بەردبارانی لقی چوار لەبەر مەسەلەی بێ کارەبایی و ناعەدالەتی نەبوو، دەنگمان لایە کێ کردویەتی بۆچی کراوە کێ لەپشتی بووە
ئامادەین تەقەکەرانی ١٧ی شوبات بنێرینە بەردەم دادگا، بەو مەرجەی حاکمەکەیان سەربەخۆ بێت
فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، لە دیمانەیەکی کەناڵی پەیام دەڵێت”بەردبارانی لقی چوار لەبەر مەسەلەی بێ کارەبایی و ناعەدالەتی نەبوو، بەڵکو هەدەفێکی سیاسی بوو کۆمەڵێک ئەحزابی سیاسی لە کوردستان لە ئۆپۆزسیۆن و لەدەرەوەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەر خۆیان هەدەفەکەشیان نەبوبێت پێیان خۆش بووە، نامانەوێت بچێنە ناو تەفاسیل مەعلوماتمان هەیەو دەنگمان لایە کێ کردویەتی بۆچی کراوە کێ لەپشتی بووە، غایەت لێی چی بووە، ئەو غایەتە هی ئۆپۆزسیۆنە یان هی دەرەوەی ئۆپۆزسیۆنە یان هی خەڵکی لای خۆمانە، هەمووی لای ئێمەیە، بەڵام ئێمە شعور بەمەسئولیەتێکی قەومی و بەرژەوەندی کوردستان دەکەین نەک هەموو شتێکی دەگوترێت هەموو شت ناڵێین”.
راشیگەیاند ئامادەن تەقەکەرانی ١٧ی شوبات بنێرنە بەردەمی دادگا بەمەرجێ حاکمێکی سەربەخۆ دادگاییان بکات.
;
