سه‌دی نه‌وه‌د و هه‌شتی ئه‌ندام و کادیره‌کانی ئه‌و حزبانه به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه هه‌موو یان گه‌نده‌ڵن یان سوودمه‌ندن له‌و که‌شوهه‌وا گه‌نده‌ڵه یان بێده‌نگن، یان رابردوویان تیا هه‌یه
دکتۆر به‌رهه‌م وه‌کوو نێچیرڤان با‌رزانی نشوستی هێنا
لەسەروبەندی ئاڵۆگۆڕی حکومەت هەرێم
لاچوونی دکتۆر به‌رهه‌م و هاتنه‌وه‌ی کاک نێچیر یان که‌سێکی تر کە پارتی ده‌ستنیشانی ده‌کات درێژه‌پێدانی سیناریۆی شانۆگه‌رییه‌که که پاڵه‌وانه‌کانی ته‌نها یه‌کێتی و پارتین
ڤینۆس فایەق
تایبەت بەنوچەنێت
هه‌ڵبه‌ته راستیه‌ک هه‌یه ئێمه نابێت له‌بیری بکه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان له‌گۆڕێیه مه‌فرووزه ئاساییه قۆناغه و پیا تێده‌په‌ڕین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌وه‌یه ئه‌و قۆناغه به چه‌قبه‌ستوویی تێپه‌ڕێت، ئه‌وه‌شی هیچ ئاسایی نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌نها له‌نێوان دوو حزبدا قۆرغ بکرێت و ببێته قه‌ده‌ری میلله‌تێک.
ئه‌وه‌ی کاره‌ساته ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو حزبه هه‌تا ئیستاش واده‌زانن یه‌که‌م رۆژی راپه‌ڕینه و چاوی خه‌ڵک به‌س ئه‌وان ئه‌بینێت و ته‌نها له چاوی ئه‌و دوو حزبه‌وه خه‌ڵک ئه‌ڕوانێته فه‌لسه‌فه‌ی حوکڕانی، له‌کاتێکدا دونیا و دونیابینی نه‌وه‌ی نوێ له‌ناو کوردستاندا ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی سه‌ندوه که چیدی که‌س ئه‌و جۆره شێوازه له حوکمڕانی پێ قه‌بووڵ نه‌کرێ، ئه‌وه‌ی ئاسایی نیه ئه‌و دوو حزبه هه‌تا ئیستاش له‌و خه‌ونه خه‌به‌ریان نابێته‌وه که ئه‌وان به ویستی میلله‌ت له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات ماون.
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌نیه کام کابینه سه‌رکه‌وتووتربوو یان ئه‌وه‌ی پێشتر یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م، هه‌موومان ده‌زانین چ سیناریۆیه‌ک له‌گۆڕێیه، هه‌روه‌ک مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌ش نیه کێ چه‌ند یه‌که‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوه، یان چه‌ندی مووچه‌ی بۆ که‌سوکاری قوربانیه‌کانی تاوانه‌کانی رژێمی به‌عس بڕیوه‌ته‌وه، یان کام له کابینه‌ی پێشوو یان ئه‌وه‌ی ئیستا چه‌ند کارگه‌ی دروستکردوه یان کێشه‌ی کاره‌با و ئاوی چاره‌سه‌رکرد یان چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی بێ‌کاری کردوه، یان چه‌ندی له بودجه‌ی حکومه‌ت بۆ ده‌رچوانی تازه ته‌رخان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی هانی پرۆژه‌ی تایبه‌ت بدات له‌ناو گه‌نجاندا، یان کام له‌و دوو کابینه‌یه چه‌ند خوێندکاری ناردۆته ده‌ره‌وه یان چه‌ند نه‌خۆشیان ناردۆته ده‌ره‌وه، یان کامیان چه‌ند دێی وێرانی ئاوه‌دان کردۆته‌وه.. قسه‌که له هیچی ئه‌مانه نییه، چونکه ئه‌مانه واجیبی سه‌رشانی حکومه‌ته و نابێت بکرێته منه‌ت، ئه‌سله‌ن نابێت وه‌کوو هه‌واڵیش له ته‌له‌فزیۆنه حزبیه‌کانه‌وه باس بکرێن، ئه‌مانه واجیبی ناوه‌رۆکی ئه‌رکی راسته‌قینه‌ی حکومه‌ته که ده‌بێت خزمه‌تکاری هاوڵاتیان بێت، به‌ڵکوو قسه‌که له‌وه‌یه ئایا له‌سه‌رده‌می کام له‌و دووکابینه‌یه ئیشی جیددی کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی که سه‌دان ساڵه له‌هه‌موو روویه‌کی ئه‌خلاقی و مه‌عریفی و سایکۆلۆژیه‌وه تێک ئه‌شکێنرێت و داگیرکه‌ره یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان ئه‌یچه‌وسێننه‌وه، چ هه‌وڵێکی بۆ دراوه ببێته تاکێکی هوشیار و به‌سوود به‌رهه‌مهێن له کۆمه‌ڵگادا. کام له‌و