د.بەشیر خەلیل: دامەزراندنی حکومەتێکی بنکە فرەوان حیكمه‌ترین رێگایه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی له‌كوردستاندا هەیە
ناكرێت ئۆپۆزسیۆن بڵێت ته‌نها دەبێت کار لەسەر پرۆژەکەی ئێمە بکرێت به‌ڕاستی ئەوە گفتوگۆ نییە و ئینتیحارە
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد له مه‌ترسی دایه
ئێمە پێویستمان بە هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە
نوچەنێت. تایبەت
د.بەشیر خەلیل حەداد ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، بۆ Nuche.Net رەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرێت لە پێداگری لە جێبەجێکردنی پرۆژە چاکسازییەکەی خۆیان بەتەنها، پێشی وایە پێداگری لەسەری ئەوەی کە دەبیت بەتەنها کار لەسەر پرۆژەکەی ئەوان بکرێت، لە گفتوگۆدا دەچێتە خانەی ئینتیحار نەک دیالۆگ. بۆیە ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هاوبەش لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و دامەزراندنی حکومەتێکی بنکە فرەوان بەلای ئەوەوە باشترین رێگەیە بۆ دەربازکردنی کوردستان لەقەیران.
د.بەشیر خه‌لیل حه‌داد. لەبارەی رووداوەکانی ناوچەکەو مەترسییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بۆ Nuche.Net وتی”ئه‌مڕۆ عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی به‌هه‌لومه‌رجێكی ناسك و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، روداوه‌كان به‌خێرایی روو ده‌ده‌ن، گۆڕانكاری گه‌وره گه‌وره‌ش رووده‌دات له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا، بۆیه زۆر پێویسته كه كورد نێوماڵی خۆی یه‌ك بخاته‌وه توندوتۆڵیه‌ك له په‌یوه‌ندییه سیاسییەکانی ناوەوە‌ی كوردستان دا هه‌بێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد له مه‌ترسی دایه، بەهۆی ئه‌وگۆڕانكاریانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ری كورد رووده‌دات، وه‌كو له عێراق و سوریا و توركیا و شوێنانی دیكه‌ش، ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو رۆژێك زیاتر کورد پێویستی به‌یه‌كخستنی نێوماڵی خۆی هەیە، لایه‌نه سیاسییه‌كان چ ئۆپۆزسیۆن و چ ده‌سه‌ڵات, پێویسته ئه‌گه‌ر تاڕاده‌یه‌كیش بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان وه‌لابنین و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد لەپێش چاویان بێت، ده‌كرێت ئه‌و جیاوازیه‌ی كه له‌بیروبۆچوون و كاركردنیان دا هه‌یه كه‌مێك دوای بخه‌ن بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌و ئه‌مڕۆ هه‌موویان كاربكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه به‌یه‌كیانەوە ده‌بەستێته‌وه، راستە ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌زۆر شت لێك جیاوازن، به‌ڵام له‌هه‌ندێك شت‌دا یه‌ك دەنگن، بۆیه پێویسته ئه‌وشتانه‌ی كه یه‌ك ده‌نگن تێدا وەک به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، کە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كوردستانه، یه‌كیان بخات و نیوماڵی خۆیانی پێ پته‌وبكه‌ن”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان بۆ Nuche.Net بەپێویستی دەزانێت، لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن پرۆژەیەکی هاو بەش دابڕێژرێت بۆ چاکسازی و دەڵێت”ئۆپۆزسیۆن پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی پێشكه‌ش كردووه، ده‌سه‌ڵاتیش پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ئیعلان كردووه، ئه‌گه‌رچی له پڕۆژه چاكسازییەکانیان جیاوازی هه‌یه، هەر لایەنەو پڕۆژه‌ی خۆی هەیە، به‌ڵام یه‌ك خاڵی هاوبه‌شی زۆر جوان كۆیان دەکاتەوە. