دۆخی كوردستان له قۆناغێكی زۆر ترسناكدایه. بێمتمانه‌یی له‌نێو هێزه سیاسییه‌كاندا هه‌یه
ئەوەی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن ته‌نها ئه‌وكاته شه‌قامیان بوێت كه فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات
كات كوشتن و سود وه‌رنه‌گرتن له چركه‌ساته زێڕینه‌كان خه‌سڵه‌تێكی دیاری ئه‌م مۆدێله حوكمڕانییه‌یه له كوردستان
نوچەنێت . تایبەت
نوچەنێت : لە کۆبونەوەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن تەئکید لە چاکسازی دەکاتەوە لەسەر ئەساسی پاکێجەکانی خۆیان، بەواتای ئەوەی کە تەنها پشت بەو پاکێجانە ببەسترێت، لەکاتێکدا شەقام پرۆژەی خۆی خۆی هەبووە، پارتی و یەکێتی پرۆژەی خۆیان هەبووە، بەرای تۆ بەمەرجکردنی پاکێجەکانی خۆیان وەک خۆی هەوڵە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکە؟. ئایا گوێ نەدان بە پاکێجەکانی ئەوان، بێ باکی دەسەڵات و مەبەست نەکردنی چاکسازییە؟ یان رەدفعل لەبەرانبەر بروای سەپاندن؟. دۆخی کوردستان لەنێوانەدا بەرەو کوێ دەڕوات؟.
عەزیز رەئوف: بێگومان هه‌ر هێزێك له هێزه‌كان مافی سروشتی خۆیه‌تی كه خاوه‌ن دید و ڕوئیای خۆی بێت بۆ سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌ی سیاسی. ئیشكاله‌كه له‌مه‌دا نییه، به‌ڵكو ئیشكال له‌وه‌دایه تۆ وه‌ك هێزێكی سیاسی بته‌وێت خۆت سیاسه‌ت بكه‌یت و به‌س، ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م هێزه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه ده‌زانن كه به‌ته‌نها ناتوانن حوكم بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نی پاكێجی خۆیه‌تی، ئه‌وه خاڵێكی سروشتییه و مافی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه كه شه‌قام خۆپیشاندان بكات و ئه‌وان خاوه‌نی پاكێج بن و ته‌نها ئه‌وكاته شه‌قامیان بوێت كه فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شوباتی پاردا ڕوویدا، شه‌قام جوڵا و ئۆپۆزسیۆن خۆی كرد به ڕێبه‌ری و دواتر كه خۆپیشاندانه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئۆپۆزسیۆن وتی ئێمه له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نه‌بووین.
من وه‌ك خۆم ته‌واو بڕوام به‌وه هه‌یه ئه‌م مۆدێله سیاسییه‌ی كه ئێستا كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات، شكستی خواردووه و وشكی كردووه و ناتوانێ مژده‌ی گه‌وره ببه‌خشێت. ئه‌م مۆدێله سیاسیه چ له هه‌ولێر و چ له به‌غدا شكستی خواردووه و من وه‌ك خۆم تۆزقاڵێك بڕوام به پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌سه‌ڵات نیه.
سه‌باره‌ت به گوێنه‌دانی ئۆپۆزسیۆن به پاكێجه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌بڕوای من له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئۆپۆزسیۆن هیچ ئومێدی به ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه چاكسازی بكات. من له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ناحه‌قی ئۆپۆزسیۆن ناگرم و ده‌زانم كه چیتر ئه‌م هێزه ده‌سه‌لاتدارانه توانای چاكسازییان نه‌ماوه. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دانیشتنی پێنچ قۆڵی له‌نێوان سه‌ركرده‌كاندا هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌یه. من جیاوازییه‌كی ڕیشه‌یی نابینم له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام دروست بڕوام به‌وه هه‌یه كه هێزگه‌لێكمان هه‌بێت خوێنی هاوڵاتیان بكه‌نه هێڵی سور و به‌سه‌ر ته‌رمه‌كاندا باز نه‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌لات. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه بكات، ئه‌وا جۆرێك له ئۆمێد دروست ده‌كات، چونكه له 20 ساڵی ڕابردوودا ئێمه بازی گه‌وره‌مانداوه به‌سه‌ر ته‌رمه‌كاندا و چاره‌سه‌رنه‌كردنی گه‌نده‌ڵی و كۆتایی مۆدێلی ساسه‌ت لای ده‌سه‌لاتدارانی ئێمه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا بێبه‌هاترین شت خوێنی هاوڵاتیان بووه. بۆیه من بڕوام وایه ئێمه له ئێستادا هێزگه‌لێكمان پێویسته كه باز به‌سه‌ر ته‌رمه‌كاندا نه‌ده‌ن و خوێنی تاكه هاوڵاتیه‌ك بكه‌نه مه‌رج بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك له به‌شداری سیاسی و ئیداری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
دۆخی كوردستان له قۆناغێكی زۆر ترسناكدایه. بێمتمانه‌یی له‌نێو هێزه سیاسییه‌كاندا هه‌یه. كات كوشتن و سود وه‌رنه‌گرتن له چركه‌ساته زێڕینه‌كان خه‌سڵه‌تێكی دیاری ئه‌م مۆدێله حوكمڕانییه‌یه له كوردستان كه به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌بات.
عەزیز رەئوف: کە شه‌قام جوڵا ئۆپۆزسیۆن خۆی كرد به‌ڕێبه‌ری كه خۆپیشاندانەکان سه‌ركه‌وتوونه‌بوون وتیان ئێمه له‌پشتیانه‌وه نه‌بووین
0
Share.