا بێت و له‌وچه‌ق به‌ستویییه ده‌ربچین، كه ئێستا تێكه‌وتوین جۆرێك له چاوبه‌سته‌كی هه‌یه له هاوڵاتیان و راستیەكان وه‌ك خۆی به هاوڵاتیان ناوترێت، تا ئێستا دوو ئیدارەیی هەیه و له كوردستان هاوڵاتی ده‌ره‌جەیه‌ك و ده‌ره‌جه دوو هه‌یه، پێویسته ئۆپۆزسیۆن زۆر به‌ووریاییه وه مامه‌ڵه‌بكات و نه‌كه‌وێته ژێر فشار‌و پشتیوانی شەقام لەدەست نەدات و له‌گه‌ڵ شعاره‌كانی خۆیدا راستگۆبێت”.
سه‌باره‌ت به پاكێجه كانی ئوپوزسیۆن و پێداگری ئۆپۆزسیۆنیش لەسەر جێبەجێکردنیان، بیلال سلێمان وتی” شەرت نییه هەمووپاكێجەكان وەك خۆی په سند بكرێت، به‌ڵام پێویسته هۆكار هه‌بێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌یان، ئه‌گه‌رنا خۆ ئۆپۆزسیۆن فشاری سه ربازی نییه تەنها فشاری جەماوەرو هۆڵی پەرله مانی هەیه، بۆ ناچاركردنی ده‌سه‌ڵات كه چاكسازییه‌كان قبوڵبكات، دیاره چاكسازیش بۆ هه‌مووخەڵكەو هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك سوود مه‌ند ئه‌بین له‌چاكسازی، بەڵام چەند كه‌سانێكی گەندەڵیش ئه‌و چاكسازییه یان پێخۆش نییه، چونكه ئەوان زیانی لێ ئه‌كه‌ن و رێگه‌ی گه‌نده‌ڵیان لێ ئه‌گیرێت”.
ئەندامەی پەڕلەمان لەلێدوانەکەیدا Nuche.Net دەڵێت گەندەڵەکانیش ئەوانەن کە “ده‌سه‌ڵات و پاره‌وئیمكانیه‌تیان به ده‌سته ده‌توانن گه نده‌ڵی بكەن. ئه‌وا‌نه‌ی هیچیان له‌به‌رده‌ست نیه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه نده ڵیش بكەن ناتوانن، چونكه له به‌ر ده‌ستیان نییه. ئەوانەش كه‌گه‌نده‌ڵن ئه‌زانن چاكسازی له‌سه‌رحسابی ئه‌وانه‌و دواجار ده‌بێت وڵات له‌وانه پاك بكریته‌وه‌و چیتر نه‌توانن یاری به‌چاره‌نوسی هاولاتیانمانن بكه ن، دیاره بۆ ئه‌وەش شۆرش و بەرخودانی ئه‌وێت هه‌مووئه وانه‌ی ده‌یانووت دژی گەندەڵی بوه‌ستنه‌وه به‌وانه‌شه‌وه كه له ده سه‌لاتن و بێزارن له‌وگه ندەڵییه. بەڵام شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانیش به‌هۆكاری حزبی بوون به شێكه له‌گه نده‌ڵی”.
بیلال سلێمان، ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە”ئه گه ر ده‌سه‌ڵات ناچار نەكرێت وفشاری له سه‌رنه‌بێت، مه‌جبورنیه شه‌رت و شرووت قبوڵ بكات، به‌ڵام كاتێك ده‌زانێت ناتوانێت هه‌مووشت بەخواستی خۆی ئه‌نجام بدات، به ناچاری ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ رای جه‌ماوه‌ر، بۆیه پێویسته ئوپۆزسیۆن هه‌رده‌م له‌به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر بێت و خۆی له‌جه ماوه‌ر جیانه‌كاته‌وه‌و بێباكیش بێت له فشاری ده‌سه‌ڵات وه‌ك بینیمان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ئۆپۆزسیۆن وهه‌وڵی دەسه‌ڵات بۆجیاكردنه‌وه‌ی ئوپۆزسیۆن وشه قام، چۆن بودجه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بردراو به رادده‌یه‌ك فشاریان دروست كرد گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌هێزی سه‌ربازی چوارده‌وری كه نالی ئاسمانی په‌یام بگرن. واستفزازی كه‌ناله‌كه بكه‌ن و جه‌ماوه‌ریشمان بینی چۆن به‌هه‌ڵوێست بوون و هاتن قه‌ڵغانی جه‌ماوه‌رییان دروست كرد، من دڵنیام ئه‌و قه ڵغانه مرۆییه نه‌بوایه، وه‌زعی كه‌ناڵی په‌یام به‌شێوه‌یه‌كی ترئه‌بوو، پێویسته به‌رپرسانی كۆمه‌ڵ و په یام هیج وه‌خت ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ی جه‌ماوه‌ریان بیر نه‌چێته‌وه، كه‌چۆن پارێزگاری‌یان لێ‌كردن. هەروەها كومه‌ڵ و لایه‌نه‌كانی تری ئوپۆزسیۆن خۆیان به قه‌رزاری جه‌ماوه‌ربزانن و یا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌شیان بۆ خاتری جه‌ماوه‌ر بێت. چونكه لایه‌نی سیاسی له‌سه‌ری پێویسته خزمه تی جه‌ماوره‌كه‌ی بكات، مانەوەی پشتیوانی جه‌ماوریش به‌وه ئه‌بێت ئوپۆزسیۆن دلی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی رازی بكات و له‌گه‌ڵی بێت و بپارێزێ و به‌ده‌نگ داواكارییه‌كانییه‌وه بێت و بیسه‌لمێنی كه‌دڵسۆزیه‌تی و ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌گوفتارنابێت، پێویسته له‌سه‌رگوفتاره‌كانی ئاماده‌ی تەسحیه‌بێت”.
بیلال سلێمان: دەبێت ئوپۆزسیۆن بێ‌باك بێت له فشاری ده‌سه‌ڵات
0
Share.