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یە، كه چاكسازی پێویسته بكرێت، ئه‌مه خاڵێكی زۆر گرنگه كه ده‌سه‌ڵاتیش قه‌ناعه‌تی به‌وه هه‌یه و بەپێویستی دەزانێت چاكسازی بكرێت و كاتی ئه‌وه‌یه چاكسازی بكرێت، دیاره گه‌نده‌ڵی هه‌یه بۆیه داوای چاكسازی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیش كه داوای چاكسازی ده‌كات دیاره ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیه، له‌شوێنانی دیكه كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ده‌سه‌ڵات قه‌ناعه‌ت به‌وه دێنێ كه به‌ڵێ كۆمه‌ڵگا یان حكومه‌ت پێویستی به چاكسازی هه‌یه، له‌كوردستان ده‌توانین بڵێن ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان بڕیوه‌و ده‌سه‌ڵات قه‌ناعه‌تی به‌وه هه‌یه كه پێویستیمان به‌چاكسازییه، مادام وایه به‌ڕای من پێویسته ئه‌مڕۆ ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا، هه‌ردوو پڕۆژه‌كه پڕۆژه‌ی چاكسازی ئۆپۆزسیۆن و پڕۆژه‌ی چاكسازی ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵ بكرێت، پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لێده‌ر بچێت، كار له‌سه‌ر جێبەجێکردنی بکرێت، ئه‌گه‌رچی رێژه‌كه‌ی جێبەجێکردنەکەش به‌هێواشی به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌وه بێنرێت كه كه‌م كه‌مه چاككردن له‌چاك نه‌كردن باشتره، له‌وانه‌یه په‌له‌كردن ئه‌مڕۆ شتی خراپی لێبكه‌وێته‌وه و له‌زیانی ئه‌زمونه‌كه و كوردستان دا بێت، ئه‌م كاره پێویستی به‌زه‌مه‌ن هه‌یه، پێویستی به‌لێكنزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه، پێویستی به‌دروست بوونی پردی متمانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دا هه‌یه”.
د.بەشیر حەداد رەخنەی لە دواکارییەکانی ئۆپۆزسیۆن هەیەو پێی وایە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن ناچێتە خانەی گفتوگۆ، کە دوای جێبەجێکردنی هەموو داواکانیان بکەن بێ رەچاوکردنی داوای بەرانبەر چونکە لە “هیچ شوێنێكی دونیا و له ساسه‌تدا نیه بڵێی دەچمە گفتوگۆ‌و لە گفتوگۆ ئه‌وه‌ی كه‌من داوای ده‌كه‌م هه‌موو ده‌بێت جێبەجێبکرێت و بەرنامەبێت بۆ هه‌ردوولا، له‌هه‌ر دانیشتن و گفتوگۆیەکدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نابێت هیچ لایه‌نێک بڵێت، ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت هه‌مووی ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت، ئه‌گه‌ر ئاوا بكات كه‌واته نه‌هاتووه بۆ گفتوگۆ، ئه‌و گفتوگۆیه سه‌ر ناگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی كه گفتوگۆ ده‌کەن ئاماده‌بن واز له هه‌ندێك لە داواكارییه‌كانی خۆیان بێنن له‌پێناو داواكاری تردا، بێگومان لێكنزیكبوونه‌وه دروست ده‌بێت، بۆیه من ده‌ڵێم ناكرێت ئۆپۆزسیۆن هه‌ر ده‌ست به‌پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی خۆی بگرێت و بڵێت ته‌نها ئه‌وه‌م ده‌وێت و هیچی ترم ناوێت و ته‌نها ده‌بێت ئه‌وه بكرێت، ئه‌مه به‌ڕاستی ئینتیحارە، هه‌رچه‌نده به‌ڕای خۆیان پڕۆژه‌كه‌یان ئاستێكی به‌رزی چاكسازی تێدابێت، بۆیە پێویسته ئۆپۆزسیۆن له قۆناغی ئه‌مڕۆدا ئه‌گه‌ر به‌شێك له پڕۆژەکەیان جێبه‌جێكرا و به‌شێك جێبه‌جێ نه‌كرا، قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌بێت، به‌هه‌مانشێوه ده‌سه‌ڵاتیش نابێت هه‌ر ده‌ست به پڕۆژه‌كه‌ی خۆی بگرێت و بڵێت ته‌نها و ته‌نها پڕۆژه‌كه‌ی من پڕۆژه‌یه و ته‌نها ئه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئاوای لێهات كه‌واته ئه‌مه داخستنی ده‌رگای گفتوگۆ و لێك نزیك بوونه‌وه‌یه”.
ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی کوردستان، لەقسەکانیدا بۆ Nuche.Net رێککەوتن لەسەر پرۆژەی هاوبەشی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەڕێگاچارە دەزانێت بۆ کێشەکانی کوردستان و دەڵێت”رای من ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌كانیان تێكه‌ڵبكه‌ن، له پڕۆژه‌ی چاكسازی هه‌ردوولادا پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌ربچێ و حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبێت، بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه چاكسازیه هاوبه‌شه، کە لە پرۆژەی هەردوولا ئامادە دەکرێت، با ئه‌م دوو ساڵه‌ی حكومه‌ته‌ی کەماوه، حکومەت ببێته حكومه‌تێكی بنكه فراوان، با ئۆپۆزسیۆنیش ئه‌و جورئه‌ته‌ی هه‌بێت، ئه‌مه تاقی بكاته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ دواین جاریش بێت، با ئه‌م مه‌جاله بدرێت به‌ده‌سه‌ڵات تا به‌یه‌كه‌وه كار بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر له‌ده‌ره‌وه داوای چاكسازی بكه‌ن، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆربه‌ی زۆری چاكسازییه‌كانیشی جێبه‌جێكرد، ئه‌وان هه‌ر بڵێن وانیە و وایە، بەڵام ئه‌گه‌ر بۆخۆیان بەشداربن و له‌ناو حکومەت بن، له‌وانه‌یه باشتر بتوانن چاكسازیه‌كه بكه‌ن، من قه‌ناعه‌تم به‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بکەن و به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانیان پێكهێنا بۆ ئه‌نجامدانی چاکسازی، ئه‌وكات جه‌ماوه‌ریش متمانه‌ی پێیان ده‌بێ و چاوه‌ڕێ ده‌كات تابزانێت رێژه‌ی چه‌ند له‌و چاكسازیه جێبه‌جێده‌كرێت”.
هەر بۆیەش د. بەشیر حەداد، دامەزراندنی حکومەتێکی بنکە فرەوان بۆ قۆناغی ئەمرۆ بە زەرور دەبینێت و هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێگا چارە نازانیت و پێی وایە “پێویستیمان به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوەخت نییه، هه‌ڵبژاردن كراوه، ئه‌وكات له‌وانه‌یه باسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته گونجاو بوایه به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن له ئارادا نه‌بوایه و ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان و كاری سیاسی دا نه‌بوایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌یت ئه‌وه‌تا په‌رله‌مان ئۆپۆزسیۆنی تێدایه، باشترە ئه‌م دوو ساڵه چاوه‌وڕوان بكرێت و هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، به‌ڵام ئێستا ده‌كرێت حكومه‌تێكی بنكه فراوان پێكبهێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، دوباره ده‌یڵێمه‌وه دامەزراندنی حکومەتێکی بنکە فرەوان، به‌رای من چاكترین رێگا‌و حیكمه‌ترین رێگایه، بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستان دا هه‌یه، بەهەمان شێوە بۆ پاراستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیشمان له عێراقێكی پڕ كێشه دا، ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له‌وانه‌یه ته‌ماع له یه‌كه یه‌كه‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستان بكه‌ن، بۆیە یه‌كخستی ناوماڵی خۆمان و دروستکردنی حكومه‌تێكی بنكه فراوان و کارکردنی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی چاكسازی، چاكترین رێگایه بۆ ده‌رچوون لە قەیرانی ناوخۆی و وەستانەوە بەڕووی کێشەکانی دەروربەرمان”.
د.بەشیر خەلیل حەداد: دامەزراندنی حکومەتێکی بنکە فرەوان حیكمه‌ترین رێگایه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی له‌كوردستاندا هەیە
0
Share.