کابینه یه‌ک له دوای یه‌کانه ئیشی جیدیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مه سه‌قه‌ته کرد که چنگی له بیناقاقای هاوڵاتی گیرکردوه. قسه‌که له‌وه نیه کێ گه‌نده‌ڵه و کێ گه‌نده‌ڵ نیه، چونکه سه‌دی نه‌وه‌د و هه‌شتی ئه‌ندام و کادیره‌کانی ئه‌و حزبانه به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه هه‌موو یان گه‌نده‌ڵن یان سوودمه‌ندن له‌و که‌شوهه‌وا گه‌نده‌ڵه یان بێده‌نگن لێی یان رابردوویان تیا هه‌یه. به‌ڵکوو قسه‌که له‌وه‌یه که دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دابه‌زیوه‌ته ناو ریزی خه‌ڵکی ساده، که ناچارن بۆ ئه‌وه‌ی بژین و ئیشیان بڕوات. کام له‌و دوو کابینه‌یه ستراتیژێکیان دانا بۆ ئه‌وه‌ی تاک له کۆمه‌ڵگادا بڵێت “نا” و به چه‌وت بڵێ چه‌وت و به راست بڵێ راست، چونکه ئه‌گه‌ر ئیستا خه‌ڵک داواده‌که‌ن ده‌سه‌ڵات گوێ بکرێت، ئه‌وه به‌ته‌نها به‌س نیه، به‌ڵکوو ده‌بێت ده‌سه‌ڵات داوابکان تاک ویستی گۆڕانی هه‌بێت و ده‌نگی به‌رزبکاته‌وه..
هیچ روویه‌کی به‌راورد نابینم له‌نێوان کابینه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی پێش خۆی و چاوه‌ڕوانیش نیم ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆی دێت هیچ جیاوازیه‌کی هه‌بێت، چونکه دواجار ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانیه له کوردستان وه‌کوو ته‌نده‌ری لێهاتوه به‌ڵام له‌نێوان ته‌نها دوو حزبدا و، کۆمه‌ڵی شتی جێگیر هه‌ن که له‌ناو رێکه‌وتننامه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتیدا هه‌یه بنه‌مای ئه‌و سیناریۆیه‌یه که ئیستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کردستان وه‌رزه‌کانی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ئه‌سڵه‌ن ئه‌و به‌راورده و ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه کاتێک ئه‌کریت که به پرۆسه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌سه‌ڵات ده‌ساوده‌ست پێبکرێت. هه‌موومان ئه‌و سیناریۆیانه‌مان له‌به‌ره و شتێکی وا نیه پێویستی به‌وه بێت خۆمان هیلاک بکه‌ین هه‌تا لێی تێبگه‌ین.
رێگره‌کانی به‌رده‌م دکتۆر به‌رهه‌م شتێکی نامۆ نین و نه‌بوون به‌که‌س هه‌موومان ده‌یانزانین، هه‌ر له ململانێ و جه‌مسه‌ره‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی هه‌تا ده‌گاته قه‌بووڵنه‌کردنی خودی دکتۆر به‌رهه‌م له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنه‌وه و هه‌تا ده‌گاته ئه‌و تابوه‌ی که دکتۆر به‌رهه‌م له‌سه‌ری بوو له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان. دکتۆر به‌رهه‌م ته‌واو وه‌کوو نێچیرڤان به‌رزانی نشوستی هێنا له‌وه‌ی زاڵ بێت به‌سه‌ر کێشه‌ی دوو ئیداره‌ییدا، جگه له کێشه نیشتیمانی و ئیداری و داراییه‌کانی تر..
له دونیادا که حکومه‌تێک ئه‌ڕوات و یه‌کێکی تر دێت، پرسیاره‌که له‌وه نابێت کێ چی نه‌کرد و چی پێده‌کرا بیکردایه، به‌ڵکوو پرسیاره‌که له‌وه‌یه چی ده‌کات و چ گۆڕانکاریه‌ک به‌رپا ده‌کات. له‌سه‌ر ئه‌وه نیه کێ خزمه‌تی زیاتر دابین ده‌کات، به‌ڵکوو کێبڕکێکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سیستمێک هه‌یه چۆنی بپارێزن، یان ئه‌وه‌ی دێت پرۆژه‌کانی ئه‌وی تر چۆن ته‌واو ده‌کات و چۆن پارێزگاری له ده‌سکه‌وته نیشتیمانیه‌کان ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مانه هیچی له کوردستانی ئێمه‌دا نین و لاچوونی دکتۆر به‌رهه‌م و هاتنه‌وه‌ی کاک نێچیر یان که‌سێکی تر کە پارتی ده‌ستنیشانی ده‌کات درێژه‌پێدانی سیناریۆی شانۆگه‌رییه‌که که پاڵه‌وانه‌کانی ته‌نها یه‌کێتی و پارتین.