
چاكسازی به‌پێی كیسه‌ڵ و پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، نابنه فاكته‌رێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد
عیسا خدر
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌چاكسازی له‌سه‌ر ئه‌ساسی پاكێجه‌كانی خۆیان، كه شه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌كی بوو بۆ هه‌ردوولایه‌نی ده‌سه‌ڵات، له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه دوای چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی هیچ پێشكه‌وتنێك بۆ چاكسازی نه‌بینرا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات-ه‌وه، بۆیه پێموایه هه‌ڵپه‌ساردنی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان زیاتر وه‌ك گوشارێك بوو له‌سه‌ر هه‌ردوولایه‌نی ده‌سه‌ڵات‌و به‌تایبه‌تی-ش سه‌رۆكی هه‌رێم، كه له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان-ه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌قام-یش پرۆژه‌ی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایێت كه داواكانی هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌ر بێت له‌داوا‌و پرۆژه‌كه‌ی شه‌قام، چونكه به‌شێك له‌پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌مان ئه‌و داواكارییانه‌ن كه شه‌قام داوای ده‌كات بۆ چاكسازی‌و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به سیستمی حوكمڕانی، بۆیه پشت به‌ستنی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به پاكێجه‌كانی خۆیان به مافێكی شه‌رعی ده‌زانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ پێشكه‌وتنێك بۆ چاكسازی نه‌بینراوه‌و نه‌كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو حیزب‌و لایه‌نێكی سیاسی به‌ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن-ه‌وه، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی بخاته پێش پاكێجه‌كانی‌و حیزبه‌كه‌ی، ده‌بێت سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌سه‌لات‌و ئۆپۆزسیۆن-ه‌وه له‌ئێستادا ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد، چونكه بارودۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و به‌تایبه‌تی عێراق، پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد هه‌یه.
له‌به‌رانبه‌ر به مه‌رجكردنی پاكێجه‌كانی هه‌رسێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، پێموانییه به مه‌رجكردنی پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌ندی به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هه‌بێت، چونكه دوای روداوه‌كانی مانگی شوبات بینیمان جارێكی تر هه‌مان روداو له‌ده‌ڤه‌ری بادینان روویانداوه، به‌ڵام به‌شێوازێكی تر، كه پێموایه هه‌مان ده‌رهاویشته‌ی روداوه‌كانی پێشوو بوو، كه خه‌ڵك له‌م شێوازه‌ی حوكمڕانی‌و نادادپه‌روه‌ری‌و …هتد بێزار بووه، به‌هه‌ر پاساوێك بێت ده‌یه‌وێت ئه‌و ناڕه‌زاییه‌كان بگه‌ینێته ده‌سه‌ڵات‌و ناچاری بكات بۆ چاكسازی، بۆیه جه‌ختكردنه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی پاكێجه‌كان به مانای ئه‌وه‌نایێت كه بارودۆخه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی تر ببات، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵدانه بۆ چاكسازیكردن‌و پابه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌رۆكی هه‌رێم به بڕیاره‌كانی، بۆیه ده‌بێنین ئۆپۆزسیۆن سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پاكێجه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات زیاتر په‌یوه‌ست‌و به‌رپرسه له‌رووداوه‌كان‌و كردنی چاكسازی‌و جێبه‌جێكردنی داواكاری شه‌قام‌و ئۆپۆزسیۆن، بۆیه خوێندنه‌وه‌ی پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر حسابی بۆ ده‌كرێت‌و ده‌بێته مه‌رجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش مه‌رجییه‌كان په‌رچه‌كرداری بڕوا سه‌پاندن بێت سلبیاتی زیاتر ده‌بێت له‌ئیجابیاتی، بۆیه پێویست ده‌كات له‌م دۆخه‌ی ئێستا زیاتر گفتوگۆكان چڕ بكرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتیش به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی چاكسازی بكات‌و ته‌نها فكری سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت به‌سه‌ر حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و شه‌قام.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات به‌و شێوه‌یه ئێستا كه به “پێی كیسه‌ل” چاكسازی بكات‌و نه‌توانێت پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و شه‌قام جێبه‌جێ بكات، یان نه‌توانرێت بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت‌و به كردار چاكسازی نه‌كات، بێگومان ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌و بێ هیوایی زیاتر دروست ده‌كات بۆ شه‌قام‌و ئۆپۆزسیۆن، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نه‌توانن پشت به كۆبونه‌وه‌كان ببه‌ستن، به‌تایبه‌تی دوای روداوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان، كه‌بووه پاساوێكی زیندوو بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن پاكێجه‌كانی بكاته مه‌رجی سه‌ره‌كی‌و پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بكات.
بارودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت پێداگری ئۆپۆزسیۆن ده‌رئه‌نجامی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و روداوه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان-ه، بۆیه پێش كۆبونه‌وه‌كان پێویسته به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و ئاسایكردنه‌وه‌ی روداوه‌كه‌ی بادینان، ئه‌و كاته كۆبونه‌وه‌كانیش جێگای ئومێد‌و متمانه ده‌بن بۆ خه‌ڵك‌و ئۆپۆزسیۆن، مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی كورد كۆتایی نایێت‌و كورد زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت به ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه.