ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئێمه زۆر به نرختره له ناوه‌رۆكی هه‌ردوو پاكیجه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزسیۆن
نوچەنێت.تایبەت
نوچەنێت : لە کۆبونەوەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن تەئکید لە چاکسازی دەکاتەوە لەسەر ئەساسی پاکێجەکانی خۆیان، بەواتای ئەوەی کە تەنها پشت بەو پاکێجانە ببەسترێت، لەکاتێکدا شەقام پرۆژەی خۆی خۆی هەبووە، پارتی و یەکێتی پرۆژەی خۆیان هەبووە، بەرای تۆ بەمەرجکردنی پاکێجەکانی خۆیان وەک خۆی هەوڵە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکە؟. ئایا گوێ نەدان بە پاکێجەکانی ئەوان، بێ باکی دەسەڵات و مەبەست نەکردنی چاکسازییە؟ یان رەدفعل لەبەرانبەر بروای سەپاندن؟. دۆخی کوردستان لەنێوانەدا بەرەو کوێ دەڕوات؟.
نەهرۆ عاڵڵایی: ناوه‌رۆكی و بنه‌مای پێشنیاره‌كانی هه‌ردوو لا له‌وه‌دا كه هه‌ستیان به‌و ڕاستیه كردووه كه ئیتر به شێوازه‌ی كون ناتوانرێت داواكاریه‌كانی خه‌ڵك جێ به‌جێ بكرێت، وه‌ك یه‌كه. ئه‌گه‌ر چی به ڕواڵه‌ت جیاوازیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ڕای من له‌و بواره گرینگه هه‌بوونی باوه‌ر و متمانه‌كردن به خواست و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، چونكە ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی ئێمه زۆر به نرختره له ناوه‌رۆكی هه‌ردوو پاكیجه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئوپۆزسیۆن. ده‌بێت هه‌ردوولا ستراتیژی نه‌ته‌وییی خۆیان به‌ڕوونی بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك ئینجا باس له تاكتیكه‌كان بكه‌ن، كه به روونی له پاكیجه‌كانیاندا روون نه‌كراونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت بیرورای كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له سه‌ر دیموكرسی ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ له داهاتووی كوردستان زۆر گرینگه، چونكە عه‌قڵ رێگا نادات كه مرۆڤی كورد له قووڵكه‌یه‌ك خۆ ده‌ربێنێت و پاشان خۆی باوێته ناو چاڵێكی بێ بن و نادیار.
له لایكی دیكه‌وه ده‌بێ بڵێم كه مرۆڤی شه‌رقی و به تایبه‌تی موسڵمان و له‌ویش تایبه‌تیتر دانیشتووی خاكی عێراق له به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار هێشتا فێری لۆژیكی كایه‌ی سیاسی هه‌ردوولا براوه نین، به‌ڵكو لامان وایه ئه‌گه‌ر قسه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌مان قه‌بووڵ بكه‌ین ئه‌وه دۆراوین و لاكه‌ی به‌رانبه‌رمان كایه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، بۆیه هیوادارم هه‌ر دوولا چ ئۆپۆزسیۆن و چ ده‌سه‌ڵات گوێ له قسه‌ی یه‌كدی بگرن و پێكه‌وه كێشه‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاك لایه‌نه‌ی خۆیان بزانن و زیاتر له حیزب و رێكخراوه و فیكره‌كه‌ی خۆیان بایه‌خ بده‌ن به نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌گشتی و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
داهاتووی دۆخی كوردستانیش به بڕوای من ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئاست ورێژه‌ی یه‌كگرتوویی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان دانیشتووی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین پێكه‌وه و به گیانی یه‌كسانیخوازی و داكۆكیكردن له دیموكراسی و ئازادی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بێگومان كه‌س پێمانناوێرێت و یه‌ك له دووای یه‌ك سه‌ر ده‌كه‌وین به سه‌ر كێشه‌كانماندا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ستراتیژیه‌تێكی به‌رچاوروون ده‌رناكه‌وێ له نێوان پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن(هه‌رچه‌نده من بۆچوونی تایبه‌تم له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه وپێم وایه‌ده‌بێ پۆلێنێكی تایبه‌تمان هه‌بێ بۆ ئۆپۆزسیۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆنۆپۆلكردنی ئۆپۆزسیۆن و ناوی ئۆپۆزسیۆن، هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌یبینین) به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێ هێشتا چاوه‌رێ كه‌ین وجارێ زوه بۆده‌ربڕینی بۆچوونی جێگیر هه‌روه‌ك وای ده‌بینم جێگیری له هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن نییه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان.