لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی بادینان: یەکگرتوو هاندەر بووە و پارتی کەمتەرخەم

0

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی بادینان: یەکگرتوو هاندەر بووە و پارتی کەمتەرخەم

نوچەنێت. krp
دوا بەدوای ئەو رووداوانەی که له ناوچه‌کانی دهۆک و زاخۆ روویاندا و بووە مایەی زەرەر و زیانێكی زۆر، كە سەرئەنجام كۆمەلێك جێگاو شوێنی گەشتیاری، مەیفرۆشتن و مەساج و هەندێك بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو پارێزگایە سووتێنران،
لەسەر فەرمانی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لێژنەیەك پێك هێنرا بۆ لێكۆلینەوە لەو رووداوانە، لە دوای دەرچوونی فەرمانەكە لێژنەكە لە رێكەوتی ٣/١٢/٢٠١١ دەست بە كاربوو. سەرەتا لێژنەكە سەردانی ناحیەی قەسرۆكی كرد و لەگەل بەرپرسانی دامودەزگاكانی ئیداری و ئەمنی کۆبووه‌وه و زانیارییەكانیان لێ وەرگیران، هەروەها زانیاریش لە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە وەرگیراو و لێژنەكە و بەرپرسانی دامودەزگاكانی ئیداری و بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی بارەگا سووتێنراوەكە‌یان كرد .
•پاشان سەردانی قەزای زاخۆ مان كرد و بۆ هەمان مەبەست لەگەل دامودەزگا ئیداری و ئەمنییەكانی ئەو شارە كۆبووینەوە و دواتر چاومان كەوت بە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو شارە و سەرجەم زانیارییەكان كۆكرانه‌وه و دواتر هەمووان سەردانی سەرجەم ئەو شوێنانەمان كرد كە سووتێنرابوون و زەرەریان پێگه‌یشتبو .
•هەروەها لێژنەكەمان سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەل پارێزگار و دامودەزگای ئیداری و ئەمنییەكان كۆبووینەوە و چاومان كەوت بە بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری دهۆك، سەرجەم زانیارییەكان كۆكرایەوە و دواتر هەموو ئەو شوێنانەمان سەردان کرد كە پەلاماردرابوون و سووتێنرابوون .
•دواتر سەردانی قەزای سێمێل و گوندی سێجێ مان كرد و لەگەل بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی و بەرپرسانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شوێنانە كۆبووینەوە و دواتر سەردانی سەرجەم شوێنە زەرەرلێكەوتووەكا مان كرد و تەوای زانیارییەكان لە سەر ئەو رووداوانە كۆکرانەوە .
•هەروەها سەردانی ناحیەی زاویتە مان كرد و لەگەل بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی كۆبووینەوە و زانیارییەكان كۆكرایەوە .
هەموو ئەم زانیاریانە كرا بە راپۆرتێك و پێشكه‌شی بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرا .
دوابەدوای ئەو راپۆرتە و هەلسەنگاندنی لیژنەكە لەسەر راپۆرتەكە و لەسەر ئەو زانیاریانەی كە كۆكراونەتەوە، گەیشتینە ئەم ئەنجامانەی خوارەوە :
١- لە دوای ئەو زانیاریانەی كە كۆكرانەوە بۆمان دەركەوت كە هاندان هەبووە، لە لایەن هه‌ندێک له سایت و كەنالی راگەیاندن و هەندێك لە که‌سانی سه‌ر به یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو ناوچەیە .
٢- لە دوای ئەو زانیاریانەی كۆكرانەوە بۆمان دەركەوت كە كەمتەرخەمی ئیداری و ئەمنی لەو ناوچانە هەبووە بۆ كۆنترۆلكردنی بارودۆخەكە .
٣- لە ئەنجامی ئەم رووداوانە دا، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەرامبەر بە بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان،كە كە متەرخەمی بەرچاو دەبیندرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆنترۆل نەكردنی لایەنگرانیان لە هێرش كردنە سەر بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
٤- هەروەها بۆمان دەركەوت كە زیانی گیانی لەو رووداوانه نەبووە، بەلام هه‌ندێ له كارمەندانی دامودەزگاكانی ئەمنی و هاولاتیان بریندار بوون. ئه‌م رووداوانه‌ش کاریگه‌ریان هه‌بووه له سه‌ر بارری ده‌رونی هاولاتیان.
٥- پێویستە بریاری كۆتایی لەلایەن دادگاوە بێت و یاسا سەروەربێت و دەست بەجێ چارەنووسی سەرجەم گیراوەكان یەكلایی بكرێتەوە.
هەركەسێك سكالا یان زانیاری لەسەر ئەو رووداوانە هەبێت، با ئاگاداری دادگا بکاته‌وه .

لیژنەی لێكۆلینەوە لە رووداوەكانی شاری زاخۆ و ناوچەكانی پارێزگای دهۆك
٢٥/١٢/

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com