گۆڕانی حكومه‌ت وكابینه‌ی بنكه فراوان
د.ئه‌رسه‌لان بایز
دوای مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. هه‌ردوو كابینه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م، هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وری شیاوی خۆیان بینیوه له‌خزمه‌تكردن و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری.
كابینه‌ی پێنجه‌م، یه‌كه‌مین كابینه‌ی دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕێكی خوێناوی چه‌ندین ساڵه‌ی ناوخۆی كوردستان بوو. ئه‌و كابینه‌یه سه‌رباری كۆمه‌ڵێ كاری خزمه‌تگوزاری، توانی دیواری دڕ دۆنگی و ده‌روونیی نێوان هه‌موو حزبه‌كان بڕووخێنێ و هه‌ر هه‌موویان له‌سه‌ر مێزی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا كۆبكاته‌وه. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا بۆ ئه‌و قۆناغه كارێكی گرنگ بوو. به‌شێكی زۆری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره‌ش، بۆ لێبوورده‌یی و شایسته‌یی سه‌رۆكی كابینه‌ی پێنجه‌م ئه‌گه‌ڕێته‌وه. دوور نه‌بووبێ بوونی (ئه‌و) هه‌روا به‌ئاسانی زه‌مینه‌ی به‌یه‌كه‌وه كاركردن و داخستنی لاپه‌ڕه ناشیرینه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ هه‌روا به‌ئاسانی به‌م ئه‌نجامه باشه‌ی ئێستا نه‌گه‌یشتایه.
دیاره كابینه‌ی شه‌شه‌میش دوای ئه‌و زه‌مینه‌سازییه، ئه‌وانیش به به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه گه‌شه‌یان به‌و ئه‌زموونه داوه. به‌نه‌خشه‌و پلان و هیلاكی و ماندووبوونی خۆیان و سوود وه‌رگرتن له‌كارو چالاكییه‌كانی پێش خۆیان، كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه كه‌هه‌ر چاودێرێكی سیاسی به‌ویژدانه‌وه سه‌یر بكات، ناتوانێ نكۆڵی له‌و هه‌موو كاره خزمه‌تگوزاری و ئیراده‌ی چاكسازییه بكات. بێگومان هه‌ر وه‌كو چۆن له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌وری به‌رچاوی هه‌بوو. هه‌ر به‌هه‌مانشێوه‌ش سه‌رۆكی كابینه‌ی شه‌شه‌م ده‌وری كاریگه‌رو به‌رچاوی له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌دا هه‌بوو. ئه‌گه‌ر قسه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌و بارودۆخی ئۆپۆزسیۆنیش بكه‌ین.
ئه‌وا به‌پێی هه‌ریه‌كێ له‌قۆناغه‌كان تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازییه‌كی گه‌وره له‌نێوان هه‌ردوو كابینه‌دا هه‌یه له‌وه‌ی كه‌كابینه‌ی پێنجه‌م رووبه‌ڕووی ده‌نگێكی كزی ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بۆته‌وه، تاكو هه‌رماوه ماوه خۆپیشاندان له‌دژی بكرێت و ڕۆژانه چاودێریی حكومه‌ت بكه‌ن و لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان پڕ بكه‌ن له‌بانگه‌وازو ڕه‌خنه‌و دژایه‌تیكردنی حكومه‌ت به‌گشتی و سه‌رۆكی كابینه‌كه به‌تایبه‌تی.
بۆیه ئه‌گه‌ر (فچل)ێك بۆ كابینه‌ی پێنجه‌م بگه‌ڕێته‌وه له‌وه‌ی یه‌كه‌مین كابینه‌ی دوای شه‌ڕی ناوخۆ‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره بوو.
ئه‌وا كابینه‌ی شه‌شه‌میش (فچل)ی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌وا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز هه‌بووه‌و ڕۆژانه له‌چه‌ندین لاوه كێشه‌ی بۆ دروستكراوه‌و ئاسته‌نگی بۆ دروستكراوه، به‌لام ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه خۆڕاگر‌و به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كانیشدا زاڵ‌بن و به‌شی زۆری به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیی جێبه‌جێبكه‌ن و ئه‌و هه‌موو كاره خزمه‌تگوزارییانه‌ش ئه‌نجامبده‌ن.
لێره‌دا ئه‌بێ ئه‌و ڕاستییه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ش بڵێین كه‌هه‌ردوو حزب ((ی.ن.ك))و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ركه‌وتن و كه‌موكوڕی و چاكه‌و خراپه‌كانی، له‌سیاسه‌تی گشتی و ئه‌ساسی هه‌ردوو كابینه‌كه به‌رپرسیارن. چونكه هه‌موو چاودێرێكی سیاسی ئه‌زانێ ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا، هیچ حكومه‌تێك بێ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌لاتداره‌كه ناتوانێ بڕیاری گرنگ و چاره‌نووساز بدات.
له‌باره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ش كه‌ئه‌ڵێت (ئه‌گه‌ر له‌پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراواندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین له‌وانه‌یه… -نێچیرڤان-یش نه‌كه‌ینه سه‌رۆكی حكومه‌ت… ئێمه موغامه‌ره‌ی پێ ناكه‌ین). من نازانم ئه‌و قسه‌یه به‌چ مه‌به‌ستێك كراوه..!!، به‌لام ئه‌گه‌ر (هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ركران.. ئه‌گه‌ر دنیا بووه شامی شه‌ریف). ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌موو كه‌س ئه‌توانێ ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بدات و ببێته سه‌رۆكی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو.. یان ئه‌و وته‌یه بۆ ئه‌وه‌یه له‌و ڕێگایه‌وه بڵێن دروستكردنی ئاژاوه‌كه‌ی زاخۆ، بۆته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی كاك نێچیر له‌وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌و دروستكردنی كابینه‌یه‌كی نوێی بنكه فراوان؟!.
سه‌رچاوه/ كوردستانی نوێ