
بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له هه‌موو شت پێویست به‌وه ده‌كات ناوماڵی خۆمان رێبخه‌ین
ده‌سه‌ڵات دوو رێگای له پێشه یان ئاساییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌وشه‌كه‌و ده‌سپێكردنی چاكسازی ریشه‌یی یان ناكۆكییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه کە لە توند‌و تیژی به دوور نابێت
ئۆپۆزسیۆن نایه‌وێ چیتر كات به‌فیڕۆ بدات به كۆبونه‌وه‌ی بێ به‌رهه‌م
نوچەنێت : لە کۆبونەوەی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن تەئکید لە چاکسازی دەکاتەوە لەسەر ئەساسی پاکێجەکانی خۆیان، بەواتای ئەوەی کە تەنها پشت بەو پاکێجانە ببەسترێت، لەکاتێکدا شەقام پرۆژەی خۆی خۆی هەبووە، پارتی و یەکێتی پرۆژەی خۆیان هەبووە، بەرای تۆ بەمەرجکردنی پاکێجەکانی خۆیان وەک خۆی هەوڵە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکە؟. ئایا گوێ نەدان بە پاکێجەکانی ئەوان، بێ باکی دەسەڵات و مەبەست نەکردنی چاکسازییە؟ یان رەدفعل لەبەرانبەر بروای سەپاندن؟. دۆخی کوردستان لەنێوانەدا بەرەو کوێ دەڕوات؟.
سەلاح مەزن: دیاره له‌سه‌روبه‌ندی روداوه‌كانی دوای 17ی شوبات پڕۆژه‌ی جیاجیا هاتنه ئاراوه, به‌ڵام به هێزترینیان پرۆژه كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوو, كه ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر به بایه‌خ تێی ده‌ڕوانێ و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كات, ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به پێی به‌رنامه‌یه‌كی جددی ده‌سبه‌كارنه‌بونه بۆ جێبه‌جێكردنی بنبڕكراوانه‌ی خاڵه‌كانی.
بۆیه له‌لای ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كان وبڕیاروه‌رگرتن له‌سه‌رهه‌نگاو هه‌ڵێنانی حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان جۆرێك له بێ هیوابوون دروستبووه, دواتر حیزبه‌كانی ده‌سه‌لات ده‌بێ به‌رنامه‌یان هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردن‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری ئۆپۆزسیۆن و شه‌قامی ناڕه‌زایی, به بڕوای من پڕۆژه‌كانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات زیاتر بۆ كات به فیڕۆدان و شكستیپێهێنانی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان بوو!.
به نسبه‌ت پڕۆژه‌كانی شه‌قام كه‌زیاتر له سه‌رای ئازادی به‌رجه‌سته ده‌بوو, دیاره به هۆی ئه‌وزه‌برو زه‌نگه‌ی كه روبه‌رروی خۆپێشانده‌رانی سه‌رای ئازادی‌و شار‌و شارۆچكه‌كان بۆوه, وه‌ك شێوازێك كه ده‌سه‌لات بۆ سه‌ركوتكردن به‌كاریهێنا, دواتریش بۆ كپكردن‌و له‌باربردنی ئه‌وده‌نگه ناڕه‌زاییه‌ی شه‌قام , ده‌سه‌ڵات شێوازی جۆراوجۆری به‌كارهێنا له‌وانه‌ش راكێشانی چالاكوانان بۆ بنكه‌كانی پۆلیس و دادگایی كرددنیان, هه‌روا دانوستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شه‌قام به جیا, ئه‌وانه‌وهۆكاری دیكه‌ش درزی خسته نێو شه‌قام, بۆیه ئاساییه كه‌له به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌وشه نائاساییه پڕۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن زیاتر رێچكه‌ی خۆی وه‌ربگرێت, جگه‌له‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن خاوه‌ن دامه‌زراوه‌و میكانیزمی كاریگه‌رتره بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی روداوه‌كان.
ئه‌مجار به‌مه‌رجكردنی دانیشتنه‌كان له‌وه‌سه‌ریهه‌ڵداوه, كه ئۆپۆزسیۆن نایه‌وێ چیتر كات به‌فیڕۆ بدات به كۆبونه‌وه‌ی بێ به‌رهه‌م, چونكه له ئه‌زمونی گه‌لان نمونه‌ی له‌وجۆره‌كۆبونه‌وه‌و رێككه‌وتنه بێ به‌رهه‌مانه زۆرن, كه وه‌ك مه‌ره‌كه‌ب له‌سه‌ر كاغه‌ز ماونه‌ته‌وه, له‌وانه‌ش مێژووی پڕ له‌كۆبونه‌وه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین ـ ئیسرائیل, یان دوور نه‌ڕۆین سه‌رده‌می شه‌ڕی نێوخۆیی لای خۆمان, باشترین زه‌مینه بۆ درێژه‌دان به‌كۆبونه‌وه‌كانی پێشوو ,دروستبونی متمانه‌و هه‌نگاونانی جددییه بۆ چاكسازیكردنی ریشه‌یی.
