بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز تۆكیۆی هه‌ژاند

0

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز تۆكیۆی هه‌ژاند

نوچه‌نێت: ئاژانسه‌كان
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی زه‌وی تۆكیۆی هه‌ژاند كه‌ هێزه‌كه‌ی 6.6 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، ئه‌مه‌ش دوای دوو رۆژ له‌و بومه‌له‌رزه‌ی كه‌ له‌رۆژهه‌لاتی  باكووری یابان روویدا به‌هێزی 8.9 پله‌ی رێخته‌ر.
به‌گوێره‌ی دوا هه‌واڵه‌كان قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی  گه‌یشتووه‌ته‌ 1217 كه‌س و   1086كه‌س وون بوونه‌ و 1741 كه‌سیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و زه‌ره‌ره‌ی به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ رووبه‌رووی یابان بووته‌وه‌ ده‌گاته‌ 34,6 ملیار دۆلار.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌و چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌هێز رووبه‌رووی یابان ببێته‌وه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com