سەلام گۆمەشینی: یان دەبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن رێککەون یان دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت

0

سەلام گۆمەشینی: یان دەبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن رێککەون یان دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت
نوچەنێت
مامۆستا سەلام گۆمەشینی لە بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، دواین بڕیاری سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن بڕیارێکی تەندروست نەبوو، وتیشی”دەبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن رێکبکەون، یان دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت”.
گۆمەشینی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوو لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و لەدەستەی دامەزرێنەرەوەی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان، لەبارەی دواین بڕیاری سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن کە تەئکیدکردنەوەیە لەچاکسازی لەسەر ئەساسی پاکێجەکانی خۆیان وەک مەرجی بەشداری لەحکومەت و دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی نێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت، وتی” ئۆپۆزیسیۆن دەیەوێ پرۆژەکەی خۆیان یەک لایەنە جێبەجێ بکرێت، من پێموانیە ئەو بڕیارە تەندروست بێت،  کە بە تەنها پرۆژەکەی خۆیان بکەنە ڕێگای چاکسازی، چونکە شەقامیش پرۆژەی هەیەو دراوە بە پەرلەمان و هەروەها دەسەڵاتیش پرۆژەی خۆی هەیە و هەر هەموشی بۆ چاکسازییە، بۆیە دەکرێ هەموو لایەنەکانی پرۆژەدار بەیەکەوە دابنیشن و لە سەر پرۆژەیەکی هەمە لایەنە رێکبکەون، ناکرێ خەت بەسەر هیچیان دا بهێنریت. بەڵکو پێویستە هەم دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن و شەقام یەکتریان قبوڵ بێت”.
مامۆستا سەلام گۆمەشینی لە لێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، پێداگیری ئۆپۆزسیۆن لەسەر پاکێجەکانی خۆیان، بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە” پەیوەستە بە سیاسەت و ئەجندا و ئایندەی خۆیان کە پێم وایە تا کۆتایی ململانی لەگەڵ حزبەکانی دەسەڵات واتە یەکیتی و پارتی دا دەکەن”. هەروەها تەئکید لەوە دەکاتەوە”دەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رێکەوتن هەبێت، دەبێ خاڵی هاوبەش بێتە ئاراوە، ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوە دەبێ هەڵبژاردنی پێش وەخت بکەن و حکومەتی بنکە فراوان پێک بهێنرێت”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com