عەلی باپیر: سه‌ركردایه‌تی كورد ته‌نیا كاتێك ده‌توانێ رۆڵی خۆی بگێڕێ، كه له‌نێو خۆیدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ و تۆكمه و دامه‌زراو بێ
نوچەنێت
مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک. وەڵامی چەند پرسیارێک لەمەڕ بارودۆخی عێراق دەداتەوە، رایدەگەیەنێت کورد لەکاتێکدا دەتوانێت رۆڵی خۆی بگێڕێت، کە یەک دەنگ و یەک رەنگ و یەکسەنگ بێت و تۆکمەو دامەرزراو بێت، دەشڵێت بەدەمەوەچونی کێشەی عێراق ئەرکێکی شەرعی و نیشتیمانییەو خاڵی هێزی هەرێمی کوردستانە.
دەقی پرسیار‌و وەڵامەکانی مامۆستا عەلی باپیر، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبووک
بارودۆخی ئاڵۆز و شپرزی ئێستای عێراق له كه‌س شێرراوه نیه و، هییچ گومانیشی تێدانیه كه بارگرژیی و ئاڵۆزیی نه له عیڕاق دا به گشتی و نه له هیچ شوێنێكی عیڕاقدا به تایبه‌ت، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و غه‌یری كوردیش دانیه، چونكه ئاوی لێڵ ته‌نیا بۆ راوتێداكردنی راوچی خراپ گونجاوه.
ئاشكراشه له ئاوا بارودۆخێك دا چاوه‌ڕوانی له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌كرێ كه وه‌ك عاده‌تی خۆی رۆڵ بگێرێ بۆ لێ ده‌ربازبوونی ئه‌م بارودۆخه ئاڵۆز‌و قه‌یراناویه‌ی عیڕاق، جا ئایا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چۆن ده‌توانێ له ئاوا حاڵێك دا له ئاستی چاوه‌ڕوانی دا بێت و، پێویسته چی بكات؟
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مدا ده‌ڵێم:
به‌ڕای من سه‌ركردایه‌تی كورد ته‌نیا كاتێك ده‌توانێ له ئاستی چاوه‌ڕوانی دا بێ و رۆڵی خۆی بگێڕێ، كه له‌نێو خۆیدا یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ و یه‌كسه‌نگ بێت و تۆكمه و دامه‌زراو بێ. بۆیه پێویسته هه‌رچی زووتره ده‌ست و برد بكرێ له نه‌هێشتنی ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه‌ی كه رێ‌یان له یه‌كخستنی ده‌نگ و ره‌نگ و سه‌نگی كورد گرتوه له هه‌رێمی كوردستاندا و، پێشم وایه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج قۆڵیی هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تا و كاریگه‌ر و گرنگه له‌و بواره‌دا، كه هه‌نووكه له چه‌ند لایه‌كه‌وه كاری بۆ ده‌كرێ، گرنگیش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك دڵسۆزانه و ئومێده‌وارانه و به‌رپرسانه و دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سك و گچكه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ین و، ئه‌نجامی كرده‌یی وایشی لێبكه‌ونه‌وه كه مایه‌ی دڵخۆشیی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رمان بن.
و له وڵامی پرسیاری دووه‌مدا:
1- به ده‌مه‌وه‌چوونی كورد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كانی عێراق، پێش هه‌ر شتێك، ئه‌ركێكی شه‌رعیی و پابه‌ندییه‌كی ده‌ستووری و نیشتیمانییه‌و، خاڵی هێز (نقطة قوة)ی هه‌رێمی كوردستانیشه كه هه‌میشه به‌شێك بێ له چاره‌سه‌ر، نه‌ك گرفت.
2- كورد پێویسته هه‌وڵبدات راگری باڵانس و پارێزه‌ری هاوسه‌نگیی بێ له‌نێو پێكهاته‌كانی عیڕاق دا و، وه‌ك پڕه‌نیسپ بێلایه‌ن بێ، به‌ڵام نابێ ئه‌و بێ لایه‌نییه له‌سه‌ر حیسابی دادگه‌ریی و پارێزگاریی لێكردنی ماف و ئازادییه‌كانی هیچ لایه‌نێك و بگره هیچ كه‌سێك بێ و، هه‌میشه ئه‌و فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌رچاو بێ كه ده‌فه‌رموێ: (أنصر أخاك ظالماً أو مظلوماُ)، كه لێی ده‌پرسن: باشه ئه‌گه‌ر سته‌ملێكراو بێ دیاره چۆنی سه‌ربخه‌ین و پشتی بگرین، ئه‌دی ئه‌گه‌ر سته‌مكار بێ چۆن؟ فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر سته‌مكاریش بێت ده‌ستی بگرن و مه‌هێڵن سته‌م بكات!
3- بۆیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێویسته پاش پابه‌ندیی كرده‌یی و جیددی خۆی به ده‌ستوور و ریێككه‌وتننامه‌كانه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندیی هه‌موو لایه‌ك بكاته‌وه پێیانه‌وه و، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ق و مافه‌كانی هه‌موو لایه‌ك دابێ به بێ جیاوازیی و به‌رگریی له هه‌ر سته‌م لێكراوو و ماف خوراوێك بكات به‌پێی توانا و بۆ لوان.
4- بێگومان كات (زمن) زۆر گرنگه‌و مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ئێستا بۆت ده‌كرێ سبه‌ینێش بۆت بكرێ، بۆیه پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌دا خاوه‌خاوو سستی نه‌كرێ و هه‌نگاوی پێویست له‌كاتی پێویست دا بنرێ. پێشینانیش گوتویانه: ترخێنه كه سار بۆوه عه‌یبی لێ په‌یدا ده‌بێ.
والسلام علیكم
29-12-2011
