ئۆپۆزسیۆن به سه‌قه‌تی له دایك بوو!.
ئاسۆ حاجی
ئۆپۆزسیۆن له هه‌ناوی میلله‌ت و له مناڵدانێكی ساغله‌م له دایك نه‌بوو به‌ڵكو زاده‌ی توڕه‌یی سیاسی و هه‌ناسه‌ته‌نگی مێژوویی بوو، به شێوه‌یه‌ك تا ئێستا كرداریان به‌رهه‌م نه‌هێناوه ئه‌وه‌نده‌ی په‌رچه كردار روبه‌ری كاره‌كانی ئه‌وانی پاوان كردوه.
ئۆپۆزسیۆن زاده‌ی بیری كه‌سانێك بووه كه له ژیانی سیاسی خۆیان و ئه‌زمونی سیاسی ئه‌وان ئه‌وه‌مان پێده‌لێ كه قبولكردنی ئه‌وی دیكه قوڕسه چونكه دوو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان دوو ره‌وتی ئیسلامی سیاسین و ئه‌وه‌ی تریشیان ره‌وتێكه كه له توڕه بوون و زیز بوون له دایك بووه. مێژووی ره‌وته ئیسلامیه‌كانیش ئاشكرایه كه ته‌نها ده‌توانن ره‌نگێك و بیرێك و رێبازێك قبول بكه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پیرۆزی خۆیان رێز بۆ شتێكی دیكه نه‌هێلنه‌وه پیرۆزیش لای ئه‌وان ئه‌و بازنه‌یه‌یه كه به‌ده‌وری خۆیانیان كێشاوه، ره‌وته‌كه‌ی دیكه‌ش كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، زاده‌ی بیری كه‌سێكه كه له هاوڕێ نزیك و مامۆستاكه‌ی خۆی زیز بووه و ده‌یه‌وێ به هه‌ر نرخێك بێت بۆ خه‌ڵك بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و له مامۆستاكه‌ی راستر و باشتره، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش هه‌مان یاری درێژه پێده‌دات كه كه به‌شێكه له سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و سه‌پاندنی تێڕوانینه‌كانی خۆی به سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیان، بۆیه پێداگیری له سه‌ر سه‌پاندنی پاكێجی داواكاریه‌كان و تێكه‌ڵنه‌كردنی به پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وانی دیكه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ر یه‌كه‌و له هه‌واری خۆی هه‌ڵیداوه‌و چاوه‌ڕوانی دروێنه‌ی توڕه‌یی و گله‌یی و گازه‌نده‌ی خه‌ڵك بكات له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌وه‌ش گره‌وی سیاسی ببه‌نه‌وه، به تایبه‌تیش ئیسلامیه‌كان كه دوای به‌هاری عه‌ره‌بی بێمنه‌تییان پێوه دیاره و شمشێریان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و دروستكردنی ئیماره‌تی ئیسلامی تیژ ده‌كه‌نه‌نه‌وه و روداوه‌كانی زاخۆش یه‌كێك بوو له ده‌رهاوێشته‌كانی مه‌ست بوونی ئیسلامیه‌كان به به‌هاری عه‌ره‌بی.
له لایه‌كی دیكه‌شەوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو شتێكی ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌كاته‌وه ئێستا ناتوانێت هاوكار بێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بۆ چاكردنی دۆخه‌كه و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی چاكسازی كه سه‌رۆكی هه‌رێم به پێشكه‌شكردنی پێشنیار و دامه‌زراندنی لێژنه‌ی تایبه‌ت و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه كردی هه‌روه‌ها ئه‌و چاكسازیانه‌ی كه تا ئێستا كراون، به‌و كارانه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕەی له بن پێی ئۆپۆزسیۆن ده‌رهێناو ئه‌وانی خسته به‌رده‌م دوو ریانی جدیه‌ت له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یان راگه‌یاندنی ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌وه ته‌نها له دروشمێكی ڤالا زیاتر نه‌بوو، كه بۆ سیاسه‌تی رۆژانه و له هه‌ڵبژاردنی رابردوو توانیان بۆ خۆیان به كاری بێنن، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین په‌رێزی به‌رپرسه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له په‌رێزی ده‌سه‌ڵاتداران باشتر نیه! هه‌یانه له حه‌جره‌ی مزگه‌فت پڕی كچان ده‌دات و هه‌یانه یه‌كێك بووه له پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌شیانه هاتۆته سه‌ر حازری، بڕوا ناكه‌م ئه‌وانه‌ش جورئه‌تی دانیشتنیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ كۆنه هاوڕێكانین كه ئێستا به گه‌نده‌ڵی تاوانباریان ده‌كه‌ن.
بۆیه ئۆپۆزسیۆن به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی من ده‌بێ له‌و بارودۆخه له هه‌موو شتێك لا مای بكات و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نۆ هه‌نگاویش بچێته پێش ئه‌وه ئه‌و یه‌ك هه‌نگاو ناهاوێژێت، به‌ڵكو هه‌وڵی گه‌وره كردنی روبه‌ری لێكتێنه‌گه‌یشتن گه‌وره ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتیش به نا جدی و كه‌مته‌رخه‌م و گه‌نده‌ڵ تاوانبار ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتیش كه هێز و پاره مه‌ستی كردوه به ئاسانی چۆك بۆ داواكاریه‌كانی ئۆپۆزسیۆن نادات و له رێی ئه‌زموونی سیاسی خۆی و ده‌سه‌ڵات و پاره ده‌یه‌وێ گه‌مه‌كه درێژ بكاته‌وه، به بڕوای منیش ئه‌و گه‌مه‌یه سود به ده‌سه‌ڵات ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له توڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵك نه‌داته‌وه، چونكه تا ئه‌و كاته تۆپه‌كه زیاتر له بن پێی ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت به گه‌مه‌كردن به عاتیفه‌ی خه‌لك و ره‌نگه له هه‌ر كاتێكیش بێت ئۆپۆزسیۆن گۆلێك بكات چۆن له هه‌ڵبژاردنی پێشوو گۆلی زێڕینی كرد.