كۆبونه‌وه ته‌نها رێگه‌نییه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یران و كێشه‌كان, چونكه له رابردودا ئه‌و كۆبونه‌وانه نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست كاریگه‌ری بنوێنن, ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه هیچ به‌شداری نه‌بوبێ, كۆبونه‌وه‌كان توانییان ره‌وشه‌كه ئارام بكه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی ببه‌ن,به‌ڵام له پراكتیككردنی بریارو خاڵه‌كانی كه رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه ده‌كرا, به تایبه‌تیش پرسه گرنگه‌كان جۆرێك له ساردی و كات به فیڕۆدان ده‌بینرا , ئه‌وه بۆ حیزبه‌كانی ده‌سه‌لات ره‌نگه سوودی هه‌بێت, به‌ڵام بۆ ئۆپۆزسیۆن ئاكامی ئه‌وتۆیان نه‌بوه, كۆبونه‌وه‌ئامرازیكه بۆ گفتوگۆ‌و بریاروه‌رگرتن، دواتر ده‌بیت بخرێنه واری جێبه‌جێكردن, به بروای من هه‌ر له كۆبونه‌وه پێنج قۆلًییه‌كانه‌وه بنبه‌ست دروست بوو, كۆبونه‌وه تاكه رێگه‌و ئامراز نییه,ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان, دامه‌زراوه‌كانی دادگا و جێبه‌جێكردن وه‌ك پێویست به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن, نه‌خشه رێگاكانی ئۆپۆزسیۆن روون و ئاشكران, چونكه له پرۆسێسی چاكسازی ریشه‌یی پێویسته پشت به پرۆژه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ببه‌سترێت, بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان به جددی ده‌سپێبكه‌نه‌وه, پێویسته ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی به كرده‌وه بۆ چاكسازی هه‌ڵێنێ و جۆرێك له متمانه له نێوان ئۆپۆزسیۆن و حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات دروست بێت, گفتوگۆی جددی و چاكسازی ریشه‌یی ته‌نها به بریارو به‌لێن ته‌واو نابن، به‌ڵكو زه‌مانه‌تی جێبه‌جیكردن و هه‌نگاوی پراكتیكی ده‌وێت, ئه‌وه‌یه كه دڵنیایی و بروابه‌یه‌كتربون دێنێته ئاراوه‌و گیانی ئاشته‌وایی‌و پێكه‌وه‌ژیان پته‌وده‌كات, هاوڵاتیانیش گه‌شبین ده‌كات به هه‌نوكه‌و ئایینده, به‌ڵام هێشتا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی 17ی شوباتی 2011 نه‌كراوه كه‌چی له روداوێكی چاوه‌رواننه‌كراو روداوی ده‌ڤه‌ری بادینانیش هات و به‌وه‌ش جارێكی دیكه دڵه‌ڕاوكێ‌و نا ئارامی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه, به‌بڕوای من هه‌نگاو نه‌هاوێشتنی جددی بۆ بنبڕكردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان‌و ملنه‌دان بۆ پرسی چاكسازی ریشه‌یی هه‌روا هاتنه پێشه‌وه‌ی روداوه‌كانی بادینان دوو هۆكاری سه‌ره‌كین كه وایانكرد كۆبونه‌وه‌كان ده‌سپێنه‌كه‌نه‌وه.ئه‌مجار ده‌سه‌ڵات دوو رێگای له پێشه یان ئاساییكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌وشه‌كه‌و ده‌سپێكردنی چاكسازی ریشه‌یی, كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌بژێرێت دیاره هه‌ندێك له ئیمتیازاتی خۆی له ده‌ستده‌دات, به‌ڵام هه‌نوكه‌و ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌مان جوانتر‌و گه‌شاوه‌تر ده‌بێت, رێگای دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌ی كابینه‌ی پێشوو دەبێت, كه ده‌سه‌ڵات به حكومەتی بنكه فراوانی ناوده‌بات, به‌وه‌ش كێشه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر نابن و جارێكی دیكه ناكۆكییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه, كه چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری جیاجیای لێوه ده‌كرێت, به بروای من توند‌و تیژی به دوور نابێت, بۆیه باشترین رێگای مه‌نتیقیانه‌و عاقلانه ئه‌وه‌یه كه به یه‌كترقبولكردن‌و مه‌ده‌نیانه پڕۆسێسی چاكسازی ریشه‌یی به‌رپابكه‌ن, ئه‌وش به سوود وه‌رگرتن له گشت پڕۆژه‌كان به تایبه‌تیش پڕۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت, وه‌كیدی به بڕوای من مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌و هه‌نگاوه ده‌ڕه‌ونه‌وه, چونكه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ر له هه‌موو شت پێویست به‌وه ده‌كات ناوماڵی خۆمان رێبخه‌ین, كه‌واته مه‌ترسی یه‌كه‌م له ناوه‌خۆ سه‌رچاوه ده‌گرێت, دواتر گه‌ر له نێوخۆدا په‌رته‌وازه‌یی هه‌بێت دیاره مه‌ترسییه‌كان نه‌ك هه‌ر له ده‌ره‌وه به‌ڵكو له ناوه‌وه‌ش له چه‌ند بواره‌وه دروستده‌بن.